2019-03-15 10:57:00


ئینجوت بروکرز پێگەیەکی بەرچاوی بەدەستهێناوە وەک یەکێک لە میانگیرە پیشەنگەکان لە جیهات، بە هۆی سیاسەتەکەمان کە بەشێوەیەکی گشتی جەخت دەکاتەوە لەسەر متمانەی هاوبەشانمان
سەرەڕای ئەو گۆڕانکاریانەی کە بەسەر کەرتی داراییدا هاتوون، خانمە بیزنسکار ئیمان موتلق دامەزرێنەری کۆمپانیای ئینجوت برۆکرز دووپاتی دەکاتەوە کە بەردەوامە لە هێنانەدیی گشت پێداویستیی سەرمایەداران لە سەرتاسەری جیهان
ئینجوت برۆکرز کۆمپانیایەکی میانگیری دارایی فرە پشکە، خزمەتگوزارییەکانی مامەڵە پێکردنی سەرمایە بۆ هاوبەشەکانی، ئێمە لە ژینگەیەکی رێکخراوی کامڵ کار دەکەین بە دەستپاکی و شەفافیەت، وەک بەرکاربەر ئەو دڵنیاییە بەدەست دەهێنێت کە بەدوایدا دەگەڕێت لە بازاڕەکانی دراو لە رێگای تۆڕی کۆمپانیای ئینجوت برۆکرزی رێگاپێدراو لەژێر چاودێری دەستەی کاغەزە دراوییەکان و وەبەرهێنانی ئوسترالی.
هاوشان لەگەڵ ئەو شارەزاییەی کە بۆ ماوەی زیاتر لە دە ساڵ بەدەستمان هێناوە لە کاری بەردەوام لە کەرتی دارایی، هەستاوین بە پتەوکرد و درێژەپێدانی ژینگەیەکی ئاست بەرز لە مامەڵەکردن
خانمە بیزنسکار ئیمان موتلق بڕوای بەوە هەیە کە نهێنیی سەرکەوتنی کۆمپانیای ئینجوت برۆکرز و درێژەپێدان بەم سەرکەوتنە بریتییە لە متمانەی هاوبەش لەگەڵ هاوبەشانمان و دووپاتی دەکاتەوە کە پێداویستییە و ئامانجەکانیان هاندەری یەکەمن کە کۆمپانیا هەوڵی بەدیهێنانیان دەدا بە بەرزترین ئاست.
کەی کۆمپانیای ئینجوت برۆکرز دامەزراوە و ئەو خزمەتگوزاریانە چین کە لەو کاتە پێشکەشی کردوون؟
کۆمپانیای ئینجوت برۆکرز ساڵی 2006 دامەزراوە لە روانگەیەکی بێ وێنە کە ئامانجی دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری مامەڵە کردنی داراییە، لە یەکەم ساتی دەستپێکردنی کارەکانی و تا ئێستا ئامانجی یەکەممان ئەوەیە کە بازاڕی دراوەکان بخەینە بەردەست گشت ئەو کەسانەی مامەڵەی پێدەکەن بە جیاوازی ئاستەکانیانەوە، ئەمەش لە روانگەی بڕوابوونمان بەوەی کە هەر تاکێک مافی مامەڵە کردنی دارایی هەیە بەبێ کۆت و مەرج.
دراوە بیانییەکان یەکەم کاربوون کە پێشکەشی هاوبەشانمان کردن، لەو کاتەوە کۆمپانیاکەمانو ئۆفەر وبەرهەمەکانی بەشێوەیەکی گەورە پەرەیان پێدراوە، لەژێر رۆشنایی بڕوای نەگۆڕمان بە پەرەسەندن و پێشکەوتنی بەردەوام.

