پێویستە لە گۆرانیی منداڵاندا بایەخ بەفۆلكلۆر و كەلەپووری كوردی بدرێت

شفق نيوز

كردووە، بەڵام پێویستە لەم بوارەدا بایەخی پتر بەفۆلكلۆر و كەلەپووری كوردی بدرێت. گۆرانیبێژێكی منداڵان وای گوت.

سەڵاح محەمەد كۆیی یەك لە گۆرانیبێژە دیارەكانی كوردە و پتریش تایبەتمەندیی لە گۆرانیی منداڵاندا وەرگرتووە، هاوكات بەهۆی تۆماركردنی گۆرانیی "دێوەرە"وە بە"مام عەوڵا" ناسراوە، لە دیمانەیەكی ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)دا ئاماژەی بەگەشەسەندنی گۆرانیی كوردیی منداڵان دا.

 

لەمبارەیەوە كۆیی گوتی بەبەراورد لەگەڵ ساڵانی هەشتاكان و نەوەدەكانیش، ئێستە گۆرانیی منداڵان گەشەی بەرچاوی كردووە، ئەمە جگە لەوەی چەندان تیپ و گرووپی تایبەت بەمنداڵان لە كوردستاندا هاتوونەتە دامەزراندن، بۆیە مایەی گەشبینییە كە لە داهاتوودا ڕەوتەكە پتر گەشە بكات.

 

لەبارەی بایەخدانی بەفۆلكلۆر و كەلەپووری كوردی لە گۆرانییەكانیدا ئاماژەی بەوە دا گرینگیدان بەفۆلكلۆر و كولتووری ڕەسەنی كوردی لە گۆرانیی منداڵاندا بەپێویست دەبینم، منیش لە زۆربەی گۆرانییەكانمدا بایەخم بەم لایەنە داوە، هاوكات دەهێنێ بایەخی پتری پێ بدرێت.

 

ئەوەشی ڕوون كردەوە كە ئەم شێوە كاركردنە لەسەر فۆلكلۆر و كەلەپوور لە گۆرانیی منداڵاندا، منداڵانی كورد بەڕەسەنایەتی و هەروەها جۆری ژیانی سەردەمی منداڵیی باوك و باپیرانیان ئاشنا دەكات، بەتایبەتیش یارییە میلییەكان كە لە كۆندا منداڵان دەیانكرد.

 

سەڵاح محەمەد كۆیی لە ساڵی 1947 لە باژێڕی كۆیە لەدایك بووە، لە 1958وە لەگەڵ "تیپی موزیكی باواجیی كۆیە" دەستی بەگۆرانیگوتن كردووە، تا ئێستە پتر لە 20 گۆرانیی بۆ گەورە و 20 گۆرانیشی بۆ منداڵان تۆمار كردووە، ئەلبوومێكێكی گۆرانیی بۆ منداڵان و 2 ئەلبوومیشی بۆ گەورە بڵاو كردووەتەوە، ئێستە بەرپرسی بەشی هونەرە لە چاودێریی كۆمەڵایەتیی سەر بەوەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێمی كوردستان لە هەولێر.