ره‌وشى نه‌وتى عێراق

شفق نيوز

و تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ حكوومه‌تى عێراق ده‌رفه‌تى گه‌وره‌ی بۆ سه‌رچاوه‌ نه‌وتییه‌ زه‌به‌ڵه‌ح و تیچووه‌ نزمه‌كانی هه‌یه‌.به‌ كردنه‌وه‌ى ده‌رگاكه‌ به‌ رووى كۆمپانیا نه‌وتیه‌ نێوده‌ڵه‌تییه‌كان بۆ یه‌كه‌م جار هه‌ر له‌و كاته‌ى حزبی به‌عسى سه‌ددام حوسێن له‌ ساڵى 1972 ئیمتیازه‌ نه‌وتییه‌كانى نیشتمانى كرد ، حكوومه‌ت هیواخوازه‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتى خاو بۆ شه‌ش ملیۆن به‌رمیل له‌ رۆژێكدا له‌ 2.5 ملیۆن له‌ ماوه‌ى پێنج تا شه‌ش ساڵ زیاد بكات. جێبه‌جێ كردنی سه‌ركه‌وتووى پلانی په‌ره‌پێدانی نه‌وته‌كه‌ى ، عێراق ده‌خاته‌ دۆخێكی پێكدادان له‌گه‌ڵ ئۆپێك (  رێكخراوى وڵاتانی هه‌نارده‌ى په‌ترۆڵ ).هۆكارى هه‌ره‌ چاوه‌روانكراو بۆ ته‌گه‌ره‌ خستنه‌ به‌رده‌م پێشخستنى به‌په‌له‌ى سه‌رچاوه‌ نه‌وتییه‌كانى عێراق ئه‌گه‌ر پێكدادانی تایفى له‌ عێراق زیاتر ده‌كات. شه‌ڕه‌كان و كاریگه‌رییان ئاسته‌نگیان خستووه‌ته‌ به‌رده‌م پلانه‌كانی وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى خێرا له‌ماوه‌ى سێ ده‌یه‌ى رابردوو به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانیان زیاد بكه‌ن.سه‌ربارى شكستهێنانی رێژه‌یی دوو خوڵى یه‌كه‌می رێگه‌پێدانی ( نه‌وته‌كه‌ى ) ، عێراق هێشتا به‌ئاسانی توانیویه‌تى ئامانجه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی بپێكێت كه‌  وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ بنكه‌ی متمانه‌پێنه‌كراوى سه‌رچاوه‌ى وڵات هه‌ژماركراوه‌. له‌ 30ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ ، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ته‌نها یه‌كێك له‌ هه‌شت گرێبه‌ستى خزمه‌تگوزاری بیست ساڵه‌ى ، شه‌ش كێڵگه‌ى نه‌وتى سه‌ره‌كی و دوو كێڵگه‌ى گازی سه‌رووى ته‌نده‌ریان خه‌ڵات كرد كه‌ دواى داواكاریی هاوپه‌یمانێتی كۆمپانیا سه‌ره‌كییه‌كان بۆ به‌رچاوانه‌ قبۆڵ كردنی كرێی خزمه‌تگوزارییه‌ نزمه‌كان هاته‌دی.كۆمپانیاى بی پی و په‌ترۆڵی نیشتمانی چینى به‌مه‌به‌ستى دووباره‌ به‌ره‌و پێشبردنی كێڵگه‌ى نه‌وتی رومه‌یله‌ – گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ى نه‌وتى دۆزراوی وڵات ،  له‌برى 3.99 بۆ هه‌ر به‌رمیلێك رازی بوو هه‌ر به‌رمیلێك 2 دۆلارى ئه‌مه‌ریكی قبۆڵ بكات. رومه‌یله‌17.7 ملیار نه‌وتى یه‌ده‌كی خزنكراوی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش پتره‌ له‌ نێوه‌ى تێكراى نه‌وتى یه‌ده‌كی ئه‌مه‌ریكا.