با فیدراڵیی سنووردار نه‌كرێت ‌

شفق نيوز

ناوه‌ندیى و یه‌كه‌ حكومییه‌ بچوكه‌كان وه‌ك(هه‌رێم و ویلایه‌ت) دیاره‌ ئه‌م دوو شێوازه‌ش هه‌ریه‌كه‌یان پشت به‌وه‌ى تریان ده‌به‌ستێت، سه‌باره‌ت به‌(هه‌رێمه‌كان و ویلایه‌ته‌كانیش) ئه‌میش پێكدێت له‌چه‌ند یه‌كه‌یه‌كى ده‌ستووریى و هه‌ریه‌كه‌شیان سیسته‌مێكى تایبه‌تى خۆى هه‌یه‌و ده‌سه‌لاته‌كانى(ته‌شریعى و جێبه‌جێكردن و قه‌زائى)دیاریكراوه‌ به‌شێوه‌یه‌كى ده‌ستوورى و هیچ كه‌س و لایه‌نێك بۆى نییه‌ به‌بڕیارێكى تاكڕه‌وى هه‌ڵى بوه‌شێنێته‌وه‌، چونكه‌ ده‌ستوور له‌ولاتى فیدراڵى به‌رزترین ده‌سه‌لاته‌و سه‌رچاوه‌ى هه‌موو ده‌سه‌لاته‌كانى ده‌وڵه‌ته‌. له‌م حاڵه‌شدا بوونى ده‌سه‌لاتێكى دادوه‌رى به‌هێز پێوسته‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌ر یاسایه‌ك كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستووردا نه‌گونجا. له‌فیدراڵیدا سیستمێكى ده‌ستوورى به‌هێز هه‌یه‌و پاڵپشتێكى به‌هێزه‌ بۆ ژیانى فره‌ حزبى و دیموكراسى له‌نوێنه‌رایه‌تیدا، هه‌روه‌ها فیدراڵى هاوكارو یارمه‌تیده‌ره‌ له‌جێبه‌جێكردنى عه‌داله‌تى دادوه‌ریدا به‌تایبه‌تى له‌كاتێكدا ولات دووچارى زوڵم و زۆردارى ده‌بێته‌وه‌ بۆیه‌ یه‌كه‌م: ئاستێك بۆ ده‌وڵه‌ت داده‌نێت تامافى كه‌س پێشێل نه‌كات هه‌روه‌ها په‌رله‌مانیش ناتوانىَ یاساكانى ئازادى سنووردار بكات به‌ڵكو رێگر ده‌بێت له‌به‌رده‌م هه‌ر سه‌رپێچیه‌كى حكومه‌تدا.

دووه‌م: پڕۆسه‌ یاساكانى دروستكردنى بڕیار له‌سیسته‌مه‌ فیدراڵیه‌كاندا سنوورێك بۆ هه‌ڵسوكه‌وته‌ به‌په‌له‌كانى حكومه‌ت داده‌نێت ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بیرده‌خاته‌وه‌ كه‌ده‌ڵێین فیدراڵى هاوكارو پارێزه‌رى دیموكراسى و مافه‌كانى مرۆڤه‌(به‌مه‌ش كاریگه‌ره‌ به‌بیردۆزى نوێ له‌هه‌ڵبژاردنى جه‌ماوه‌ریدا)به‌تایبه‌تى له‌یه‌كه‌ سیاسى و ئیداریه‌ بچوكه‌كاندا مرۆڤه‌كان له‌توانایاندا هه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ به‌شداریى حكومه‌ت بكه‌ن، یان ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌دووچارى ئاسته‌نگ و چه‌وسانه‌وه‌ ده‌بن ده‌توانن له‌هه‌رێمه‌كه‌ى خۆیاندا بگوێزنه‌وه‌ بۆ هه‌رێمێكى ترى ناو حكومه‌ته‌ فیدراڵییه‌كه‌ى ئه‌مه‌ش ده‌ستوور رێگه‌ى پێداوه‌. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه‌ سیسته‌مه‌ فیدراڵییه‌كان جێگای مشتومڕه‌ له‌پاراستنى مافه‌ مه‌ده‌نیه‌كاندا زۆر جار تێكه‌ڵبوون دروست ده‌بێ له‌نێوان مافى مرۆڤ و مافى ده‌وڵه‌ت بۆ نموونه‌ له‌ئوسترالیا له‌م سالانه‌ى رابردوو ده‌سه‌لاتى ناوه‌ند راسته‌وخۆ ده‌ستى وه‌رده‌دا له‌مافى هه‌رێمه‌كان و كۆتوبه‌ند دروستده‌كات له‌به‌رده‌م ده‌سه‌لاتى هه‌رێمه‌كان.

به‌لام كه‌چى له‌ئه‌مریكا سیستمى فیدراڵى باشترین و به‌هێزترین پاڵپشتى ده‌ستوورى ئه‌مریكایه‌ به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سىَ ده‌سه‌لاته‌كه‌(یاسادانان و جێبه‌جێكردن و قه‌زائى)و ئازادییه‌ مه‌ده‌نییه‌كان.

سه‌باره‌ت به‌عیراقیش فیدراڵی له‌ده‌ستووردا بڕیارى له‌سه‌ردراوه‌ به‌لام به‌رده‌وام له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه‌ شوَڤێنییه‌كانی عیراقدایه‌، گرتنه‌ به‌رى ئه‌م رێگایه‌ش ده‌ستوه‌ردانى ولاته‌ عه‌ره‌بی و ئیقلیمییه‌كانی له‌پشته‌وه‌یه‌، هه‌ربۆیه‌ ده‌خوازین حكومه‌تى عیراقى زوو پێكبێت و نوێنه‌رانى كوردیش له‌به‌غدا پێش(ماده‌ی 140، پێشمه‌رگه‌، بودجه‌ی هه‌رێم، نه‌وت و گاز)و داخوازییه‌كانى تر كار بۆئه‌وه‌ بكه‌ن له‌كاتى هه‌مواركردنى ده‌ستووردا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌سه‌له‌ى فیدرالی سنووردار نه‌كرێت به‌ڵكو گه‌شه‌ى پێبدرێت و كار بۆئه‌وه‌ بكرێت نوێنه‌رانى ناوچه‌كانى ترى عیراق پێداگرى بكه‌ن له‌سه‌ر چه‌سپاندن یان دروستكردنى هه‌رێمى فیدراڵی ترو مه‌رجى به‌شداربوونمان له‌حكومه‌تی عیراقى جگه‌ له‌و داخوازییانه‌ى سه‌ره‌وه‌ مانه‌وه‌ى عیراق بێت به‌فیدراڵی چونكه‌ هه‌م له‌ده‌ستووردا ده‌نگى بۆ دراوه‌ هه‌م باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ پێكه‌وه‌ژیانى هه‌موو پێكهاته‌كان به‌كوردو عه‌ره‌ب و توركمان و كلدوئاشوورییه‌وه‌.