ئه‌م شه‌هيده‌ كێيه‌؟

شفق نيوز

باغی گشتی شاری هه‌ڵه‌بجه‌، له‌گه‌ڵ دواهه‌ناسه‌ی تۆدا هه‌موو شار شه‌هید كرا، داروبه‌رد گڕی گرت سوتان سوتان هه‌تا له‌گه‌ڵ شارداشه‌هید بوون، شارۆی ڕۆحه‌سپیه‌كانتان گوڵستانێك بوو لێوان بوو له‌گوڵی زه‌ردو سورو وه‌نه‌وشه‌یی، ئه‌وین داران شانه‌ی ئه‌وینی خۆشه‌ویستی لێدروست ده‌كرد، ئێوه‌ گوڵی ڕه‌نگی سوری نێراوی ئه‌م شاره‌ن بۆلای یه‌زدان ئازادی دێننه‌ به‌رهه‌م بۆ مرۆڤه‌چه‌وساوه‌كانی جیهان، بۆ هه‌تاهه‌تایه‌له‌ناو دڵی هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌گه‌شێنه‌وه‌، ئێوه‌بونه‌ ئاوازو ڕیتمی ته‌لی عوده‌كان، كێ ڕۆحی ئێوه‌ی نه‌كرده‌ مۆسیقا و گۆرانی سه‌رزاری ئه‌م میلله‌ته‌، ئێوه‌ ئه‌ستێره‌ی پرشنگ داری شاره‌كه‌ی ئه‌حمه‌دموختار و گۆران و ناتق و مه‌وله‌وی و هه‌ژارن، هه‌ڵه‌بجه‌تان كرده‌ پێشڕه‌ی شه‌هیدان و ناسنامه‌ی كۆمه‌ڵكوژی له‌جیهاندا، هه‌موو جیان بۆتان گریاوبكوژان و چه‌كی كۆمه‌ڵكوژیان ڕیسواكرد. ئه‌ی عه‌مه‌ری خاوه‌ر پیاوه‌ نه‌رم و نیانه‌كه‌ی پیاده‌ڕۆی شه‌قامی كانی قوڵكه‌ ئێسته‌ش تۆ و پێنج هه‌زار شه‌هید به‌نا و قوڵای دڵی هه‌ڵه‌بجه‌ و كوردستاندا ده‌گوزه‌رێن. عومه‌ری خاوه‌ر ناوی عومه‌ر حه‌مه‌ساڵه‌ح ئه‌حمه‌ده‌ و له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی مام ناوه‌ندی ئه‌ و شاره‌بوو، باوكی دوژنی هێناوه‌وله‌ یه‌كێكیان كه‌ ناوی ئامینه‌یه‌ دووكوڕی هه‌بوه‌ به‌ناوی غه‌ریب و عوسمان، ژنی دووهه‌می كه‌ناوی خاوه‌ره‌ ته‌نها عومه‌ری جوانه‌مه‌رگی هه‌بوه‌ واته‌ شه‌هید تاقانه‌ش بووه‌، ته‌نهاله‌به‌ر خۆشه‌ویستی به‌ناوی دایكیه‌وه‌ بانگكراوه‌، عومه‌ری جوانه‌مه‌رگ له‌ناو براده‌ره‌كانیدا دیاربوه‌و حه‌زی له‌قسه‌ی خۆش و گاڵته‌و گه‌پ ونوكته‌بووه‌حه‌زی له‌جلوبه‌رگی خاوێن و جوان بووه‌، زۆرحه‌زی له‌كاركردن بووه‌ كاری جوتیاری و نانه‌وایكردووه‌، له‌ساڵی 1987 به‌پاسه‌وان دامه‌زراوه‌ له‌باخچه‌ی ساوایانی هه‌ڵه‌بجه‌واته‌به‌ڕۆژ هه‌ویرشێلی نانه‌و بوه‌لای (تۆفه‌دۆم) و به‌شه‌ویش پاسه‌وانی باخچه‌ی ساوایان بووه‌، كاتێ ئه‌یه‌وێت هاوسه‌رگیری بكات قیسمه‌ت ده‌یباته‌ گوندی قه‌ره‌بڵاغ بۆلای خزمه‌كانی باوكی و له‌وێ ژنده‌هێنێ به‌ناوی سامیه‌، شه‌هید