تاكه‌ی بێ‌ ره‌گه‌زنامه‌ بين؟

شفق نيوز

هاوڵاتی بوونی لێسه‌ندنه‌وه‌و به‌ته‌به‌عيه‌ی ئێرانی له‌قه‌ڵه‌می دان و به‌وه‌شه‌ نه‌وه‌ستا هه‌ستا به‌ئاواره‌كردنيان بۆ ووڵاتانی ده‌وروبه‌رو هه‌ندێكيشيان بۆ ووڵاتانی ئه‌ورووپا، پاش كۆچكردنيان به‌ناچاری بۆ ئێران وايان ده‌زانی ته‌واو له‌وێ ده‌گيرسێنه‌وه‌و ئارام ده‌گرن به‌ڵام حكومه‌تی ئێرانيش هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ريان له‌وانه‌ی سه‌دام كه‌متر نه‌بوو له‌وێش وه‌كو هاوڵاتييه‌كی ئێرانی سه‌ير نه‌ده‌كران وه‌كو سه‌دام ده‌يووت، ناچار ملی رێگا بگرنه‌ به‌رو به‌ره‌و ووڵاتانی ئه‌وروپا كۆچ بكه‌ن و بارگه‌و بنه‌ بپێچنه‌وه، ‌ يه‌كێك له‌و ووڵاتانه‌ش كه‌ زۆربه‌ی كورده‌ فه‌يليه‌كانی لێ گيرساوه‌ته‌وه‌‌‌ ووڵاتی نه‌رويژه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌په‌يوه‌نديه‌كماندا له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڵاتييه‌كی كوردی فه‌يلی دانيشتووی ووڵاتی نه‌رويژ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ حكومه‌تی نه‌رويژی به‌شێوه‌يه‌كی مرۆڤ دۆستانه‌و دوور له‌ هه‌موو ئينتيمايه‌كی قه‌ومی ياخود دينی  ته‌ماشايان ده‌كات، له‌لێدوانێكيدا بۆ ماڵپه‌ری شه‌فه‌ق موحسن يدالله كه‌ هاووڵاتييه‌كی كوردی فه‌يلی دانيشتووی نه‌رويژه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه‌ حكومه‌تی نه‌رويژی به‌يه‌ك چاو سه‌يری هه‌موو دانيشتوونای نه‌رويژ ده‌كات به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی ئينتيمای نه‌ته‌وه‌يی ياخود دينی يا مه‌زهه‌بی ، ده‌شڵێت كه‌ له‌زۆربه‌ی ووڵاته‌ ئه‌ورووپيه‌كاندا كوری فه‌يلی مافی خۆپاڵاووتنی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان  پێبه‌خشراوه‌ ئێستاش چه‌ندين هاوڵاتی كوردی فه‌يلیمان هه‌يه‌ ئه‌ندامن له‌ په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا كه‌ ئه‌مه‌ش جێگای شانازييه‌ بۆ كوردانی فه‌يلی به‌تايبه‌تی و نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌گشتی وه‌كو كوردانی فه‌يليش رۆژێك له‌رۆژان چاوه‌رێی شتێكی له‌و جۆره‌مان نه‌ده‌كرد.نيگه‌رانی خۆشی له‌وه‌ ده‌ربری كه‌ بۆ ماوه‌ی زياتر له‌30سی ساڵ له‌به‌غدا ژيانی به‌سه‌ر بردووه‌ نه‌يتوانيوه‌ ببێته‌ خاوه‌نی ته‌نها چه‌ند مه‌ترێك زه‌وی كه‌بتوانێت خۆيی و خانه‌واده‌كه‌ی تێيدا بحه‌سێنه‌وه‌، به‌ڵام ئێستا له‌نه‌رويژ كه‌ بۆ ماوه‌ی 3سێ ساڵ له‌وێ ده‌ژين وه‌كو هه‌موو هاوڵاتييه‌كی نه‌رويژی خاوه‌نی ماڵ و مووچه‌ی تايبه‌تی خۆمانين.

له‌لايه‌كی ديكه‌وه‌ خاتوونێكی كوردی فه‌يلی كه‌ ئه‌ويش به‌هه‌مان شێوه‌ دانيشتووی ئه‌و ووڵاته‌يه‌ ده‌ڵێت كه‌ به‌درێژايی ته‌مه‌نمان ئه‌وه‌ بۆ يه‌كه‌مجاره‌ ده‌بينه‌ خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌(جنسيه‌) ئه‌ويس جنسيه‌ی نه‌رويژيه‌ .

خاتوو سوندوس ئيبراهيم راشيگه‌ياند كه‌ گه‌لی نه‌رويژی گه‌لێكی لێبوورده‌ن و به‌هه‌موو شێوه‌يك هاوكاريمان ده‌كه‌ن.

هاوڵاتيه‌كی ديكه‌ش كه‌ پاش 20 بيست ساڵ به‌سه‌ر بردنی ژيان له‌ئێران وبه‌ده‌ست نه‌هێنانی ته‌نها كارتێك كه‌ خۆی پێ بناسێت و ئاينده‌‌ی خۆی دياری بكات ناچار ئێران به‌جێده‌هێلێت و رووده‌كاته‌ نه‌رويژوو له‌لێدوانێكيدا بۆ شه‌فه‌ق ده‌ڵێت پاش به‌سه‌ربردنی ژيانم بۆ ماوه‌ی 20بيست ساڵ به‌ ئێران و پێنه‌دانی ره‌گه‌زنامه‌ ئێستا كه‌ دوای 8هه‌شت ساڵ هاتوومه‌ته‌ نه‌رويژ حكومه‌تی ئه‌و ووڵاته‌ش  وه‌ده‌زانێت ئێرانيم و نه‌ مافی په‌نابه‌رێتی نه‌ ره‌گه‌زنامه‌م ده‌ده‌نێ نه‌ك ته‌نها من به‌ڵكۆ زرێك له‌كوردانی فه‌يلی به‌ده‌س ئه‌و كێشه‌يه‌وه‌ ده‌ناڵێنن ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌م ماوه‌يی دواييدا له‌ئێرانه‌وه‌ كۆچيان كردووه‌ بۆ نه‌رويژ بۆيه‌ به‌بۆنه‌ی نه‌بوونی ره‌گه‌زنامه‌وه‌ نه‌ئه‌توانين بگه‌رێينه‌وه‌ نه‌بۆ عێراق وه‌ نه‌بۆ ئێرانيش كه‌ ئه‌مه‌ ته‌واو بێئومێدی كردووين له‌ژيان ئاشكراشيكرد كه‌ ئه‌وه‌ ته‌مه‌نی گه‌شتۆته‌ 49چل و نۆ ساڵ و تاوه‌كو ئێستاش بچوكترين ماف كه‌پێی نه‌به‌خشراوه‌ نه‌بوونی پێناسی كه‌سێتييه‌، تۆبڵێی رۆژێك بگه‌ينه‌ ئه‌و ئاواته‌مان ياخود هه‌رله‌ئه‌زه‌له‌وه‌  نووسراوه‌ كه‌ كوردی فه‌يلی ئه‌وه‌ به‌شی بێت؟ ئه‌م پرسياره‌ وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌جێ ده‌هێڵين بۆ ئێوه‌.