ئەتاڵای و فیدان و ھەرێمی کوردستان!! ‌

ئەتاڵای و فیدان و ھەرێمی کوردستان!! ‌
2010-09-30T15:47:52+00:00

عەشایەری و خێڵەکی کوردی بوون، سەرەتاش ئەگەر بڕیاری ٦٨٨ی ئەنجومەنی ئاسایش و پرۆسەی چەکوشی ئامادەو زۆنی نەفڕینی ھێڵی پانیی ٣٦و سەربازگەی ئەنجەرلیکی ئەمریکا لەناو خاکی تورکدا نەبوونایە، مەحاڵ بوو تورکیا رێگای بدایە کورد قەوارەیەکی نیمچە ئازادی وەک ئەوەی سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی رابردووی ھەبێت.

ئەمڕۆی سیاسەت، بەشیر ئەتاڵای وەزیری ناوخۆی تورکیا، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەوڵەتەکەی و ئارامکردنەوەی سنوورەکان و وەدەستھێنانی دەنگی کوردانی تورکیا کەسەنگی مەحەکە بۆ حوکمداری و یەکلاکردنەوەی سەرجەم کێشەکانی دەوڵەت و راپرسی لەسەر دەستوورەکەیان، ئەتاڵای بۆ ئەم دۆسیانە روو لەھەرێمی کوردستان دەکات و بۆ ماوەی ٣ سەعات لەگەڵ سەرۆکی ھەرێم و زیاتر لەسەعاتێک لەگەڵ سەرۆکی حکومەت کۆدەبێتەوە، ئەتاڵای بەرپرسە لەئاسایشی ناوخۆو سنوورەکانی تورکیا، (ئەو تورکیایەی کە بەگرنگترین دەوڵەتی جیھان دادەنرێت لەڕووی جوگرافیاو جیۆپۆلەتیک و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و تیۆری دڵی زەوی و تیۆری ئاوەگەرمەکانەوە)، ھەرێمی کوردستانی ھەڵبژاردووە وەک پێگەیەکی گرنگ و بنکەیەکی دیپلۆماسی و سەنتەرێکی راگرتنی ئەمنی لەناوچەکەدا، تا لەڕێگای ئاخاوتن لەگەڵ سەرۆکی ئەم ھەرێمەو سەرۆکی حکومەتەکەیدا، دەوڵەتی تورکیا بتوانێت سیاسەتی داھاتووی دەوڵەت و پلانی سیاسی و ئابووری دابرێژێت.

ھاوزەمەن سەرۆکێکی دەزگای ھەواڵگری (میت) بەناوی ھاکان فیدان ھەفتەی داھاتوو سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئاسایشی ھەرێمەکەدا کۆدەبێتەوە.

دانیشتنێک لەئارادا ھەیە بەناوی (ئەنکەرەو نھێنی ھەولێر) تەواو ئاژانسەکانی تورکیای سەرقاڵکردووەو وێڵن بەدوای وەدەستھێنانی راستی و سەرەداوی ئەم سەردانانەی بەرپرسانی دەوڵەت بۆ ھەولێر ئەنجامیدەدەن، تەنانەت رۆژنامەی حوریەت کەزۆربەی نھێنییەکانی دەوڵەت لێرەوە ئاشکرادەبن، نووسیویەتی: (رەنگبێت بابەتی گرنگ و چارەنووسساز لەئارادا ھەبێت، بەڵام لەئێمەی دەشارنەوە)، چونکە ئەم دوو بەرپرسە واتە ئەتاڵای و فیدان لەگەڵ عەبدوڵڵا گولی سەرۆکی تورکیا ھەفتەی رابردوو لەئەمریکاو لەسەردانێکی رەسمیدا چاویان بەگەورە بەرپرسانی ئەمنی و دیپلۆماسی ئەمریکاش کەوتووە.

رۆژی ٢٧/٩ وەزیری بەرگریی عیراق عەبدولقادر ئەلعبیدی بەسەردانێکی کتوپڕو چاوەڕوان نەکراو گەیشتە ئەنکەرەو لەفڕۆکەخانەدا ئاشکرایکرد کە ناکرێت تورکیا سنوورەکانمان ببەزێنێت بەمەبەستی راوەدوونانی گەریلاکانی PKKو پێویستە کێشەکانمان لەسەر مێزی دانوستان چارەسەر بکەین. سەردانەکەشی بەسەردانێکی نیازپاکی و ئاخاوتن و دانوستان دایە قەڵەم.

لەسەروبەندی ئەم جموجۆڵە سیاسییە چڕوپڕەی کەتورکیا ئەنجامیدەدات، ھەولێر رۆڵێکی کاریگەر دەبینێت لەڕاگرتنی ھێزو ھاوھێزی و ھاوسەنگیی تورکیاو PKKو دەوڵەتانی دراوسێدا، ھەفتەی داھاتووش پاش سەردانەکەی بۆ ھەولێر، وەزیری ناوخۆی تورکیا بەشیر ئەتاڵای خۆی دەگەیەنێتە ئێران و پاشان دەچێتە سوریاش. کەواتە ئەو ھەوڵە دیپلۆماسی و ھەواڵگرییە چڕوپڕەی تورکیا دەستیپێکردووەو ئێران و سوریاو عیراق و ھەرێمی کوردستان و ئەمریکاش لەم جووڵەیەدان. ھاوکاتیش ئەمڕۆ سەرانی PKK لەقەندیل کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی ساز دەکەن و پۆچوونی خۆیان لەسەر دۆسیەی ئاگربەست و دانوستان و ئەم جوڵەیە ئاشکرادەکەن.

Shafaq Live
Shafaq Live