په‌یامه‌كه‌ی كریستۆڤه‌ر هێڵ!

شفق نيوز

هه‌قی ڕه‌وای خۆیه‌تی به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پارێزگاری له‌و ماف و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ی بكات، ڕه‌نگڕێژی سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌ هه‌موو بواره‌كانی، ئابووری، پیشه‌سازی، كشتوكاڵی، تا دوایی... له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا، هاوكێشه‌یه‌كی هاوسه‌نگه‌ و بۆیه‌، سیاسه‌تی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ته‌واوكه‌ری سه‌رجه‌م سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه‌.

ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌ ئاماژه‌كردنه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر وڵاتێك، له‌ دوو قۆناغ داڕێژێ.. كاتی و درێژخایه‌ن، یاخود تاكتیك و ستراتیژی... ئه‌وه‌ی له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌خوێنرێته‌وه‌، هاوسه‌نگیه‌كه‌ لاوازه‌ و زۆر جار سیاسه‌تی قۆناغی كاتی هێنده‌ به‌سه‌ر لایه‌كه‌ی دیدا زاڵه‌ زیانێكی گه‌وره‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا و ئه‌و لایه‌نه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵدا گرێداوه‌، برینێكی هێنده‌ قوڵ و به‌ئازار دروست ده‌كات هه‌روا به‌زوویی ساڕێژ نابێته‌وه‌.. له‌سه‌روبه‌ندی پڕۆژه‌ی هه‌ڵبژاردنی 7/3/2010دا زۆر ڕایه‌ڵی ناسك و نهێنی هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عیراق به‌ سوننه‌ و شیعه‌ی عه‌ره‌به‌وه‌ ده‌رخست.

هه‌نوكه‌ ئه‌مریكاش هاته‌ سه‌رخه‌ت و ئه‌وه‌بوو له‌ 18/1/2010دا كریستۆڤه‌ر هێڵ باڵیۆزی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم جه‌نابی كاك مسعود و گه‌وره‌ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم كۆبووه‌وه‌. مه‌به‌ست گه‌یاندنی په‌یامی ئه‌مریكا بوو، دواتر جۆزیف بایدن جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا به‌ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ ئه‌یاد سامه‌ڕائیدا دوا و ئامۆژگاری ئه‌وه‌ی پێشكه‌شكرد:

بڕیاری ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌ و داد، بۆ دوورخستنه‌وه‌ی به‌عسیه‌كان بۆ دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دوابخرێت! ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سیاسه‌تی تاكتیكی ئه‌مریكایه‌ و له‌ ڕابردووشدا به‌تایبه‌ت له‌ ساڵی 1980دا و له‌و جه‌نگه‌ سه‌دام به‌ ئێرانی فرۆشت ئه‌مریكا پشتگیری ته‌واوی سه‌دامی كرد و ئاكام ناچاربوو له‌شه‌ڕی كه‌نداودا دژی بووه‌ستێته‌وه‌ و له‌ 8/4/2003 به‌هێزی سه‌ربازی ڕژێمی به‌عس و سه‌دامی ڕووخان و خۆی میلله‌تی عیراق له‌و دڕندانه‌ ڕزگاری بوو.. كه‌چی جێی سه‌رسوڕمانه‌ ئێستا هه‌ر ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت به‌بیانووی ئاشته‌وای گشتی و هاوبه‌شیكردنی سه‌رجه‌می عیراقیه‌كان له‌ پرۆسه‌ی سیاسییدا، ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی له‌ ساڵی 1980 دووباره‌ بكاته‌وه‌ و دڵنیام گه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ كه‌م زۆر، ڕاسته‌وخۆ یاخود لاوه‌كی سه‌ربگرێت هه‌موو گه‌لانی عیراق به‌ ئه‌مریكاشه‌وه‌ زه‌بری كوشنده‌ی به‌رده‌كه‌وێت و له‌م ڕووه‌شه‌وه‌ به‌رپرسیاری مێژوویی و سیاسی و ئه‌خلاقی له‌ ئه‌ستۆی ئه‌مریكادا ده‌بێت!