پشت گوێ خستنى ڕاى شارەزایانى سەربازى عێراق بەکوێ دەگەیەنێت

شفق نيوز

عێراقى تێکەوتوە ئەگەر سیاسەتمەدارەکان و کار بەدەستان زۆر بە لێزانى لەگەڵ ئەوڕەوشەدا نەجوڵێنەوە ئەوا عێراق بەرەو هەڵدێرێکى سەخت تر ئەبەن زۆر لەوە خراپتر کە لە چەند ساڵى ڕابوردودا عێراقى تێکەوت ، پاش ئەوەى لایەنى عێراق و ئەمریکا ڕێککەوتن لەسەر کشانەوەى هێزە شەڕکەرەکانى ئەمەریکى تا کۆتاى ساڵى2011 لە دواین ڕاو بۆ چونى بابەکر زێبارى سوپا سالارى لەشکرى عێراق ڕایگەیاند کە سوپاى عێراق لەتوانایدا نیە کۆنتڕۆلى بارى ئەمنى بکات تا ساڵى 2020 لەیەکەم کاردانەوەى حکومەتى عێراق عەلى دەباغ هاتە قسە و بۆ چونەکانى سوپاسالارى بە بۆچونى تاکە کەسى خۆى ناو برد و ئەوەى ڕەتکردەوە کە سوپاى عێراقى لەتوانایدا نەبێت کۆنتڕۆلى بارى ئەمنى بکات ، ئەمەى عەلى دەباغ درکاندى لەو پەڕى نەزانى کەم ئەزموونیەوە سەرچاوەى گرتوە چونکە داڕشتنى هەرسیاسەتێک کە پەیوەندى بە بەرگرى و ئاسایشەوە هەبێت یەکەم پرس و ڕا بە ئەفسەران ئەکرێت بۆ دیارى کردنى هێز و تواناکان پاشان لەسەر ئەو ڕاستیانەى کە لەلایەن عەسکەرەکانەوە دەدرێت دەست دەکرێت بە داڕشتنى سیاسەتێکى پتەو ، بەڵام دیارە ململانێکانى ئەمڕۆى گۆڕەپانى سیاسى عێراق بەناوى حکومەتى مەدەنیەت هەمیشە هەوڵیداوە لایەنە سەربازیەکان لە سەنتەرى بڕیاردان دور بخاتەوە بەبێ ئەوەى هیچ حسابێک بۆ بۆ چون و لێکۆڵینەوەکانیان بکرێت ئەمەش وا دەکات کە بەردەوام ئەو ووڵاتە لە گێژاوى نا ئارامى بخولێتەوە و ململانێیەکى توند و بەردەوام لە نێوان ( سەرباز و سڤیل ) هەبێت ئەمەش ئەگەرى کودەتاى سەربازى بەهێز دەکات کە لە عێراقدا ئەگەرەکانى دروست بونى زۆرى هەیە بەتایبەنى پاش ئەوەى ژمارەیەکى زۆرى ئەفسەرە پلە بەرزەکانى سەردەمى رژێمى پێشوو هاتنەوە ناو سوپاى نوێى عێراق کە سەرتاپایان دژایەتیە بۆ عێراقى نوێ بەگشتى و سوپا بەتایبەتى ، هەرچەندە ململانێى نێوان سەرباز و سڤیل لە هەموو دونیادا هەیە بەڵام هەمیشە دەسەڵاتى ووڵاتان ڕاو بۆچونى شارەزایانى بوارى سەربازیان بە پلەى یەکەم وەرگرتوە نک وەکو عێراق پشت گوێیان بخەن و هیچ هەژمارێک بۆ راوبۆچونیان نەکرێت بەم پێیە بڕوات ئەوا بە بۆ چونى من بارى ئەمنى عێراق هیچ بەرەو پێشڤە چونێک بەخۆیەوە نابینێت چونکە تەنانەت بۆ داڕشتنى پلانێک بۆ پاراستنى گیانى هاوڵاتیان لە هیچ پارێزگایەک پرس بە یەکە سەربازیەکان و هێزەکانى ناو خۆ ناکرێت بەڵکو پلانى داڕێژراو بەسەریاندا دابەش ئەکرێت کە چەندین کەم و کورتى تێدایە و هێزە سەربازیەکان ناتوانن ئەرکى خۆیان بە جێبگەیەنن