‏6 هۆكار وا دەكەن كە HUAWEI Mate 20 Pro پاشای مۆبایلە زیرەكەكان بێت

‏6 هۆكار وا دەكەن كە HUAWEI Mate 20 Pro پاشای مۆبایلە زیرەكەكان بێت
2018-12-16T20:56:00+00:00

رۆژی 24ی ئۆكتۆبەر پاركی (بورج) لە نزیك تاوەری خەلیفە لە دوبەی ئاهەنگی راگەیاندنی زنجیرە مۆبایلە چاوەڕوانكراوەكانی هواوی Mate 20 لە ناوچەكە بەخۆیەوە بینی و لەوانەشHUAWEI Mate 20 Pro كە تێیدا هواوی چەند تایبەتمەندییەك پێشكەش دەكات كە تەنانەت جورئەتی ئەوەمان نەدەكرد خەونیشی پێوە ببینین، شەش هۆكار هەن كە بزانین بۆچی هواوی پاشای مۆبایلە زیرەكەكانە :

نتيجة بحث الصور عن ‪HUAWEI Mate 20 Pro‬‏
1- كامیرایەك شایەنی ناوەكەیەتی
هواوی لە مۆبایلە نوێیەكە HUAWEI Mate 20 Pro باشترین كامیرای تێدا فەراهەم كراوە كە لە ئێستادە بە چەندین قۆناغ لە پێشەوەی كامیرای مۆبایلە زیرەكەكانی دیكەیە. تا ئێستا زۆربەی كۆمپانیاكانی تر كامیرا بە روونی (16) میگاپێكسل بەكاردەهێنن، بەڵام HUAWEI Mate 20 Pro بەشانازییەوە بۆ یەكەم جار لە جیهان كامیرایەكی زیرەكی سێ رەهەندی لە لایكا بە روونی (40) مێگا پێكسل لەگەڵ هاوێنەكانی لایكای گۆشە فراوان پێشكەش دەكات. ئەم كامیرا سێ رەهەندییە لە كامیرا سێ رەهەندییەكانی ئار جی بی بە روونی (40) مێگاپێكسل و كامیرای 20 مێگا پێكسل لەگەڵ هاوێنەی لایكای گۆشە فراوان لەگەڵ روونی 8 مێگا پێكسڵ بۆ وێنەگرتنی مەودا دوور . كە زۆر لە واقعەوە نزیك بێت لە هەموو روویەكەوە: روونی و وردی رەنگەكان و دیمەنی سێ رەهەندی، كەواتە ئەوەی بە چاوت دەیبینی هەر ئەوەیە كە كامیراكانی HUAWEI Mate 20 Pro زۆر بە روونی دەیگرن.

C:\Users\k84113634\Desktop\lubna\Taken by Talal Berkdar with HUAWEI Mate 20 Pro.jpg
ئەگەر بمانەوێ گشت تایبەتمەندی و تواناکانی ئەم کامیرا نوێیە بەم وتارە باس بکەین رەنگە نەتوانین، بەڵام گرنگە ئەوە بزانی کە تایبەتمەندییەکی جوانی هەیە پێی دەڵێن (HiVision)، كە دەرفەتی ئەوەت پێدەدات زانیاری دەربارەى هەر شتێک بزانی تەنیا بە ئاراستە کردنی کامیرای مۆبایلی HUAWEI Mate 20 Pro بۆ ئەو شتە، خۆی لە ئەنتەرنێتدا بە دوای زانیاری زیاتر دەگەڕێت دەربارەی، بۆ نموونە ئەگەر ئاراستەی کامیرای مۆبایلەکەت بەرەو ئۆتۆمبیلێک بێت، مۆبایلەکە جۆری و شوێنی کڕینیت پێ دەڵێت، یاخود ئاراستەی کامیراکەت رووی لە ساندویچێکی گۆشتی بە پەنیر بێت، ئەوا مۆبایلەکە پێت دەڵێت چەند کالۆریی تێدایەسەبارەت بە ڤیدیۆی مۆبایلەکەش گەیشتۆتە ئاستێکی زۆر جیاوازتر لەوەی کامیراکانی پێشتر بەکاریانهێناوە، چونکە بە یارمەتی زیرەکی دەستکرد کار دەکات کە دەرفەتت پێدەدات ڤیدیۆ بە توانای زۆر پێشکەوتوو بگریت، رەنگەکان چاک دەکات لە رووی تێر بوون و رووناکی و وردەکارییەکانی پێش وێنەگرتن رێکدەخات.
2. وزەیەک کۆتایی نایەت لە یەکێک لە بەهێزترین پاترییەکانی مۆبایلە زیرەکەکان
هەمومان زۆر جار تووشی گرفتی تەواو بوونی وزەی پاتریی مۆبایلەکانمان بووین ناڵاندوومانە کە زۆر پێویستمان پێی هەبووە بۆ پەیوەندی کردنی دەنگی یان بە رێگای ئەنتەرنێتەوە یان گرتنی وێنەیەك، ئێستا ئەمە بۆتە بەشێک لە رابردوو، پاتریی HUAWEI Mate 20 Pro لە بەهێزترین پاتریی مۆبایلە زیرەکەکانە کە ئێستا لە بازاڕدا هەیە بە وزەیەک کە دەگاتە (4200) میللی ئەمپێرە و بڕوانامە سەلامەتی بەپێ پێوەرەکانی TUV Safety بەدەستهێناوە.

