ڕه‌نگ و ڕووی‌ دیموكراسییه‌كه‌ی‌ عیراق

شفق نيوز

ده‌سوڕێته‌وه‌، نه‌بوونی‌ ئه‌نجامێكی‌ ئه‌رێنی‌ كاڵ بوونی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عیراقدا ده‌خاته‌ ڕوو، دواكه‌وتنی‌ ئه‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ نه‌ك به‌ته‌نها پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ تووشی‌ هه‌ڵبزڕكان كرد,وه‌، به‌ڵكو كاریگه‌ری‌ زۆری‌ له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی‌ گه‌ل و تێكچوونی‌ باری‌ ئاسایش هه‌یه‌ له‌ عیراقدا، له‌ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و دانیشتن و له‌ یه‌ك نه‌گه‌یشتنه‌ كه‌ له‌ نێوان لیسته‌ براوه‌كاندا به‌تایبه‌ت ئه‌لعیراقیه‌ و لیستی‌ قانون به‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م نه‌توانراوه‌ هه‌نگاوێك بۆ پێشه‌وه‌ بڕۆن تاكو ئێستا، كه‌سی‌ یه‌كه‌م ده‌ستنیشان بكه‌ن بۆ كاندیدی‌ سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی‌ كه‌رتبوونی‌ بیروڕای‌ شیعه‌كان دێت.

هیچ حكومه‌تێكی‌ تێدا نییه‌ ئه‌و چه‌قبه‌ستنه‌ ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ شه‌خسی‌ و تایبه‌تییه‌ و گه‌یشتنه‌ ده‌سه‌ڵاته‌، له‌لایه‌كی‌ دیكه‌ش ئه‌مریكا وێڕای‌ هه‌ندێك هه‌وڵی‌ سه‌رپێیی‌ بێده‌نگه‌ و خۆی‌ ده‌رناخات بێگومان دواكه‌وتن و پێك نه‌هێنانی‌ حكومه‌ت خه‌ڵك له‌ چاوی‌ ئه‌وی‌ ده‌زانێت، ئایه‌ ڕۆڵ و ده‌وری‌ وڵاتانی‌ ده‌رهاوسێ‌ تاچه‌ند كاریگه‌ریان به‌سه‌ر ڕه‌وشه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌، بێگومان به‌ر له‌ هه‌موو شتێك ئه‌وان ئه‌یانه‌وێت پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ و دیموكراسی‌ نابووت و ناشرین بكه‌ن، ڕه‌نگدانه‌وه‌كانی‌ ئه‌م دواییه‌ و نه‌گه‌شتنه‌ ئه‌نجام و كێبڕكێی‌ ده‌سه‌ڵات دیموكراسیه‌تی‌ له‌ سێداره‌دا و پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عیراقدا هه‌ره‌س پێ‌ هێناوه‌، هه‌رچه‌نده‌ كورد له‌سه‌ره‌تاوه‌ بێده‌نگی‌ هه‌ڵبژارد و دواتر به‌ پێشنیار و داخوازیه‌وه‌ نوێنه‌رانی‌ گه‌ڕانده‌وه‌ به‌غدا، ده‌بوو ئه‌وه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ كارتێكی‌ ڕوون بایه‌، چونكه‌ ئێمه‌ داخوازیه‌كانمان وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ ده‌ستوور داوا ده‌كه‌ین به‌شێكی‌ سه‌ره‌كی‌ و كاراین له‌ پێشخستنی‌ پرۆسه‌كه‌دا، چه‌ند ڕۆژێكه‌ گوڕوتینێكی‌ زیاتر له‌ جاران هه‌یه‌ ئه‌مریكا نامه‌ بۆ گه‌وره‌ مه‌رجه‌عی‌ شیعه‌كان ده‌نێرێت، مالیكی‌ سه‌ردانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌كات، نوێنه‌رانی‌ كورد به‌ به‌رنامه‌ و داخوازیه‌كانه‌وه‌ ده‌چنه‌وه‌ به‌غدا، هه‌تاكو ئێره‌ كه‌ محه‌ته‌ی‌ یه‌كه‌م و هیچ دیار نییه‌. بێگومان له‌ پاش ئه‌مه‌ش چه‌ندین كێشه‌ و ململانێی‌ دیكه‌ له‌سه‌ر پۆسته‌كان سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن پێده‌چێت هه‌ندێك لایه‌نی‌ سیاسی‌ و تایفی‌ ڕه‌وشه‌كه‌یان پێ‌ قبوڵ نه‌كرێت و پتر بارودۆخی‌ ئه‌منی‌ ئاڵۆز تر بكه‌ن له‌ عیراقدا، ئه‌مانه‌ هه‌موو ئه‌گه‌رن، چونكه‌ هێشتا هه‌نگاوی‌ یه‌كه‌م كارا نه‌بووه‌، ئه‌گه‌ر چی‌ زۆر بۆچوونی‌ جۆراوجۆر هه‌یه‌ مالیكی‌ ده‌یه‌وێت بارودۆخه‌كه‌ دوابخات تاكو هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا ده‌كشێنه‌وه‌ و دواتر ئێرانیش ڕۆڵی‌ باشتر له‌ پشتیوانی‌ مالیكی‌ ببینێت، په‌ره‌دانی‌ كێشه‌كان یه‌كێكه‌ له‌ به‌ربه‌ستی‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ ئه‌مریكا كه‌ هه‌میشه‌ ئێران هه‌وڵی‌ له‌و چه‌شنانه‌ی‌ هه‌یه‌، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌مریكا پیلانی‌ داڕشتووه‌ بۆ سزای‌ زیاتر و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ به‌رده‌وام سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی‌ ئێران به‌ هه‌مان شێوه‌ ئێران په‌لوپۆی‌ زۆر ده‌هاوێت له‌ هه‌ر جێگایه‌ك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ ئه‌مریكا هه‌بن ئه‌و ده‌ست له‌ كاروباره‌كانیان وه‌رده‌دات ژێر به‌ ژێر، بۆ ئێمه‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ له‌م قۆناغه‌ ناسكانه‌دا خه‌رمانی‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی‌ كورد پتر بكه‌ین پێداگر بین له‌سه‌ر مافی‌ خۆمان، ئه‌م پرۆسه‌ هه‌ر چۆنێك ده‌رباز بێت به‌بێ‌ كورد تووشی‌ شه‌له‌ل ده‌بێت ئه‌مه‌ ئه‌مرێكی‌ داسه‌پاوه‌ خۆیان و ئه‌مریكاش باش ئه‌وه‌ ده‌زانن، نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌ پێشینه‌ی‌ پێكه‌وه‌ كاركردنی‌ هه‌یه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ گۆڕینی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ عیراقدا تاكو ئه‌مڕۆ كورد به‌شێكی‌ سه‌ره‌كی‌ بووه‌، له‌ هه‌موو ئه‌و گرژی‌ و ئاڵۆزیانه‌ی‌ ناوخۆی‌ عیراقدا كورد ڕاگری‌ باڵانسی‌ یه‌كسانی‌ بووه‌، به‌ر له‌ ئێستاش زۆر جار به‌م شێوه‌ كاروباره‌كانی‌ سیاسی‌ له‌ عیراقدا تووشی‌ وشكبوون هاتووه‌ ته‌نها كلیلی‌ ئه‌و گرفت و ئاڵۆزیانه‌ به‌ ده‌ستی‌ كورد كراوه‌ته‌وه‌ و چاره‌سه‌ر كراوه‌.