مرۆڤى گەورە دەنوێ بەلام نامرێ

مرۆڤى گەورە دەنوێ بەلام نامرێ
2010-01-28T16:00:55+00:00

ونەتەوەکەیان بگۆرن وە روداوەکان لە چوارچێوەى بەرژەوەندى نیشتیمانەکەیان دا قەتیس بکەن.ئەگەر مرۆڤى شۆرەشگێرو خاوەن ئیرادە وهەلوێست لەمێژوو دا دروست نەبن  ونەهێنە ناو کورى خەبات ومێژوو وە ،ئەوا ئەوە مێژوو وەکەمرۆڤ دروست دەکات وتەحەکومى پێ دەکات. بەڵام زۆر جارولەزۆرشوێن ئەو ەمرۆڤە کەبریار دەدات وەنابنە دیلى مێژوو وەروداوەکان وبارودۆخى باو .ئەوان خۆیان رزگارکردوەو سەرقالى رزگارکردنى مرۆڤەکانى تریش دەبن،ئەوجۆرەکەسانە دەبنەمێژوو ساز،مرۆڤى مێژوو سازیش ،مرۆڤێکە خاوەنى بیرى فەرهەنگ وفەرهەنگى بیرە  ،مرۆڤى مێژوو ساز خوى خاوەن مێژوووەکەیەتى ،مرۆڤێکى ئازادە لەبیرکردنەوەدا وکەسێکە کەخەڵکى ترلەشوێنى ئەو بیر ناکەنەوە، وکۆمەلێ کەل وپەل وبەرژەوەندى ئامادە بەمەبەست دروستدکردنى مێژوو پاوان ناکەن لە چوارچێوەى بەرژەوەندى تایبەتى  وزەوق ودینى خۆیان  ودەست بدەنە کۆنترۆلکردنى کەل وپەل وبەرژەوەندى مێژوویى ووێنەیەکى بەویستى خویانى لێ دروست بکەن ،مێژوویى راستەقینەى مرۆڤ،مێژووى هەموو مرۆڤەکانە ،مێژوویى گشت ئاوەتەکان ،ململانێیەکان وکوێرەوەریەکانى مرۆڤایەتییە ،چونکە هیچ جیاوازیەک لەنێوان مرۆڤەکاندا نى یە ،مەگەر ئەوەى کەبەهێزى بیروکردارى شۆرەشگێرى ومرۆڤایەتى خۆى دژى رامالینو ریشەکێشکردنى رژێمى زالم وداگیرکەر راپەرى.بەم جۆرە مرۆڤەکان بەمەبەستى دروستکردنى مێژوویەکى ئاوادا راپەرن وشۆرەش بکەن وشۆرەشەکەیان تایبەت نیە بە گەل ونەتەوە وهۆزێکى دیارى کراو  وتایبەت ،بەڵکو لەپێناو رێبازو ئازادى مرۆڤە بە مەبەستى رزگارو   ئازادکردنى لە قیدوبەندى داگیرکەرى وژێردەستى وزولم زۆردارى.مرۆڤى خاوەن بیرى مرۆڤایەتى مێژووساز ناتوانێ ببێتە دیل وبەندى ژیانى سەپێنراو ،ناتوانێ واز لە بیرە شۆرەشگێرى وئازادى مرۆڤایەتیەکەى بێنێ ودرێژەبەژیانى ژێردەستى بدات، بەڵکو تێکۆشەرى شۆرەشگێرهەمیشە ئامادەیە وەک مەسیح سەلیبى  خۆى بە دەوروبەرى خۆیدا بکێشێ وشەهیدێکە بەزیندویى هەنگاو دەنێ .ئەرک وپەیمانى گۆرینى مێژوویى لەئەستۆدایە وبەرەوپێشەوەى دەبات .سەرکردەومرۆڤى شۆرەشگێردوورلەهەرجۆرە قەیدوبەندێکى ژیان وپاشکۆکانى ،وەک مرۆڤێکى ئازاد،کرداروهەڵسوکەوتى شۆرەشگێرى دەگرێتە ئەستۆ، سەرکردەى راستەقینە مرۆڤێکە بەخۆدورخستنەوە لەژیانە بێ ماناوچەوسانەوەى،سەرکردایەتى وەرێنمایى کۆمەلگا دەگرێتە ئەستۆ،وەکۆمەلگا چەق بەستو وجامدوڵادراو  بەرەوڵوتکەى سەربەرزى  وکامەرانى رادەکێشێت ،سەرکردە واتە مرۆڤێک کەهەست بە لێپرساوەتى راستەقینەى خۆى دەکات ،واتە مرۆڤى گەورە بەشێوەى ژیانەکەى دەناسرێتەوە،سەرکردەى راستەقینە ،مرۆڤێکە ئامادەیەهەمووشتێک بکاتەقوربانى وچاوەروانى هیچ خەلات وپاداشتێکى مادیش ناکات .