كێشەكە، كورسیەكەی سەرۆك وەزیران نییە

كێشەكە، كورسیەكەی سەرۆك وەزیران نییە
2010-09-29T21:10:56+00:00

گفتوگۆی جیددی نەهاوێشتووە، هەموو دید و را گۆڕینەوەكان ئێستا لە راگەیاندنەوە ئاراستە دەكرێ.

ئەیاد عەللاوی نوێنەرایەتی سووننە مەزهەب دەكات، ئەگەرچی ناوبراو زارەكیانە ئەم بۆچوونە رەتدەكاتەوە، بەڵام لە واقیعدا وایە و لە دوا هەڵوێستی لیستەكەیدا ئەم ئاماژەیەمان بینی (بایكۆتی حكوومەتێك دەكەین نوری مالیكی سەرۆكایەتی بكات) واتە راستەوخۆ وەك مەزهەبی دووەمی ئێراق ئەم هەڵوێستە نواندراوە، لەبەرامبەریشدا مالیكی و لیستەكانی دیكەی شیعە نوێنەرایەتی مەزهەبە شیعیەكە دەكەن و دەست هەڵناگرن لە پۆستی سەرۆك وەزیرانی ئێراق، ئەمەش ئەنجامی بۆچوونیانە لە پرۆسەی دیموكراسی و دەنگداندا زۆرینەن و دەبێت ئێراق بەڕێوەببەن، بەڵام ئەمجارە ناكۆكیەكانی نێوانیان كەلینەكەی زیاتر كرد، ئەگەرنا دەمێك بوو شیعەكان حكوومەتیان دروستكردبوو.

لەم تاقیكردنەوەی هەڵبژاردن و پێكهێنانی حكوومەتدا راستی و شەڕی مەزهەبی جارێكی دیكە وەك زەنگێك بەگوێی هەموو لایەك درایەوە، چونكە لە پرۆسەی هەڵبژاردنیشدا دەنگی شیعە بۆ خۆیان و سووننەش بۆ خۆیان و كوردیش وەك نەتەوە دەنگی خۆی هێنا، بۆیە ناكرێت و گونجاو نییە تەنیا لە روانگەی پۆستێكی كەمتر لە چوار ساڵی حوكمڕانی بڕوانینە ئەم قەیرانەی ئەمڕۆ لە ئێراقدا هەیە.

پێویست دەكات لە بوعدی مەزهەبی و هەڵدانەوەی لاپەڕەی ناكۆكی لە مێژینەی ئەم دوو مەزهەبەوە بڕوانینە هەنگاوەكانی ئەمڕۆ هەر خوێندنەوەیەكیش بۆ ئەم جۆرە قەیرانانە لە ئێراقدا دەبێت دەسپێكی لە ناكۆكیە مەزهەبیەكانەوە بێت، چونكە ئەمە كێشەی سەرەكی ئێراقە نەك پۆستێك یاخود پیادەكردنی دەسەڵاتێكی كاتی.

بۆ نموونە هەوڵەكەی بەسرا، ئەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاكە بۆ دروستكردنی هەرێمێك نیشانیاندا، ئەمە سەرەتای نزیكبوونەوەی راستیەكەی ئێراقە، كە ناوەندگەرایی دەسەڵات ناتوانێت بۆچوون و ناكۆكییە بەردەوام و رەچەڵەكیەكان كۆتاییپێبهێنێت، ئەگەر مەسەلە كورسی 4 ساڵی دەسەڵات بێت، ئەوا شیعە و نوری مالیكی ئەوەندەی پێداگیری ناكەن و ئەیاد عەللاویش هێندە مكوڕ نابێت، بەڵكو ئەم دوو دژە نوێنەرایەتی كێشەیەكی زۆر بنەڕەتی دەكەن، ئەویش كێشەی مەزهەبیە.بەبۆچوونی زۆربەی چاودێر و شرۆڤەكارە سیاسییەكانیش دابەشكاری ئێراق بۆ سێ هەرێمی باشووری شیعە و ناوەڕاستی سووننە و هەرێمی كوردستان دەرمانی ئەم دەردەیە، نەك پۆستی 4 ساڵی سەرۆك وەزیران. ئەگەریش ئەیاد عەللاوی دەستهەڵگرێ لە دژایەتیكردنی نوری مالیكی دیسانەوە مانای ئەوە نییە مەسەلەكە كورسیەكەیە، بەڵكو عناسیرە بەهێزەكانی ناو لیستەكەی عەللاوی كە نوێنەرایەتی سووننەی ئێراقی دەكەن و دژایەتی دەسەڵاتی شیعە دەكەن، ئەوان تەحكوم بە بۆچوونەكانی ئەیاد عەللاوی دەكەن، ئەگەرنا عەللاوی شیعە مەزهەب هەرگیز توانا و جورئەتی ئەوەی نەبووە بەرامبەر مەرجەع و هەستی شیعەگەرایی بوەستێتەوە

Shafaq Live
Shafaq Live