هیلاری‌ كلینتۆن، هه‌ڵۆی‌ ئیداره‌كه‌ی‌ ئۆباما

شفق نيوز

له‌گه‌ڵ نه‌یار و ناحه‌زانی‌ ئه‌مریكا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ هیلاری‌ له‌ئۆباما جیاده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م خاتونه‌ پێیوایه‌ پێویسته‌ دانوستان‌و نه‌رمی‌ نواندن له‌لاوازی‌ هه‌ڵوێسته‌وه‌ سه‌رچاوه‌ نه‌گرێت‌و لایه‌نی‌ دووه‌میش پێویسته‌ له‌ئاكارو ڕه‌فتاردا بگۆڕێت، هیلاری‌ كه‌سێكی‌ زیره‌ك‌و ڕاشكاوه‌، هاوكات خاوه‌نی‌ بنكه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌ری‌ فراوانه‌و هه‌وادارانی‌ خوازیارن ڕۆژێك بێت ببێته‌ یه‌كه‌مین سه‌رۆكی‌ ژن بۆ وڵاته‌كه‌یان . له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا هیلاری‌ كلینتۆن له‌بابه‌تی‌ نه‌رمی‌ نواندن‌و دانوستانیشدا سنووری‌ خۆی‌ هه‌یه‌و له‌و ئاسته‌ بترازێت هیلاری‌ بڕوای‌ به‌سازش‌و دیالۆگ نامێنێت و وه‌ك هه‌ڵۆكانی‌ ئیداره‌ی‌ بووش بیرده‌كاته‌وه‌. زۆرجار ئۆباما خوازیاره‌ لاسایی‌ هیلاری‌ بكاته‌وه‌، یان هیچ نه‌بێت پشتگیری‌ له‌هه‌ڵوێسته‌كانی‌ وه‌زیره‌كه‌ی‌ بكات، به‌ڵام ئازایه‌تی‌ و جورئه‌ت شه‌رمه‌زاری‌ ده‌كه‌ن.

ڕه‌خنه‌گرانی‌ ئۆباما پێیانوایه‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا خاوه‌نی‌ كه‌سایه‌تییه‌كی‌ ناجێگیره‌و له‌لاوازی‌ هه‌ڵوێستیدا داوای‌ دیالۆگ‌و دانوستان ده‌كات له‌گه‌ڵ نه‌یارانی‌ ئه‌مریكادا، هیلاری‌ هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ له‌كاتی‌ پێشبڕكێی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌مریكادا، ئۆباما بۆكه‌مكردنه‌وه‌ له‌قورسایی‌ ئه‌و كاندیده‌ وتبوی‌ "هیلاری‌ كه‌سێكی‌ كه‌م ئه‌زمونه‌و ته‌نانه‌ت ناتوانێت په‌یوه‌ندیه‌كی‌ ته‌له‌فۆنی‌ كتوپڕ له‌دره‌نگانێكی‌ شه‌ودا ئه‌نجام بدات"، كه‌چی‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هیلاری‌ چوه‌نێو ستافی‌ ئیداره‌ی‌ كۆشكی‌ سپی‌‌و پۆستی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وه‌رگرت، ئازایانه‌و لێهاتوانه‌ توانی‌ داكۆكی‌ له‌هه‌ڵوێسته‌كانی‌ خۆی‌‌و ئۆباماو ئه‌مریكاش بكات، له‌كۆڕ و كۆبونه‌وه‌كاندا شێلگیرانه‌ ده‌رده‌كه‌وت‌و هه‌رده‌میش وه‌ك شۆڕه‌ژنێكی‌ قاڵبووی‌ ئه‌و بواره‌ نمایش ده‌كات . له‌یه‌كه‌مین چالاكی‌ و ده‌ركه‌وتندا په‌یامێكی‌ هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزی‌ ئاراسته‌ی‌ كۆریای‌ باكوور كردو داوایكرد هه‌رچی‌ زووه‌ ڕه‌فتاره‌ سیاسییه‌كانی‌ بگۆڕێت‌و له‌بواری‌ به‌رنامه‌ی‌ ناوكیشدا شه‌فافیه‌ت بنوێنێت، جگه‌ له‌وه‌ش داوای‌ له‌به‌رپرسانی‌ پاكستان كرد چیتر داڵده‌ی‌ تێرۆر و تێرۆریستان نه‌ده‌ن‌و پشتگیری‌ وڵاته‌كه‌یشی‌ بۆ حامد كارزای‌ و ئه‌فغانستان دوپاتكرده‌وه‌، به‌ڵام هه‌موو جیهان له‌وه‌ تێگه‌یشت كه‌ هیلاری‌ له‌پاڵ پشتگیری‌ بۆ كارزای‌، هۆشداریشی‌ به‌ناوبراوداوه‌ سه‌باره‌ت به‌ كه‌موكورتی‌ و گه‌نده‌ڵی‌‌و بێتوانایی‌ حكومه‌تی‌ ئه‌فغانی‌،یه‌كێك له‌و ڕه‌خنه‌ توندانه‌ی‌ كه‌ له‌سه‌ردانه‌ ئاسیاییه‌كه‌یدا ئاراسته‌ی‌ ئۆباماكرا ئه‌وه‌بوو : چۆن ئه‌بێت سه‌رۆكی‌ به‌هێزترین وڵاتی‌ جیهان به‌بێ‌ سه‌ردانی‌ پێشوه‌ختی‌ ئاست نزمتر و ئیمزاكردنی‌ پرۆتۆكۆلی‌ لێك تێگه‌یشتنی‌ دووقۆڵی‌ سه‌ردانی‌ ڕه‌سمی‌ بۆ وڵاتێكی‌ له‌چه‌شنی‌ كۆماری‌ چین ئه‌نجام بدات ؟ ئۆباما ڕاسته‌وخۆ بێ‌ پێشینه‌ سه‌ردانی‌ وڵاتی‌ چینی‌ كردو جگه‌له‌مه‌ش به‌بێ‌ هه‌ماهه‌نگی‌ و دیاریكردنی‌ جۆرو ئاستی‌ پرسیاره‌كان ، لێره‌و له‌وێ‌ كۆنفرانسی‌ ڕۆژنامه‌نوسیان بۆ ئۆباما سازده‌داو چه‌ندان پرسیاری‌ هه‌مه‌جۆر و هه‌مه‌ئاستی‌ ئاراسته‌ده‌كرا، سه‌رۆكیش به‌ناچاری‌ له‌ڕوانگه‌و تێڕوانینی‌ خۆیه‌وه‌ وه‌ڵامی‌ پرسیاری‌ ئاماده‌بوانی‌ ده‌دایه‌وه‌، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و وڵامانه‌ ده‌ربڕی‌ سیاسه‌تی‌ گشتی‌ ئه‌مریكابن.