C:\Users\k84113634\Desktop\lubna\Taken by Hessa Falaknaz with HUAWEI Mate 20 Pro.JPG

3. چارج کردنێکی خێرا کە پێویست بە چاوەڕێ کردنی زۆر ناکات
هواوی بڕیاریدا تەکنۆلۆژیای چارجی خێرا بۆ بەرزترین ئاست دابهێنێت، گوێزەرەوەی نوێی هواوی بە توانای ٤٠ وات کە لەگەڵ مۆبایلی HUAWEI Mate 20 Pro دایە خێراترین چارجی بێتەڵییە ئێستا لە جیهان، چونکە دەتوانێت مۆبایلەکەت چارج بکات بۆ ئاستی 25% ی وزەی پاترییەکەی لە ماوەی ١٠ دەقیقەدا و لە ماوەی ٣٠ خولەکدا تا ئاستی ٧٠% پاترییەکەت چارج دەکات.
4. بەشدار بە لە وزە
HUAWEI Mate 20 Pro تایبەتمەندییەکی بێ وێنە و زۆر کرداری هەیە پێی دەڵێن چارجی بێتەڵی پێچەوانەیی، بریتییە لە توانای مۆبایل بۆ کارکردن وەک سەرچاوەیەکی وزە یان چارجی مۆبایلەکانی دیکە کە (چارجیان بێتەڵییە Qi). ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە تۆ دەتوانی مۆبایلی هاوڕێکەت چارج بکەیت راستەوخۆ بەشێوەی بێتەڵی تەنیا بە دانانی مۆبایلەکان لەسەر یەکتر.
5. کردنەوەی مۆبایلەکەت بە پەنجە مۆر لەسەر شاشە
ئێستا دەتوانی مۆبایلەکەت بە ئاسانترین شێوە بکەیەوە بە رێگای پەنجە مۆر کە لەسەر خودی شاشەکەیە، بەمەش پەنجەمۆرەکەت دەناسێتەوە و لەماوەی ( 0.5)چرکەدا دەکرێتەوە، و هەر پەنجەت هەڵگرت داوای پەنجە مۆرت لێناکاتەوە.
6. مۆبایلێکە بە دەموچاو دەتناسێتەوە
سوود وەربگرە لە ژمارەیەک تایبەتمەندیی HUAWEI Mate 20 Pro بە رێگایەکی جێگرەوە بۆ کردنەوەی مۆبایلەکەت بە تایبەتمەندیی ناسینەوەی دەموچاو بە رێگای سێ رەهەندی (3D Face Unlock) مۆبایلەکە پشت بە سیمای دەموچاوت دەبەستێت بە کەمتر لە (٦٠٠ میللی چرکە)، مۆبایلەکەت دەکرێتەوە بە پشت بەستن بە کامیرایەکی هەستیار بۆ قوڵی سێ رەهەندی (پێویستە چاوت بکەیتەوە ئەگینا مۆبایلەکە ناتناسێتەوە!). ئەم شێوازەش زۆر وردە و رێژەی هەڵە تییدا کەمترە لە یەک بۆ ملیۆن واتە تایبەتمەندییەکی زۆر سەلامەت و کارا و جوانە.
بەم نزیکانە داواکردنی پێش وەختەی مۆبایلی ( Huawei Mate 20 Pro) لە عێراق دەستپێدەکات.

Shafaq Live
Shafaq Live