خاوه‌نی هه‌شت كچ ده‌بێت زۆرحه‌زده‌كات خوای گه‌وره‌ كوڕێكیان پێ ببه‌خشێ، ده‌رئه‌نجام ده‌بنه‌خاوه‌نی تاقه‌ كوڕێك ناوی ده‌نێن حه‌مه‌شوان به‌نیازی ئه‌وه‌ی كه‌شوانی كیژۆڵه‌كانی بێت ئه‌وه‌ش وته‌یه‌كی كورده‌واریه‌، حه‌مه‌شوان پاش ماوه‌یه‌ك توشی نه‌خۆشی ده‌بێت زۆرهه‌وڵی له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌ن بۆچاك بونه‌وه‌ی ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌ره‌وخراپ بوون ده‌چێ و له‌پڕله‌ئامێزی باوكه‌تاقانه‌كه‌ی ده‌رده‌چێت و كۆچی دوای ده‌كات له‌ته‌مه‌نی سێ ساڵیدا، ئه‌م خێزانه‌ به‌مه‌رگی شوانی كوڕیا زۆر بێتاقه‌ت ده‌بن، شه‌هید عومور ده‌یكات به‌پیشه‌ هه‌موو ڕۆژێ سه‌ردانی گۆڕی كوڕه‌كه‌ی ده‌كات وایلێدی توانای كاركردنی نامێنێ كه‌س و كاره‌كه‌ی به‌سه‌ریدا دێن تاهاتو چۆی سه‌رقه‌بران نه‌كات، زۆرسه‌یره‌ به‌سه‌ر ئه‌ و نائومێدیه‌ی كاكه‌ عه‌مه‌ردا پاش دووساڵ خوای گه‌وره‌ دوانه‌یه‌كی پێده‌به‌خشێ كه‌هه‌ردوكیان كوڕده‌بن ناویان ده‌نێ ئه‌حمه‌د و محه‌مه‌د لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێ كه‌پیاوێكی ئیمان داربووه‌، خێزانه‌كه‌یان زۆر به‌خته‌وه‌ره‌و ئه‌وپیاوه‌نه‌مره‌ سه‌رقاڵی به‌خێوكردن و گه‌وره‌بوونی كوڕه‌كان ده‌بێت هه‌رگیز به‌بیریدانه‌ده‌هات كه‌مه‌رگی ئازیزه‌كانی ببینێ، ئه‌مه‌یه‌بای ئه‌جه‌ل هاتوو ده‌فته‌ری ژینی دڕیم پاش به‌خشینی خۆشه‌ویستیه‌كی زۆر به‌دوو كۆرپه‌كه‌ی له‌پڕمه‌رگ مه‌ودای نه‌داو خۆی و ماڵ و منداڵی توانه‌وه‌ ته‌نانه‌ت مه‌رگی خۆشه‌ویسترین كه‌سی له‌باوه‌شی خۆیدا بینی، ده‌ستی ڕه‌ش وه‌ك مێرده‌زمه‌ی به‌عس خه‌زه‌بی باراند به‌سه‌ر شاردا و هاواری تاساوی چه‌نده‌ها خه‌ڵكی بێ تاوانی له‌وشاره‌داپساند، خۆشه‌ویستی لێره‌دا ده‌ ده‌ركه‌وێت بۆجیهان وێنه‌ی ئه‌و شه‌هیده‌یان كرده‌جوان ترین تابلۆ بۆتواندنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌ست ڕه‌شان و كۆمه‌ڵ كوژان كه‌هه‌تاهه‌تایه‌ له‌بیر ناكرێن، ئه‌بوایه‌ زیاترمان بنوسیایه‌ بۆئه‌و شه‌هیده‌ و شه‌هیدانی كیمیابارانی ئه‌و شاره‌وكوردستان، ته‌نها مه‌به‌ستم ئاشنابوونی خوێنه‌ره‌ كه‌بزانێ عومه‌ری خاوه‌ر كێیه‌، داوای لێبوردن ده‌كه‌م له‌كه‌م و كوڕی ئه‌و ژیاننامه‌یه‌.