بەم جۆرە ئەرکى سەرکردە قورس ومەترسیدارە ،بەڵام پێشێوازى لەشەهادەت ومردن لەرێى گەل ونیشتیمان ئەرکى هەرمرۆڤێکى سەرکردەیە .ژیان واتە خەبات وتێکوشان ،بۆیە مرۆڤى سەرکردەش دەبێ هەمیشە تێ بکوشێ ،بەڵام جیاوازى لەتێکوشان داهەیە.خوێندنەوەو پێناسەوبۆچونى مرۆڤەکانیش بۆژیان جیا وازە.رەنگە ژیا لاى هەندێ کەس تەنیا ماناى خۆژیان بۆخۆیان بێت ،لەرەوانگەى ئەو جۆرەکەسانە وە ژیان واتەدابین کردن وزامن کردنى پێویستى دوارۆژى خۆیان ومال ومندال و وەنەوەکانیان،بۆیە ئەوانەبۆخۆیان دەژین ودەوروبەرى خۆیان نابین ،بەڵام ژیان لەلاى مرۆڤى سەرکردە، ئەواپێچەوانەیە واتە ئەو ژیانە بەژیانى راستەقینە دەزانن کەلەپێناو مرۆڤەکانى تر دا تەرخان بکەن .مرۆڤى سەرکردە هەمیشە لەناو گەل وکۆمەڵگاکەى دا لەچەشنى داینە مۆ ومەکینەیە کى ستاندارکاردەکات وئەم داینە مویەش تەنیا بەمەرگى رادەوەستێ ،خۆى بەرەوالەت رادەوەستێ، بەڵام بیروکرداروهەلوێست ورێبازەکەى بەردەوام دەبێ،مرۆڤ ناتوانێ هیچ کاتێ قوناغێ لەقوناغەکانى ژیانى خۆى لەئاستێکى بەرز وشایستەى پایە مرۆڤایەتیەکەى خۆى دیارودەست نیشان بکات .بەڵام مێژووی راستەقینەى مرۆڤى سەرکردە کاتێ دەست پێ دەکات کەلەفەرهەنگى مرۆڤایەتى دا بتوانێ بەتەواوى پەیڤ و وشەکانى زەر وزۆرلەخۆى دوربخاتەوە .ئەمەش بەومانایەیە کە بەدورکەوتنەوە لەتەکوینى ژیانى تایبەتى خۆى نەک تەنیا دەگاتە لوتکەى سەربەرزى خۆى ،بەڵکو لەگەل دەست پێکردنى مێژووى راستەقینەى ژیانى مرۆڤایەتى دەگاتە کۆمەلێ پەیڤ و وشەى نوێ لە بەختەوەرى ولۆتکەى سەرفرازى .(ئیدریس بارزانى) مرۆڤێکى مێژوویى بوو کە خەسڵەت وتایبەتمەندیەکانى سەرکردە گەورەو مێژووسازەکانى جیهانى ى تێدا کۆببوەوە ،وە بە بیروهۆش وئیرادەیەکى بەهێز وپۆلاین ومرۆڤایەتى وشۆرەشگێریەکەى توانى رەوتى مێژوو لەبەرژەوەندى گەل ونیشتیمانەکەى بگۆرێ،وروداوەکانى بەجۆرێ تۆماربکات کە لەپاش مەرگیشى رێبازوئامانجەکانى بەردەوام بێت وبەدابران لەژیانى مادى وتایبەتى ،ئەرکى سەرکردایەتى  گەلەکەى گرتە ئەستو.فیداکارى کەمەرجێکى گرنگى مرۆفى سەرکردەیە، تایبەتمەندیەکى بەرچاوى (ئیدریس بارزانى)بوو،ئەومرۆڤێک بو کەبە تەواوى لەویست وغەرێزەو ویستە دنیایى ومادى وتایبەتیەکان وخواردن ونوستنى داماڵداربوو ،وبەتەواوى وماناراستەقینەکە هەست بەئەێا لەتى مرۆڤایەتى خۆى کردبوو کەهەست پێکردن وگەیشتنى لەتواناى هەموو کەسێ دانیە.ئیدریس بارزانى بایەخ وگرنگیەکى زورى بەبەهابەرزەکانى مرۆڤ دەدا،ئەوبەها بەرزانەى بەشێکى گرنگ وسەرەکى شارستانیى مرۆڤیى پێک دێنن ولەهیچ سیستەمێکى سیاسى وکۆمەلگایەک ناکرێ وناتوانرێ پشت گوێ بخرێ ولەبەرچاونەگیرێ.