2019-01-02 15:47:00

شفق نيوز/ کۆمپانیای لازۆردی کە یەکێکە لە براندە نایابەکان لە بواری دیزاین و بەرهەمهێنان و فرۆشتنی زێڕ و ئەڵماس کەرتی کۆ و تاک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند کە ئەستێرەی ناسراوی عێراقی شەزا حەسون هاتە نێو لیستی کەسایەتییەکانی براندە بازرگانییەکانی لە ساڵی 2019 کە ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ هەڵمەتی راگەیاندنی "ورا كل مراية حكاية".

شەزا حەسون کە بە رەچەڵەک مەغریبییە دوای بەدەستهێنانی نازناوی (ستار ئەکادیمی) لە وەزری چوارەمی کە چەندین بەهرەمەندی بواری گۆرانی لە گشت وڵاتانی عەرەبی بەشدارییان کرد، بوو بە یەکێک لە ئەستێرە ناسراوەکان و سەرکەوتنێکی بێ وێنەی بەدەستهێنا.

لە هەڵمەتی "ورا كل مراية حكاية"، لازۆردی بینەران لە گەشتێکی نایاب و پیشەییدا و تێیدا هەر ئافرەتێک کە لەبەردەم ئاوێنە دەوەستێت ئەوەندەی جوانییەکەی دەردەکەوێت، هەروەها ئەو رۆڵانەی کە لە ژیاندا دەیانبینێ جا رۆڵی دایکێکی میهرەبان یان هاوڕێیەکی دڵسۆز یان کچێکی کە هیوا و ئاواتی زۆری هەیە لە ژیان، یان هاوسەرێکی وەفادار یان ئافرەتێکی خاوەن کاری سەرکەوتوو.

لەم رووەوە شەزا حەسون دەڵێ: گەوهەرەکانی لازۆردی لە دیارترین براندە پیشەنگەکانن کە هەمیشە مایەی دڵخۆشی و سەرنجڕاکێشی من بوون، خۆشحاڵم بە کارکردن لەگەڵ تیمی کاری لازۆردی وەک نوێنەرایەتی کردنی وڵاتەکەم، بە بۆچوونی من هیچ هاوەڵێک لە (لازۆردی) باشتر نییە بۆ ئەوەی یاوەریم بکات لە رۆڵە جیاوازەکانم لە ژیان کە رەنگدانەوەی بەهرە هونەرییەکانی من و ئەو ئازادی و سەربەخۆییەی منە، خۆشحاڵم کە لە وڵاتە خۆشەویستەکەم دەتوانن لازۆردی هەڵبژێرن.

دەبارەی کار کردنیان لەگەڵ گۆرانیبێژی عێراقی شەزا حەسون لە ساڵی 2019، سەلیم شدیاق سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیا لازۆردی وتی: خۆشحاڵین بە هاتنی شەزا حەسون وەک ئەستێرەیەکی دیاری بواری هونەری بۆ نێو لیستی کەسایەتییەکانمان لە ساڵی 2019، چونکە ئەو هونەرمەندێک بەهرەمەند و کچی عێراقی خۆشەویستە لە هەمان کاتدا خاوەن جەماوەرێکی زۆرە لە گشت وڵاتانی عەرەبی، هەروەها تا زۆرترین ئاست پەیوەستە بە هونەری خۆی و خاوەن ئیرادەیەکی بەهێزە کە هەمیشە وزە و توانایەکی زۆری هەیە و لە درەوشانەوەی بەردەوامدایە، بۆیە پێمانوایە نموونەیەکی باش دەبێت بۆ براندی لازۆردی لە عێراق.

شدیاق هەروەها وتی: ئامانجمان لەو هەڵمەتە "ورا كل مراية حكاية" جەخت کردنەوەیە لەسەر جوانی لە هەموو روویەکانی ژیانی ئافرەت و ئەو رۆڵانەی دەیبینێت لە نێو کۆمەڵگادا، لێرەدا رۆڵی لازۆردی دیار دەکەوێت لە پاڵپشتی کردن و بڕوای تەواو درەوشانەوە و ئاهەنگگێڕان لەگەڵیدا لە ساتەکانی سەرکەوتنی ئەویش بە بەکارهێنانی بەرهەمە نموونەییەکانی لازۆردی کە زۆر گونجاوە بۆ کەسایەتییەکەی.

شایەنی باسە لە پاڵ شەزا چەندین ئەستێرەی دیکە بەشداری لە هەڵمەتی "ورا كل مراية حكاية" دا دەکەن کە لە چارەگی یەکەمی 2019 لە ناوچەکە دەستپێدەکات، ژمارەیەکی دیکەی ئەستێرەی بواری هونەر بەشداری دەکەن.

دەربارەی لازۆردی
لە دوای دامەزراندنی لە ساڵی 1980 لازۆردی سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێنا لە بواری هونەر و دیزاین و بەرهەمی زێڕ و بەرهەمەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، ئێستا لە پلەی چوارەم دێت لە نێو گەورەترین بەرهەمهێنەرانی زێڕ لە جیهان، چونکە ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن پارچە زێڕ دەفرۆشێت.

لازۆردی زیاتر لە (٢٠٠٠) فەرمانبەری هەیە و ساڵانە زیاتر لە (٥٠٠٠) نموونەی جۆراوجۆری زێڕ بەرهەم دەهێنێت لە عیاری ٤١ و ١٨ قیرات ئەمە سەرەڕای ئەڵماس و خشڵەکانی دیکە، پارچەکان لە کارگەی کۆمپانیا لە شانشینی عەرەبی سعودی و میسر بەرهەم دەهێنرێن، ئەویش بە بەکارهێنانی نوێترین ئامێرە تەکنۆلۆژییە پێشکەوتووەکان، دواتر دابەشی دەکات بەسەر زیاتر لە (٢٠٠٠) کۆگای دابەشکردن لە وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، ئەمە سەرەڕای هەناردە کردنی بۆ زیاتر لە (٢٨) وڵات لە دەرەوەی ناوچەکە.

لازۆردی تۆڕی تایبەتی خۆی هەیە لە شوێنە بازرگانییەکان کە ٢١ کۆگا لە خۆ دەگرێت لە گەورەترین بنکەکانی فرۆشتن لە شانشینی عەرەبی سعودی و ئیمارات و میسر کە تایبەتە بە فرۆشتنی زێڕ و ئەڵماس.

لازۆردی بە کاری پیشەیی و دیزاینە ئاست بەرزەکانی بەناوبانگە لەگەڵ بەکارهێنانی نوێترین تەکنۆلۆژیا ئەمەش هۆکارێکی سەرەکیی بەرفراوان و پەرەسەندنی کۆمپانیاکە بووە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و تا ئێستا چەندین خەڵاتی لەسەر ئاستی جیهان بەدەستهێناوە بەهۆی دیزاینە ناوازەکانییەوە.

YesIraq