چۆن وەسفی کۆمپانیای ئینجوت برۆکرز دەکەی لە ئێستادا؟
- کۆمپانیای ئینجوت برۆکرز پشت بە سێ پێوەری سەرەکی دەبەستێت بۆ سەرکەوتن کە بریتین لە رازی کردنی هاوبەش و پەرەپێدان و متمانەی هاوبەش، کۆمپانیای ئینجوت برۆکرز هاوبەش دەخاتە بەر دیدی خۆی و هەوڵ دەدات بەردەوام پێداویستی و ئاواتەکانت بهێنێتە دی، هەروەها کار دەکات بەپێی ستراتیجییەتێکی روون کە بتوانێت رکابەرێتی بکات لە نرخ، لە هەمان کاتدا چەندین تایبەتمەندی بە وەبەرهێنەر دەبەخشێت لە رێگای پێشکەشکردن کۆمەڵە ئامرازێکی دارایی بێ وێنە و دابینکردنی مەرجەکانی مامەڵە پێکردنێک کە رکابەرێتی زیاتر بێت.
کۆمپانیاکە هەوڵ دەدات پەیوەندی درێژخایەنی لەگەڵ هاوبەشەکانی هەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت پێداویستییەکانی ئێستا و داهاتوو بهێنیتە دی لەرێگای پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری مامەڵە پێکردن لەسەر کۆمەڵێک ئامرازی جۆراوجۆر وەک سندوقەکانی وەبەرهێنانی مامەڵەپێکردن، پشک، نیشانەکان، کەلوپەلی کشتوکاڵی، کانزا گرانبەهاکان و کەلوپەلی وزە و دراوە بیانییەکان (فۆرکس).
چۆن کۆمپانیای ئینجوت برۆکرز سەرکەوت لە فراوانکردنی چوارچێوەی کارەکانی لە پێنج کیشوەری جیهان؟
تەحەددییەکان بۆ ئێمە دەرفەتێکن بۆ گەشە و پەرەسەندن، یەک لەو تەحەدیانەی رووبەڕووی کۆمپانیای ئینجوت برۆکرز بۆتەوە بریتییە لە جیاوازی ئەو یاسا و رێسایانەی کە کۆنترۆڵی بازاڕەکانی دراویان کردووە، سەرەڕای جیاوازی پێداویستی بەکاربەران و و زمان و کەلتووریان، بەڵام ئێمە ئەمەمان تێپەڕکرد بە هۆی تیمی فرەزمانمان کە هەوڵ دەدات بەردەوام لێکتێگەشتنی لەگەڵ گشت هاوبەشانمان لە سەرتاسەری جیهان بهێنێتە دی.
نابێ بارودۆخی سیاسی وڵاتە عەرەبییەکانیش لە شۆڕش و شەڕی ناوخۆیی لەبەرچاو نەگرین کە گەورەترین تەحەدی بوون رووبەڕووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوونەوە، بەڵام کۆمپانیای ئینجوت بروکرز بە شایستەییەوە سەلماندی کە شایەنی ئەو پێگەیەی ئێستایتی، تەنیا رووبەڕووی ئەم تەحەدیانە نەبۆوە، بەڵکو بە دەرفەتێکی زانی بۆ گەشە و پەرەسەندن و دەستخستنی رەزامەندی هاوبەشانی.
ئەو خزمەتگوزاریانە چین كە تەنیا كۆمپانیای ئینجوت بروكرز پێشكەشیان دەكات؟
- ئێمە خاوەن تۆمارێكی درێژین لە پێشكەش كردنی ئامرازە داراییە هەرە پێشكەوتووەكان لە جیهان، ئەمەش یارمەتیمان دەدات كە بە ئاسانی ئەو كەسانەی مامەڵەی پارە دەكەن بگەنە بۆرسە ناوخۆیی و جیهانییەكان وەكو یەك، بەمەش ئامانجی سەرەكیمان بۆتە بەرفراوان كردنی چاوچێوەی كارەكانمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی لە عێراق.
