شاندێكی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی ده‌زگای راگه‌یاندن وروشنبیری شه‌فه‌ق ده‌كات

شفق نيوز

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌مین ده‌لۆ به ‌بۆنه‌ی پێنجه‌مین ساڵیادی دامه‌زرانی ده‌زگای شه‌فه‌ق له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی ده‌زگاكه‌ پیرۆزبایی كردو ڕۆلی ده‌زگاكه‌ی له‌ هوشیاركردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رله‌ ئاستی عێراق به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها له‌م دیداره‌‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی دوولایه‌نه له‌یه‌كدرایه‌وه‌ وله‌سه‌رپێویستی بته‌وكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ له‌گشت بواره‌كاندا داكۆكی كرا‌ ؛ له ‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌ دووایین گۆڕانكاریه‌كانی عێراق وكوردستان باس كران وله‌ سه‌ربه‌شداری كورد له‌هه‌موو چالاكیه‌كی سیاسی وڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن له‌ به‌غدای پایته‌خت جه‌خت كرایه‌وه‌ . له‌كؤتایی دیداره‌كه‌ وه‌فدی میوان سه‌ردانی به‌شه‌ جیاوازه‌كانی ئیزگه‌و چاپه‌مه‌نیه‌كانی ده‌زگاكه‌ی كردو خۆ‌شحاڵی خۆ‌ی به‌و پێشكه‌وتنانه‌ی ك له‌م ده‌زگایه‌ به‌دی هاتوون ده‌ربڕی ؛ پاشان مامۆستا عه‌لی حسێن فه‌یلی به‌گه‌رمی وه‌فدی میوانی به‌ڕێ خست.