ئه‌ركی‌ ئه‌مریكا له‌عێراقدا به‌رده‌وامه‌

شفق نيوز

ئه‌و وتی‌: ئه‌ركی‌ سوپای‌ ئه‌مریكا له‌عێراق كۆتایی‌ هات، نه‌یوت جێبه‌جێكرا، خۆی‌ لادا له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی‌ كه‌ سه‌رۆكی‌ پێشوی‌ ئه‌مریكا جۆرج بۆش تێی كه‌وت، به‌ڵام گۆڕینی‌ (كۆتایی‌ هات) به‌ (جێبه‌جێكرا)، ناگاته‌ فریادی‌، ئه‌و له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه‌ زیانی‌ پێگه‌یشت، له‌باره‌ی‌ پاشه‌كشێی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكاوه‌ قسه‌ی‌ كرد سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ تا ئێستاش 50 هه‌زار سه‌ربازی‌ ئه‌مریكی‌ له‌عێراقه‌، هه‌روه‌ها وتی‌ "پرۆسه‌ی‌ ئازادی‌ عێراق كۆتایی‌ هات"، هه‌ر چه‌ند عێراق ئازاد بو پێش شه‌ڕی‌ سوپای‌ ئه‌مریكی‌ ئه‌مڕۆ دیلی‌ كاری‌ فاشیلی‌ ئه‌مریكایه‌، هه‌روه‌ها ده‌ستوه‌ردانی‌ ئێرانی‌ له‌زیادبونه‌و قه‌یرانی‌ سیاسی‌‌و مه‌زهه‌بی‌ هۆشداری‌ شه‌پۆلێكی‌ نوێی‌ توندوتیژی‌ ناخۆی‌ پێیه‌.

ئه‌مریكا له‌عێراق پاشه‌كشه‌ی‌ نه‌كردوه‌، پاشه‌كشه‌ی‌ به‌شێك له‌هێزه‌كانی‌ جێبه‌جێكردوه‌، بنچینه‌ی‌ هه‌ندێ‌ له‌ كاره‌كانیان گۆڕیوه‌و ژماره‌یان كه‌مكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ویسترا بۆ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا زاراوه‌ی‌ دایكوتا به‌كاربهێنرێ‌ كه‌ لوبنانییه‌كان بۆ وه‌سفكردنی‌ جوڵه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ سوریا دایانهێنا ئه‌و رۆژانه‌ی‌ كه‌ له‌سه‌ر خاكی‌ لوبنان بون، داكوتان "له‌جێی‌ خۆی‌ مایه‌وه‌" له‌ئه‌زمونی‌ لوبنانییه‌كانه‌وه‌ وه‌صسفه‌ بۆ پاشه‌كشێی‌ وه‌همی‌، هه‌روه‌ها ئه‌مریكییه‌كانیش له‌عێراقدا له‌جێی‌ خۆیان ماونه‌ته‌وه‌و هێزه‌كانیان دوباره‌ بڵاوه‌پێكردوه‌و ئه‌رك‌و كاری‌ شه‌ڕیان گۆڕیوه‌ به‌ كاری‌ ئاسایشی‌، ئه‌مریكییه‌كان به‌ راگه‌یاندن پاشه‌كشێیان كردوه‌، به‌ڵام ساڵانێكی‌ دور ده‌مێننه‌وه‌، ده‌چێته‌ عه‌قڵه‌وه‌ ئه‌مریكا چوار هه‌زار كوژراو و شه‌ست هه‌زار بریندار له‌ده‌ست بدات؟ هه‌روه‌ها به‌ تریلیۆن دۆلار له‌به‌ر چاوی‌ عێراقییه‌كان له‌ده‌ست خۆی‌ بدا؟

ئه‌مریكا وه‌كو به‌ریتانیا عێراقی‌ داگیرنه‌كردوه‌، ئه‌و چه‌ند شتێكی‌ مێژویی‌ هه‌ڵبه‌ست به‌ هۆكاری‌ بونی‌ له‌عێراق، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پێشینه‌یی‌ مێژوی‌ ده‌ست به‌سه‌راگرتن‌و داگیركراو، ئه‌و وه‌سفه‌ گومڕاكه‌ره‌ی‌ به‌كارهێنا بۆ ساخته‌كردنی‌ مه‌سه‌له‌ی‌ چونه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وه‌همی‌، یاری‌ به‌ زاراوه‌كانی‌ پاشه‌كشێ‌‌و مانه‌وه‌ كرد جارێك به‌بیانوی‌ سیاسه‌ته‌وه‌، جارێكیش به‌بیانوی‌ ئاسایشه‌وه‌، جۆره‌ داگیركردنێكی‌ نوێی‌ هێنایه‌ ئاراوه‌و هه‌مو رۆڵه‌كانی‌ داگیركه‌رو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ ده‌گێڕێ‌، به‌ڵام پابه‌ند نابێ‌ به‌ كاتی‌ چونه‌ ده‌ره‌وه‌وه‌، له‌هه‌ر باجدانێك خۆی‌ ده‌به‌خشێ‌، خۆزگه‌ واشنتۆن ئیمپریالێتی‌ خۆی‌ په‌یڕه‌و بكردایه‌و عێراقی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ داگیربكردایه‌و حاكمێكی‌ سه‌ربازی‌ بۆ دانایه‌ كارباره‌كانی‌ عێراقی‌ به‌ڕێوه‌ببردایه‌، به‌ڵام خۆی‌ له‌و ئیلتیزامه‌ قوتاركرد، توانی‌ وه‌كو هاوڕێیه‌ك خۆی‌ ده‌رخات‌و بۆ یارمه‌تیدان هاتبێته‌ عێراق، راگه‌یاندنی‌ چونه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌ندێ‌ له‌ سه‌ربازه‌كانی‌ كاره‌ساتێكی‌ سیاسییه‌، هه‌ندێ‌ له‌سیاسییه‌ عێراقییه‌كان ده‌رباره‌ی‌ ئاكامی‌ هه‌نگاوه‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا هۆشداریمان ده‌ده‌نێ‌، سه‌ره‌ڕای‌ هه‌مو ئه‌وه‌ی‌ كه‌ سێ‌ شه‌ممه‌ی‌ رابردو رویدا هه‌وڵێكه‌ بۆ شه‌رعییه‌تدان به‌ مانه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌عێراق بۆ ساڵانێكی‌ دورو درێژ.

سه‌رچاوه‌: حه‌یاتی‌ له‌نده‌نی‌