خانه‌قی له‌نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا...!

شفق نيوز

ناوه‌ندێكی گرنگی بازرگانی و مه‌ڵبه‌ندێكی مێژوی ڕۆشنبیری و لانكه‌ی كوردایه‌تی و خه‌باتگێڕان و په‌روه‌رده‌ كردنی سه‌دان سه‌ركرده‌و پیاوی قاره‌مانی سه‌رجه‌م شۆڕشه‌كانی كوردستان بوون ئه‌وه‌ش بۆته‌ هۆیه‌ك كه‌هه‌رلایه‌ك و هه‌رئیمپڕاتۆرییه‌تێك و دواتر حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراق كه‌به‌زۆره‌ ملێ و به‌بێ ئاره‌زوی دانیشتوانه‌كه‌ی حوكمیان كردوه‌ زوڵمیان لێكردوه‌و خێرو خێراته‌كه‌یان بردوه‌و ناوچه‌كه‌یان به‌بچوكی هێشتۆته‌وه‌و نه‌یان هێشتوه‌ گه‌وره‌ بێت و بچوكتریان كردوه‌ و نه‌شیان هێشتوه‌ ببێت به‌پارێزگا هه‌ر چه‌نده‌ سه‌رچاوه‌ مێژوییه‌كان ئه‌وڕاستیه‌ ده‌سه‌لمێنن كه‌خانه‌قین به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌پێش هاتنی ئاینی ئیسلامه‌وه‌ هه‌ر هه‌بوه‌و ناوچه‌یه‌كی بازرگانی نێو ده‌وڵه‌تی گرنگ بوه‌ له‌نێوان گه‌لاندا به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ندین جارێك داگیركراوه‌و وێران بوه‌ به‌كۆنترین قه‌زای عیراقی ئێستا دا ده‌نرێت به‌شێوه‌یه‌ك ئێستا هیچ كه‌سێك مێژوی دروست بونی ئه‌م ناوچه‌یه‌ نازانێت به‌ڵام به‌پێی مێژوی نوێ له‌نوسێنێكیدا عه‌بدولڕه‌زاق حه‌سه‌نی له‌كتێبی عیراقی كۆن و نوێ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌ كه‌ خانه‌قینی نوێ له‌ساڵی 1700 دامه‌زراوه‌ به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕو شۆڕو داگیر كردنیه‌وه‌ له‌لایه‌ن مه‌غۆل و ته‌تارو ئینگلیزو عوسمانی و به‌ریتانیه‌كانه‌وه‌و به‌ركه‌وتنی به‌جه‌نگه‌جیهانیه‌كان ئه‌م ناوچه‌یه‌ هه‌ربه‌بچوكی و وێرانی ماوه‌ته‌وه‌و دواتریش له‌سه‌رده‌می حكومه‌ته‌یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراق و دواڕژێمیش ڕژێمی به‌عس بووه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی داوه‌ بۆ كاولكردن و بچوككردنه‌وه‌و ڕوخاندنی ژێرخانی ئابوری ئه‌م ناوچه‌كوردستانیه‌و دانیشتوانه‌كه‌ی ڕاگواست و عه‌ره‌بی له‌جێگه‌كه‌یان نیشته‌جێكرد به‌شێوه‌یه‌ك بوو كه‌ژیان له‌خانه‌قین نه‌مابوو ئه‌و كوردانه‌ش كه‌له‌خانه‌قین ده‌ژیان باری داراییان زۆر كزبوو ژیانیان زۆر سه‌خت بوو نه‌یان توانیوه‌ هه‌ناسه‌س به‌ئاره‌زوو ویستی خۆیان هه‌ڵبمژن و له‌به‌ر ژێر ده‌ستی و بێكاری و دانه‌مه‌زراندن و نه‌بوونی تروسكاییه‌كی دڵخۆشی و به‌خته‌وه‌ریی و ئومێد به‌ژییان له‌سه‌ر زێدی باوپاپیرانیان ئه‌م پیلانه‌ی ڕژێمی سه‌دامیش بوبه‌ هۆی دواكه‌وتنی ناوچه‌كه‌ له‌هه‌موو رویه‌كه‌وه‌ كۆمه‌ڵه‌كێی زۆر زۆر له‌گه‌نجانی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی له‌ناوچوی به‌عس به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو ئازارانه‌یان نه‌گرتوو به‌شێكی زۆر بون به‌پێشمه‌رگه‌و به‌شێكی دیكه‌ش سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌شێكی تریش له‌زیندانه‌كانی دیكتاتۆردا چاره‌نوسیان نادیاره‌و به‌شێكی دیكه‌ش ئاواره‌ی شاره‌كانی كوردستان بوون به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ كاره‌ساتی قه‌یره‌یی و ڕه‌به‌نی له‌خانه‌قینی زوڵم لێكراو سه‌ری هه‌ڵدا و ئه‌وه‌ش ببوه‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌هه‌موو ڕوییه‌كه‌وه‌ و چه‌ندین كێشه‌و ده‌رده‌سه‌ری دیكه‌ به‌رۆكی خانه‌قینی گرت و بۆ به‌دبه‌ختی ئه‌م شاره‌ش كه‌له‌به‌هاری 1991 و ڕاپه‌ڕینی گه‌له‌كه‌مان و ئازادبونی زۆربه‌ی ناوچه‌ كوردستانیه‌كان خانه‌قینیش ئازاد كرا به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئازادی و خۆشی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ چه‌ند رۆژێك بوو دواتر پیاوه‌ دڕنده‌كانی ڕژێمی سه‌دام بڕیاری یه‌كجاره‌كی كاولكردن و وێرانكردنی ناوچه‌كه‌و كوشتن و بڕین و گرتن و ڕاگواستن و به‌عه‌ره‌ب كردنی خانه‌قینیان دا خۆشبه‌ختانه‌ له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراقه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ خانه‌قین سه‌رله‌نوێ پێگه‌ی بنیادنانه‌وه‌ی ڕوناكبیری و دیموكراسی تێدا زۆربه‌ڕونی به‌دیده‌كرێت له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا و حكومه‌تی هه‌رێم بۆ بوژاندنه‌وه‌و جوانكردنی خانه‌قین و به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی بژێوی هاوڵاتیان سه‌دان پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری جۆراو جۆریان پێشكه‌ش به‌م شاره‌ كردوه‌, جگه‌ له‌كردنه‌وه‌ی دوو كۆلێژو سێ په‌یمانگا و چه‌ندین ده‌زگای مه‌عریفی مه‌ده‌نی هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی ڕێژه‌یه‌كی زۆرله‌خاوه‌ن بڕوانامه‌كان و گه‌نجان و لاوان له‌سلكی په‌روه‌رده‌و ئیداراتی حكومی و ئاسایش و پۆلیس و هێزی پێشمه‌رگه‌دا ئه‌مه‌ش بۆته‌ فاكته‌رێكی زۆر گرنگ بۆ باشكردنی باری ئابوری هاوڵاتیانی شاره‌كه‌و به‌ره‌وپێشبردنی زۆر بونی زه‌واج و كه‌م كردنه‌وه‌ی قه‌یره‌یی و ڕه‌به‌نی و زۆر بونی ڕێژه‌ی دانیشتوانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی باش له‌ئاواره‌كان به‌ڵام له‌دوای ئه‌و هه‌موكاولكاریی و وێرانییه‌ خانه‌قین هێشتا پێویستی به‌خزمه‌ت و هاوكاری و یارمه‌تی و پرۆژه‌و دامه‌زراندنی زیاترو زیاتر هه‌یه‌ هه‌موو هه‌وڵێك دراوه‌ بۆسه‌قامگیری باری ئه‌منی و تونراوه‌ خانه‌قین بكرێت به‌یه‌كێك له‌ناوچه‌ هه‌ره‌ئارامه‌كانی عیراق و قانون تێدا باڵا ده‌ست و سه‌روه‌ر بێت و ڕێزیش له‌ئیراده‌و موقه‌ده‌سات و نه‌ریته‌ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ بگیردرێت و هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان پێكهاته‌كاندا نه‌كرێت و خزمه‌ت به‌هه‌مووان بكرێت و وه‌ك یه‌ك ماف بۆ هاوڵاتیان پارێزراوبێت ئه‌مه‌ش دڵخۆشیه‌كه‌ بۆ خانه‌قینیه‌كان و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان كه‌ئه‌م شاره‌ دێرینه‌ گرنگه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ بێنازه‌ی كوردستان له‌دوای هه‌موو ئه‌م به‌دبه‌ختی و به‌سه‌رهاتانه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی ئیداره‌و حوكمڕانی كوردستاندا جارێكی تر هه‌وڵدراوه‌ پێگه‌ڕۆشنبیری و مێژوییه‌كه‌ی بۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ به‌ڵام خانه‌قین و خانه‌قینیه‌كان ئێستا دوئاواتی گه‌وره‌و مێژوییان ماوه‌ كه‌به‌ته‌واوی بۆیان به‌دی بێت ئه‌وانه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی بۆ سه‌ر سنوری كوردستان و دیاری كردنی سنوری ڕاسته‌قینه‌ی ده‌وڵه‌تی ئاینده‌ی كوردی و به‌پارێزگا كردنی ..