هه‌ردوو كۆمپانیاى بی پی و په‌ترۆڵی نیشتمانی چینى رێكه‌وتوون كه‌ به‌رهه‌مهێنانی رومه‌یله‌ رۆژانه‌ له‌ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له‌ ماوه‌ى شه‌ش ساڵدا بۆ 2.85 به‌رمیل نه‌وت زیاد بكه‌ن كه‌ له‌ رووى به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ دواى كێڵگه‌ى نه‌وتى غه‌وه‌رى عه‌ره‌بستانی سعوودی له‌ رێزبه‌ندی دووه‌م دێت.دواى ده‌رك كردن به‌ هه‌ڵه‌كانی ، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق مه‌رجه‌كانى بۆ خوڵى دووه‌می ته‌نده‌ر نه‌رم كردووه‌ كه‌ له‌ مانگی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ پێشكه‌ش ده‌كرێت. خولى دووه‌م بۆ 10 كێڵگه‌ى نه‌وت و گازه‌ و به‌ ئامانجی به‌رهه‌مهێنانی دوو تا 2.5 میلۆن به‌رمیل نه‌وت له‌ رۆژێكدا له‌و كێڵگانه‌یه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ى چوار تا پێنج ساڵ ئه‌نجام ده‌درێت.ئه‌گه‌ر عێراق به‌نیازبێت له‌ ماوه‌ى شه‌ش ساڵى داهاتوو به‌رهه‌مهێنانی بۆ شه‌ش ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌ رۆژێكدا زیاد بكات ئه‌وا  ساڵانه‌ بۆ 600.000 به‌رمیل له‌ رۆژێكدا به‌رز ده‌بێته‌وه‌.داخوازی بۆ نه‌وتى خاوى ئۆپێك به‌ده‌ر له‌ گۆرانكارییه‌ تۆماركراوه‌كان به‌ رێژه‌ى 500.000 به‌رمیل له‌ رۆژێكدا بۆ هه‌ر ساڵ له‌ ماوه‌ى ده‌یه‌ى رابردوو به‌رز بووه‌ته‌وه‌.بێ گومان ، ئه‌ندامانی دیكه‌ى ئۆپێك وه‌كو عه‌ره‌بستانی سعوودى رێگه‌ به‌ عێراق ده‌ده‌ن سه‌رجه‌م خواستى به‌رزكردنه‌وه‌ى نه‌وتى خاوى ئۆپێك و پتر له‌ شه‌ش ساڵی داهاتوو به‌بێ هیچ شه‌ڕێك وه‌ربگرێت به‌تایبه‌تى له‌و كاته‌ى له‌به‌ر دابه‌زینی جیهانی نه‌وت قه‌باره‌ى یه‌ده‌كی ئۆپێك – 11 بۆ 6.6 میلیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌ رۆژێكدا به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و ئێستا 1.2 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌ رۆژێكدا له‌ كێڵگه‌ى خوره‌ئیسى سعوودى دێته‌ سه‌ر هێڵ.وێراى ئه‌وه‌ى توندوتیژى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو هه‌ر له‌ كاتی هه‌ڵگیرسانی خونرێژتنى شیعه‌ – سوونه‌ له‌ 2006 و 2007 له‌ عێراق دابه‌زیوه‌ ، باكوورى عێراق به‌ ناوچه‌یه‌كی هه‌ره‌ مه‌ترسی عێراق ده‌مینێته‌وه‌. ئه‌لقاعیده‌ له‌ مه‌زوپۆتامیا له‌ مووسل گه‌وره‌ترین شارى باكوورى عێراق پێگه‌ى خۆی ده‌پارێزێت كه‌ تاڕاده‌یه‌ك هه‌موو رۆژێك رووداوه‌كانی وه‌ك ته‌قینه‌وه‌ ، ته‌قه‌كردن و كوشت و كوشتار ده‌قه‌ومن. توندڕه‌وانى سوونه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاگرى شه‌ڕى تایفى و نه‌ژادى له‌ نێوان عه‌ره‌ب و كورد له‌ باكوورى عێراق هه‌ڵبگیرسێنن ، هه‌روه‌ك ئه‌وان پێشتریش له‌ نێوان شیعه‌ و سوونه‌ له‌ ناوه‌راستى عێراق ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجام دابوو.