لە سەرەتای هاتنمان بۆ عێراق ئێمە هەمیشە جێگای متمانەی هاوبەشانمان بووین، ئەمڕۆش دووبارە گەڕاینەوە و دڵنیاین ئەم متمانەیە لەگەڵ هاوبەشانمان دوولایەنە دەبێت.
لەم رووەوە چەند خزمەتگوزارییەك پێشكەش بە هاوبەشانمان دەكەین كە بەتایبەتی دانراوە بۆ ئەوەی بە ئاسانی بگەن بە ئامانجەكانیان لە بواری وەبەرهێنان، بۆ نموونە تەكەنۆلۆژیای نوێ بۆ ئاڵوگۆڕی داراییلەسەر پشكەكان و نیشانەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا لەگەڵ بژاردەی فرۆشتنی ئاشكار و ئاڵوگۆڕی دارایی بە هەڵكشانی نەرمی دارایی.

لە پێنج ساڵی رابردوودا گرنگترین ئەو گۆڕانكاریانە چین كە كۆمپانیاكە بەخۆیەوە دیوە و كاریگەری هەبوو لەسەر رێڕەوی كۆمپانیاكە؟
- ئینجوت بروكرز كۆمپانیایەكە بە خێرا گەشە دەكات و كاردانەوەی خێرای هەبووە لە بازاڕە داراییەكان، هەروەها توانای پێشكەش كردنی ئەو خزمەتگوزاریانەی هەیە كە پێداویستی جۆراوجۆر ئاڵوگۆڕكارە نوێیەكان و پیشەگەران وەك یەك، چوارچێوەی كاری كۆمپانیا گەیشتۆتە پێنج كیشوەرو نووسینگەی هەرێمیمان هەیە لە هەر یەكە لە بەحرێن و ئەمریكای لاتین و مالیزیا و نیوزیلەندا، لەگەڵ نووسینگەی سەرەكی لە سیدنی ئوسترالیا.
پلانی نوێتان چییە بۆ دواڕۆژ بەتایبەتی لە فراوانكردنی چوارچێوەی كارەكانتان؟
-ئێمە لە ئێستادا كار دەكەین بۆ فراوان بوون لە رووی جوگرافی و خزمەتگوزارییەوە، چونكە رێگاكانی بەردەم كۆمپانیای ئینجون برۆكرز فراوان دەبێت و دەرفەتی گەشەی زیاتر هەیە كە هەموو لە بەرژەوەندی هاوبەشانمانە لە بازاڕەكانی ئێستا و نوێیەكان، هەوڵ دەدەین بۆ پێشكەش كردنی ئامرازی دارایی نوێ بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ پێداویستییە گۆڕاو و خێراكانی هاوبەشان و بازاڕ، سەرەڕای رۆیشتن بە هاوشانی پەرەسەندنی بازاڕە ناوخۆیی و جیهانییەكان بۆ ئەوەی هەمیشە پیشەنگ بین.
لەلایەكی دیكەوە، لە ستراتیژیەتی خۆماندا بەرفراوان بوونی كارەكانمان لە چەند شوێنی دیكە داناوە كە پێمانوایە پاڵپشتن بۆ پلانەكانی گەشەی تایبەت بە خۆمان و هیواخوازین بازاڕی نوێی پێشكەوتوو بدۆزینەوە لەپێناو گەشەیەكی درێژخایەن لەگەڵ پێوەرە جیهانییەكان، لە كۆتاییدا پابەندبوونی خۆمان دووپات دەكەینەوە بە سیستمە نوێبەكانی تایبیا بە شووشتنەوە پارە (AML) و قەڵاچۆكردنی پارەداركردنی تیرۆر (CTF).
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی كۆمپانیای ئینجوت برۆكرز سەردانی ئەم ماڵپەڕە ئەلیكترۆنییە بكەن:
https://www.ingotbrokers.com.au/ar/meet-your-broker

YesIraq