2017-03-02 10:12:00

شه‌فه‌ق نيوز/ ده‌زانن بۆ له‌ دنيادا  پێشبڕكێى كه‌ر سوارى نيه‌؟! ئه‌گه‌ريش هه‌بێ‌ زۆر دژواره‌ و پێشبينى ئه‌نجامه‌كانى به‌ گۆتره‌ كارييه‌.

دوابه‌دواى لێكۆڵينه‌وه‌ زانستى و مه‌يدانيه‌كانى ئاژه‌ل ناسان، ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌سپه‌كان له‌ گۆڕه‌پانى كێبه‌ركێدا ته‌نيا  راست غار ده‌ده‌ن و هيچ كات رێگر نين له‌وه‌ى كه‌ ئه‌سپێكى تر پێشيان بكه‌وێ!!

هه‌ر كات سواره‌كه‌شى  بكه‌وێ ،‌ ئه‌و  ئه‌سپه‌ و‌ ئه‌سپه‌كانى ديكه‌ تا بكرێ  خۆيانى لێ لا ده‌ده‌ن  تا ئه‌و راده‌يه‌ى كه‌ هوڵ ده‌ده‌ن به‌ سه‌ريدا باز بده‌ن  نه‌وه‌ك به‌سه‌ريدا بكه‌ون

به‌ڵام كه‌ر يان  گوێدرێژه‌كان كاتێك له‌ خاڵى  ده‌ستپێكى كێبه‌ركێدا ريزيان ده‌كه‌ن ، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى كێبه‌ركێ ده‌ستى پێكرد بايه‌خ ناده‌نه‌ خه‌تى راست و رێره‌وى كێبه‌ركێيه‌كه‌ و ته‌نيا چاويان به‌لاى ئه‌و كه‌رانه‌وه‌يه‌ كه‌ له‌ لا چه‌پ و راسته‌وه‌ غار ده‌ده‌ن و هه‌موو هه‌وڵێكيان ئه‌وه‌يه‌ كه‌ شانيان لێ بده‌ن و  نه‌هێڵن ئه‌وانى تر ده‌رباز بن ! واته‌ تاكه‌ ئامانجيان ئه‌وه‌يه‌ رێگر بن تا‌ هيچ كه‌رێك نه‌گاته‌ خاڵى كۆتايى!! و لێك ئه‌درێته‌وه‌ كه‌ ئاسووده‌ن ئه‌گه‌ر  خۆيان بدۆڕێن به‌و مه‌رجه‌ى  هيچ كه‌رێك براوه‌ نه‌بێ!!

سه‌باره‌ت به‌ مرۆفيش ئه‌وه‌ به‌ دى ده‌كرێ كه‌ هێندێ له‌و كه‌سانه‌ى دڵنيان ناگه‌نه‌ خاڵى كۆتايى و براوه‌و سه‌ركه‌وتوو نين،  ده‌خوازن به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك و به‌ دروست كردنى به‌ربه‌ست و چه‌ت له‌ سه‌ر رێگه‌ى خه‌ڵكانى تر ، جا به‌ هه‌ر نرخ و بيانوويه‌ك نه‌هێڵن كه‌س براوه‌ بێ!!

ئايا ئه‌وه‌تان  بيستووه‌  كه‌ هێندى جار بۆ وێنا كردنى راستى ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌ربه‌ستن له‌ پێشفه‌چوون و سه‌ركه‌وتنى خه‌ڵكانى ترن  ده‌گوترێ؛ كابرا له‌ كێبه‌ركێى كه‌رسواريدا يه‌ 

FaceIraq
}