ئه‌گه‌رێكی زۆر له‌ ئارادایه‌ كه‌ ئه‌ڵقاعیده‌ ئاگرێك له‌ باكوورى عێراق هه‌ڵبگیرسێنێت كه‌ له‌ باكوورى عێراق به‌ده‌ر له‌ سه‌ربه‌خۆیی ڕه‌ها ، ئاواتی هه‌رێمێكی ئۆتۆنۆمی گه‌وره‌تر به‌ كوردى به‌خشیوه‌. حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له‌ كۆتایی هاتنی شه‌ڕى كه‌نداو له‌ ساڵى 1991 له‌ سه‌ربه‌خۆیه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گرى له‌ به‌غداى به‌رخورداره‌ و له‌ به‌رانبه‌ر لادانی دووباره‌ ده‌سه‌ڵاتێكی ناوه‌ندی له‌ عێراق خۆراگرى ده‌كات و پشتى به‌ خۆیه‌وه‌ به‌ستووه‌ و خاوه‌ن ئاڵا و سروودى نه‌ته‌وه‌یی خۆیه‌تى. حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كى به‌رچاو پشتگیرى له‌ سیستمێكی فیدراڵ نه‌رم ده‌كات و خوازیاره‌ " ناوچه‌ى جێی ناكۆكییه‌كان " ئه‌ودیوى " هێڵى سه‌وز " كه‌ كوردستان له‌ به‌شه‌كانى دیكه‌ى عێراق جیا ده‌كاته‌وه‌ ـ بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بگه‌رێته‌وه‌. حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ   كۆمپانیا نه‌وتییه‌ بیانییه‌كان  مۆر كردووه‌ و ئه‌م كۆمپانیانه‌ په‌ره‌ به‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن.وێراى رێگه‌دان به‌ دوو كێڵگه‌ى نوێ له‌ كوردستان ... تاوكه‌ كه‌ كۆمپانیاى نێوده‌وڵه‌تى دێ ئێن ئۆى نه‌روێژى كارى له‌سه‌ر ده‌كات و ته‌ق ته‌ق كه‌ په‌ترۆڵى ئه‌ده‌كس كه‌ ئێستا به‌شێكه‌ له‌ كۆمپانیاى سینۆپێكى چینی كارى له‌سه‌ر ده‌كات ... كه‌ له‌ رێگه‌ى بۆڕی نه‌وتی باكوورى عێراق بۆ به‌نده‌رى جه‌یهانی توركی له‌  یه‌كی حوه‌زه‌یرانه‌وه‌ رۆژانه‌ 100.000 به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ ده‌كات. تا ئێستا ، به‌غدا بۆ پێدانی پاره‌ بۆ دێ ئێن ئۆ و ئه‌ده‌كس بۆ هه‌ناردنی نه‌وتى شكستى هێناوه‌.ناوچه‌ى جێی ناكۆكییه‌كان كه‌ حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان به‌ هی خۆیان داده‌نێت 11 تا 15 ناوچه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى هێڵی سه‌وز له‌خۆ ده‌گرێت و  عه‌ره‌ب ، كورد ، توركمان و گرووپه‌ تایفییه‌ بچووكه‌كانى تر له‌گه‌ڵ شار و پارێزگاى كه‌ركووك له‌ دڵی بابه‌ته‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌. كه‌ركووك نزیكه‌ى یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی نه‌وتى عێراق و نزیكه‌ى 16%ى نه‌وتی یه‌ده‌كی ئه‌م وڵاته‌ به‌رهه‌م دێنێت.