ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستانی له‌ به‌غدا ده‌نگيان ده‌خه‌نه‌ پاڵ هاوكارانيان له‌ ناوه‌وه‌ی هه‌ڕێم

شفق نيوز

ڕۆژنامه‌نووسانی بێ سنووری كوردستان ك ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌يه‌تی:

 

بيستمان كه‌ وا بڕيار بوو له‌ هه‌وڵێری پايته‌خت چه‌ند پارچه‌يه‌ك‌ زه‌وی به‌سه‌ر  ڕووژنامه‌نووساندا  دابه‌ش بكرێت و ئه‌م دابه‌شكردنه‌ش  بووه‌ هۆى نیگه‌رانى له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستانیيه‌وه‌، ئێمه‌ش وه‌كو  ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستانی له‌به‌غدا ، به‌ناوی خۆ‌مان و سه‌رجه‌م  ڕۆژنامه‌نووسانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌ هه‌ميشه‌و‌ به‌رده‌وام له‌و مافانه‌‌ بێبه‌ش كراوين ده‌نگی ناڕه‌زايه‌تی خۆمان ده‌خه‌ينه‌ پاڵ ده‌نگی هاوكارانی ڕۆژنامه‌نووسمان له‌ شاری سلێمانی و گروپی ڕووژنامه‌نووسانی بێ سنووری كوردستان و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ باوه‌ڕيان به‌ وشه‌ی ماف هه‌يه‌ ؛ تكامان له‌ ئازيزانی ڕووژنامه‌نووسی شاری هه‌ولێری پايته‌ختيش ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش بۆ پاڵپشتی براكانيان له‌م هه‌ڵوێسته‌دا هاوده‌نگمان بن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌ك ‌ ته‌نها له‌ بواری زه‌وی ، به‌ڵكو له‌ بواری سه‌رجه‌م مافه‌ ڕه‌واكانمان به‌‌ يه‌كسانی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ين.