خەونە ئەفسوناویەکانى مالیکى کەى دێتە دى ؟

خەونە ئەفسوناویەکانى مالیکى کەى دێتە دى ؟
2010-01-10T14:23:10+00:00

(شەممە و دوو شەممەو پێنج شەممەو هەینى )یشى بە دواوە بێت..حکومەتى عێراقى ئیستا ، بە واتایەکى تر حکومەتەکەى مالیکى لە رووى  دەزگایى سەربازیى و هەواڵ گریەوە زۆر کزو لاوازە هەر کاتێک کردەوەیەکى خوێناوى روودەداتتۆمەتبارکردنى قاعیدە وە بەپاڵپشتى بەعسیە کان و ولااتانى دراوسێ  کردویانەتە بنێشتە خۆشەی بن زوبانیان . بەڵام ئەوەىجێگاى شاراوە نیە کەرەنگە حزب و  کوتلەو لایەنە سیاسیەکانى گۆرەپانى عێراق بگرە لەوانەشە هەندێک لەلایەنگرانى  حکومەتەکەى (مالیکى )یش پەنجەیان لەم تاوانانە هەبێت بە مەبەستى هەرەس هینانى  ئەو حکومەتە ....خۆ پیکهاتەى سوپاو پۆلیس و پارێزراوە ئەمنیەکانى وەزارەتەکان لەشارەزاو پسپۆرە تیرۆرستەکانى  سەرانى بەعس پێکهاتووە .ئەم تەقینەوانەش  باشترین بەڵگەن بۆ زیاتر ئاشکرا کردنى تاوانەکانیان !  ئەى ئەگەر پارێزراوە ئەمنیەکانى وەزارەتەکان  وشوێنە گرنگەکان لەمانە پێک نەهاتبێت چۆن  تیرۆرستان بەخۆیان و چەندین ئۆتومبێلى بۆمب رێژکراو دەتوانن  ئەو  هەمووخاڵى پشکنینانە ببڕن و کە چاودێرى  کراون بەباشترین و پێشکەوتوو ترین ئامێرى پشکنینى تەقەمەنى  وەبگەنە  شوێنى مەبەست  بۆ خۆ تەقاندنەوە . ئا ئەمەش  تاوانێکى ترى کۆمەڵ کوژیە وەهیچ جیاوازیەکى ئەو تۆى نیە  لەگەڵ  تاوانەکانى ترىزیندە بەچاڵ کردنوو کیمیا باران کردن و جینۆساید .زۆر جاران حکومەتەکەى مالیکى بۆ  خۆ گڤە کردنەوەو پیا هەڵدان بەشان و باڵى خۆى کە هەر جارەى تەقینەوەیەک لەپایتەختڕودەدات توانیو یەتى وە تواناشى هەیە سەرە داوى کارە تیرۆرستیەکان ئاشکرا بکات  کە ئەویش بەهۆى ئەو دەزگا ئەمنیەو هەواڵگریانەى کە بەبازوی زیرەکى خۆى هێناویەتە کایەوە ، ئەوەى جێگای سەرەنجە و شەقامى عێراقى باسى لێوە دەکات کە ئەمە  نە بازوى  زیرەکى یەو نە شایانى ئەوەیە باسى لێوە بکرێت . لاى شەقامى عێراقى ئەو کاتە شایانە کە بەرلەوەى  کردەوەکان  ئەنجام بدرێت ئەمان دەست پێشخەربن لەئاشکراکردنى ، ئەوەى جێگاى داخە لەم هەموو کێشەو بینەو بەردەیە

دەهۆڵ کوتانى ئاشتەوایى نیشتمانى ( المێالحە الوگنیە )  دەکەن  کەتەنها  ووشەیەو زیاتر نا ! هەرحزب و چین و مەزهەبێکهەوڵ دەدات  بیر بۆ  بەرامبەرەکەى  هەڵبکەنێ و پەنجەى تاوانیش بخاتە ئەستۆى یەکێکى تر یاخود بەرامبەرەکەى .ئەو  هاوکێشەو تێکهەڵکێشەى کە لە عێرقدا هەیە وە دەوڵەتى عێراقی لێ دروست بوە زۆر مەحاڵە بەم فرت و فێل َو جەنجاڵەىسیاسیەوە بە (مالیکى) و چەندانى وەکو (مالیکی) یشەوە پاکتاو بکرێت و عێراقێکى مۆدرێن و دیموکراسى لێ دروست ببێت .

Shafaq Live
Shafaq Live