ئامانجى نەهێشتنى توندوتیژى وشەروململانێ بوو،هەوڵەکان وژیانى لەپێناومافەکانى مرۆڤ،هێنانەدى دادپەروەرى کۆمەلایەتى وسیاسى ،پاراستنى ژینگە چرکردبوەوە.رق وکینەو نەفرەتێکى زۆرى لەشەروپێکدادان هەبو لەهەرشوێنێ ولەنێوان هەرکەس هەبوو ،رێزى لەراى گشتى دەگرت ،ئەوەتا لەکونفرانسى هاوکارى گەلانى عێراق کەلەسالى 1986 لەتارانى پایتەختى کۆمارى ئیسلامى ئیران بەسترا ،ئیدریس بارزانى رۆلێکى بەرچاو وکاریگەرى تێدا هەبوو راشکاوانە ولەوکاتەدا رایگەیاند((رەوانگەوداخوازى گەل پەسەند دەکەین تەنانەت ئەگەرپێچەوانەى رەوانگەى ئێمە بێت))کەئەمەش کراوەیى ودوربینى وباوەربون بەراى هاوڵاتیان دەسەلمێنێ .ئامانجى هەرەگەورەو سەرەکى یەک ریزى وتەبایى ونەهێشتنى ناکوکى بولە نێوان گەلى کورد وحزب وهێزە کوردیەکان ،لەکاتێک داململانێ وناکوکى نێوان (pdk،puk) لەلوتکەدابو و، ئیدریس بارزانى سەرقالى لێک نزیک کردنەوەو چارەسەرکردنى کێشەو ناکوکیەکانیان بوو،لەخۆرانەبو بەئەندازیارى ئاشتبونەوەى گشتى ونیشتیمانى ناوزەدکرا کەبەراستى لەجێى خۆى بوو.ئیدریس بارزانى بایەخ وگرنگیەکى زورى بەدیبلوماسى وسیاسەتى دەرەوەى دەدا وئەمەش واى کردبوو کە شارەزایەکى یەکجار زورى لەدیبلوماسى وسیاسەتى دەرەوەى هەبێ،تاشوێنێ کەکەسایەتى وسیاسیەکى وەک (عەلى ئەکبەرهاشمى رەفسەنجانى)ى پێى سەرسام بوو،مرۆڤێکى دوربین بوو وداهاتوو وئایندەى بەراست وزانستى دەخوێنێتەوە ،تەنانەت دواى داگیرکردنى کوێت ولەیەکێ لەدیداروکوبونەوەکانى لەگەل گەورە بەرپرسێکى سۆفیەتى پێشوو سەدام حسێنى سەرۆکى رژێمى بەعسى روخاو دان بە زیرەکى ولێهاتویى ودوربینى ئیدریس بارزانى دەنێ کاتێ لەحەفتاکانى سەدەى رابردوو لەدان وستانەکانى دا  لەگەل ئیدریس بارزانى دادەکەونەگفت وگۆ وئیدریس بارزانى چون پێشبینى ئایندەى بۆدەکات و لە مەترسیەکانى رەفتارو هەڵسوکەوتى ئاگاداردەکاتەوە.ئیدریس بارزانى لەسەرکردایەتى و پێشرەوایەتى وسیاسى ودیبلوماسى وشەروبەرگرى لەگەلەکەى مرۆڤێکى گەورەبوو،بەڵام لەهەلسوکەوتى لەگەل جەماوەر دا لەچەشنى مرۆڤێکى ئاسایى هەڵسوکەوتى دەکرد، ورێزى لەهەمو کەس ولەهەمو تەمەنێک دەگرت ،لەخەڵکەوە نزیک بو وئەونزیک بونەش لەخەلک شوێنێکى گەورەى لەلاى خەڵکى بۆى گیرابوو. جەماوەر بەگەورەیى کەوتبوە ژێرکاریگەرى رەفتارەکانى ئیدریس بارزانى. بۆیەهەمو چین وتوێژو پێکهاتەکانى کۆمەڵگاى کوردى بەپالپشت وهاوکار وپەناو تەنانەت لەوەشى زیاتر بەدۆستى خۆیان دەزانى،چونکە لەهەمو کەس تێدەگەیشت وهەموکەسیش لێى تێدەگەیشت رەنگە ئەوەش بەهەموو گەورە مرۆڤێ نەکرێ.بۆیەئیدریس بارزانى سەرکردەیەک بوو بەجۆرێ کە شەهیدبونەکەشى دەست پێکردنى ژیانێکى نوێ بوو ،بۆگەل ونەتەوەکەى.بۆیە راست ولەجێى خۆى دایە کەدەلێن((مرۆڤى گەورە دەنوێ بەلام نامرێ))

 

روحى شاد ورێگاى بەردەوام

Shafaq Live
Shafaq Live