سیاسه‌ته‌كانی‌ ئۆباما له‌زۆر شوێنی‌ جیهاندا شكستیان هێناوه‌، سه‌ره‌تا ئیسرائیل ملی‌ نه‌دا بۆكه‌مكردنه‌وه‌و ڕاگرتنی‌ ئۆردوگا جوله‌كه‌ نشینه‌كان، دواتر پیونگ یانگ له‌بری‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ چالاكییه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی‌، بره‌ویدا به‌به‌رنامه‌كه‌و چه‌ند كوره‌یه‌كی‌ تریشی‌ دامه‌زراند، له‌ناوخۆی‌ ئه‌مریكاشدا، دوای‌ بێهیوایه‌كی‌ زۆری‌  سه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌ مه‌یدانییه‌كان ئه‌وسا ئۆباما بڕیاری‌ ناردنی‌ هێزی‌ زیاتریدا بۆ ئه‌فغانستان، ئه‌مه‌و جگه‌ له‌پاشگه‌زبونه‌وه‌ی‌ ئۆباما له‌هه‌رچی‌ زوو داخستنی‌ گرتوخانه‌ی‌ گوانتانامۆ . له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا تاران به‌كردنه‌وه‌ی‌ (10) وێستگه‌ی‌ تری‌ پیتاندنی‌ یۆرانیۆم وه‌ڵامی‌ نیازپاكی‌ ئه‌مریكا ده‌داته‌وه‌، مۆسكۆش هه‌رچه‌نده‌ له‌سه‌رزاری‌ دیمیتری‌ میدڤیدیڤ به‌ڵێنیدابوو هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بكات بۆ توندكردنی‌ سزاكانی‌ سه‌ر ئێران، كه‌چی‌ مۆسكۆش له‌ونێوه‌نده‌دا پاشگه‌زبووه‌و ڕایگه‌یاند له‌گه‌ڵ بڕیاری‌ سزادانی‌ ئێراندا نییه‌.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ هیلاری‌ كلینتۆن و ڕۆبێرت گیتسی‌ وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ڕۆڵی‌ به‌رچاویان هه‌بوو سه‌باره‌ت به‌گه‌ڵاڵه‌كردنی‌ بڕیاری‌ ناردنی‌ هێزی‌ زیاتر بۆ ئه‌فغانستان، كه‌واته‌ ئه‌م بڕیاره‌ش له‌پای‌ ژیری‌‌و لێهاتویی‌ ئۆباماوه‌ نه‌بوه‌، له‌دیوێكی‌ دیكه‌ی‌ دیمه‌نه‌كه‌دا جۆزێف بایدن دێت، له‌سه‌ر زاری‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ هاتووه‌ كه‌ جۆزێف بایدنی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌وه‌رگرتنی‌ ئه‌و پۆسته‌ی‌ ئێستای‌ په‌شیمانه‌و خوازیاربوه‌ پۆستی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌بوایه‌.

بۆیه‌ دواجار ده‌ڵێم سه‌ره‌ڕای‌ ڕه‌وانبێژی‌ و حه‌ماسه‌تی‌ وتاره‌كانی‌ و خۆشه‌ویستی‌ له‌جیهانی‌ ده‌ره‌وه‌دا، كه‌چی‌ سیاسه‌تمه‌داره‌ ناوخۆیی‌ و ده‌ره‌كیه‌كانی‌ ئه‌مریكا پێیانوایه‌ ئۆباما پێویستی‌ زۆری‌ به‌ئازایه‌تی‌ و جورئه‌ت هه‌یه‌ تابتوانێت ئیداره‌ی‌ وڵاتێكی‌ مه‌زنی‌ وه‌ك ئه‌مریكا بدات، ئه‌مه‌و وێڕای‌ نزمبون‌و كه‌مبونه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ جه‌ماوه‌ری‌

له‌ناوخۆی‌ ئه‌مریكادا، ئه‌ویش به‌هۆی‌ پشتگوێ‌ خستنی‌ چاكسازی‌ له‌سیستمی‌ چاودێری‌ ته‌ندروستی‌‌و كۆمه‌ڵێك پرسی‌ تری‌ جێگه‌ی‌ بایه‌خی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئه‌مریكی‌.

نوسینی‌ : جۆن هیوجز ، یاریده‌ده‌ری‌ پێشوی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ئیداره‌ی‌ ڕۆناڵد ڕێگاندا .