حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنیا دەنگێکی کوردی لە (بەغدا) پێنەپارێزرا لەو شارەی کە داوای مافی نەتەوەیەکی لێدەکات.

شفق نيوز

هۆگری کردووم ، تا ئەو رادەیە بە ئەرکم زانیوە بەشێوەیەکی بەردەوام سەردانوو بەدوا داچوونی بۆ بکەم . ئەو دەنگە ئاشنایە ناوی رادیۆی شەفەق بوو، ئەو دەمانەش تا لە دەروازەکانی شاری بەغدا نزیک دەبووینەوە مەراقی ئەومان  دەکرد بەدوای ئەو دەنگە ئاشنایەدا بگەرێین تاکوو لە تاریکستانی شاری غەدروو  تائییفەو تەقینەوەو تیرۆر دەنگێکی گەرمی خۆمانە ، بە زمانی خۆتوو خۆشەویست و نەرموونیانی کوردانە پێت بلێ خوه ش هاتن ، (رادیۆ      شه‌فه‌ق هاوەلدان) ،  ئەو دەمە لە تەک ترسوو دلەراوکێ و غەریبی هەستێکی دلنایی و ئارام بوونوەمان پێ دەبەخشرا وەک بلێی پێ دەنێیە شاروو زێدی باوان .  ئەو ژینگە سەختوو مەترسیدارەیکە شەفەق تێێدا دەژیاو ئاودێری وێژەو کەلتوورو زمانی کوردی دەکرد ، هەردەم بۆمن جێگای سەرسامی لە هەمان کات رێزوو پێزانین بوو .  چونکە شەفەق کە تەنیا رادیۆو دەنگی کوردی بوو لە ناو ئاپۆراوو ژاوەژاوو شەپۆلە موگناتیزیە دژ بەرەکانی رادیۆو تیڤی یە کانی عەرەبی لەبەغدا ،  ئەرکێکی فرە گرنگوو مێژوویی لە ژیاندنەوەو بەرگری لە فەوتان و لەناوچوونی بەشێک  لە جەستەی  زمانی کوردی بە ئەستۆ گرتبوو ،  بە بێ گرنگیێکی شیاو یان دەست خۆشانەیەک لە لایەن دەستەلاتی سیاسی یان پێزانینێکی راگەیاندنی کوردی لە هەریمی کوردستان.
زۆر باداخەوە تێروانینی سەرکردایەتی و راگەیاندنی کوردی کە زۆرتر زایەلەی دەنگی لایەنە سیاسیەکانن بۆ کوردی دانیشتووی بەغدا ( فەیلیەکان) روانگەیەکی بەتەواوی سیاسی بووە نە  نەتەوەیی ،  بۆیە ئاقاروو مەوداو جوغرافیا،  لە تەک تێنەگەیشتن لە قوولایی ئستراتیژی، درزێکی پانوو پۆری کە رۆژ بەرۆژییش لە فراوانبووندایە بەدی هێناوە .  لەو پرسەدا دیارە هاوکێشەو بابەتەکان روونوو ئاشکران ،  دیارە هەرێم بە تاکتیکی سندوقی دەنگوو پرستیژی سیاسی لە پایتەختی عێراق تەماشای کێشەی کوردانی فەیلی کردووە نە وەکوو بەشێک لە جەستەی نەتەوەیەک کە لەهەر بارودۆخێک دەبێ پێی رابگاو تیماری برینەکانی بکات .  بۆیە چارەنووسو بەختوو قەدەری ئەو بەشەی کورد بەو ئەندازەیە حسابی بۆ کراوە کە لە سندووقەکانی دەنگ هاتۆتە دەرێ و کورد لەگەڵ روانگە حزبیەکەی فەرزی پێگەی ئەویشی کردووە .
بە بروای من ئەگەر روانگەو پلانە درێژ مەوداکانی دەستەلاتی سیاسی هەرێم لە بەرابەر بەشەکانی دابراوی نەتەوەکەمان گۆرانێکی ئەرینی و کردارەکی بە پەلەی بەسەر دانەهێنرێ و رێکارێکی دیاروو رون ، کە شێوازی پرۆڤەی خۆشەویستی نەتەوەیی نە وەک ریکلامێکی بازرگانی و نەوەک بانگەشەیەکی سیاسی دەمەکی جاری بۆ نەدرێ وجێ بە جێ نەکرێ ، دەرزی تێکەوتوو هێلی دابران نە بەتەنێ فەیلی ، بەلکوو بەشەکانی تری کوردیش کە بە ئایین یان زاراوە لە کەمینەدان دەگرێتەوە .
ئایا دەستەلات داران دەتوانن دلنیایی ئەوە ببەخشن ، کە ئەو وارگەو پێگەو بنە هەستیارانەی کورد لە دەرەوەی هەرێم ئەگەر بروخێن دەتوانن بنیاتی بنێنەوە ؟
دامەزراندنەوەو نۆژەنکردنەوەی ئەو قەلاو رەگ و ریشە داکووتاوانە بەرهەمی مێژووێیکی کەوناروو خۆراگری سەدان سالەی گۆشتوو ئێسکو خوێنی رۆلەکانی نەتەوەیەکن کە گشت چوار چێوەی یاساکانی مرۆڤایەتی لە بارەی سەرهەلدانوو لەناوچوونی کۆمەلگەکان و شارستانیەکان  دەیان گرێتەوە ، ئەوان شوێنەوار نین ( یونسکۆ) بە وەرگرتنی گۆژمەیەک دراو نۆژەنوو نوێ بینایان بکاتەوە ،
وەک چۆن لە دوازدە سالی پر تراژدی ژیانی دەزگای شەفەق لەناو فەزای پر لە ئاگرو خوێنوو سەر برین لە بەغدا ،  کورد لە هەرێم بە ئەرکوو لە خۆ بردوویی نەزانی . وەهاش لە خاموش بوونوو خنکانی تەنیا هەناسەی کوردی لە بەغدا ئاگادار نیە .
مخابن حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنیا رادیۆیەکی لە دەرەوەی هەرێم پێ نەپارێزرا لەو شارەی کە داوای مافی نەتەوەیەکی لێ دەکات .