ده‌زگای شه‌فه‌ق له‌ به‌غدا به‌ بۆنه‌ی پێنجه‌مين ساڵی دامه‌زراندنی، ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ی ساز كرد

شفق نيوز

به‌ پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری ڕادیۆ شه‌فه‌ق ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌ سروودی نیشتمانی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستی پێ كرد‌و پاشان ‌ سه‌ره‌ڕای به‌خێرهاتنی میوانه‌كان ، له‌لايه‌ن مامۆستا عه‌لی حسێن فه‌یلی سه‌رۆكی جڤاتی كارگێڕانی ده‌زگای ڕاگه‌ياندنی شه‌فه‌ق ده‌قی په‌یامی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ زمانی كوردی خوێندرايه‌وه‌و دوواتر ده‌قی هه‌مان په‌يام له‌لايه‌ن مامۆستا جواد كازم به‌ڕێوه‌به‌ری ڕادیۆ شه‌فه‌ق به‌ زمانی عه‌ره‌بی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرا‌.شايانی باسه‌ ئاهه‌نگه‌كه‌‌ ك زۆرتر له‌ سێ كاتژمێری خاياند به‌‌ چه‌ندین گۆرانی كوردی وعه‌ره‌بی وهه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی كۆتایی پێ هات.alt