كوا شه‌فافيه‌ت له پرسى نه‌ته‌وه‌يى ؟
سارا عه‌لى/ قسه زۆرن و ده‌زانين كروزانه‌وه‌ى ويژدانى ئه‌و كه‌سانه‌ى لێهه‌ڵناستێ كه به‌شدارى پيلانى ناوزڕاندنى خه‌ڵكانى دى ده‌كه‌ن ، كاتێك ئه‌و به‌رپرسه حكومى و حزبييانهى، دەكەونە ژێر گوشار و ده‌يانه‌وێ خۆيان له به‌رپرسياريه‌تى بدزنه‌وه ، تۆمەتی نەسەلمێنراو بۆ پێكهاته به‌سته‌زمانه‌كان هەڵدهبهستن و ئۆباڵى گه‌لێ شتى تريش دهئاڵێننه ملى ئه‌وان .
ئێمه ده‌ڵێين ؛كوا ژێرخانی هزرى نه‌ته‌وه‌يى ؟! ئه‌وان ده‌ڵێن ئێوه كوردستانى نين!!
ئێمه ده‌ڵێين ههقوايه له باسى شهفافيهتدا ته‌نيا مه‌به‌ست شەفافیەت لە هەناردەی نەوت‌و گاز‌و گرێبەست وئه‌و شتانه نه‌بێ كه بۆنى به‌رژه‌وه‌ندى ماديى لێ دێ نه به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌يى !! ئه‌وان ده‌ڵێن ئێوه كوردى ره‌سه‌ن نين!!
ده‌بێ له مه‌سه‌له نهتهوايهتيهكاندا سه‌باره‌ت به ره‌فتارى ئه‌وانه‌ى به‌رگى سياسي و ئيدارى و دينى و كۆمه‌ڵايه‌تيان له‌به‌ره‌و ژماره‌يان كه‌م نيه و به‌ربوونه‌ته وێزه‌ى پێكهاته‌كان، شه‌فافيه‌ت هه‌بێ ، تا ئاشكرا بێ چۆن ئه‌و هه‌موو ساڵه به ديماگوگيهت له برى هه‌توانى زام ناڕه‌زايه‌تى و تووڕه‌يى له دڵي خه‌ڵك ده‌چێنن ! له مه‌سه‌له‌ى نهتهوايهتيدا ئه‌گه‌ر شه‌فافيه‌ت و لێپرسينه‌وه هه‌بێ كه ئه‌ميان ئينساني تره ،كه‌س ئه‌و مافه‌ى نابێ ئێزدى و كاكه‌يى و شه‌به‌ك و فه‌يلى به كوردى ناڕه‌سه‌ن بزانێ و
رۆژانه جاڕنامه‌ى لێكترازان بخوێنێته‌وه , هه‌ر له‌م سۆنگه‌وه زۆر جار به‌ره‌و رووى ئه‌و پرسيار ده‌بينه‌وه كه ئايا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه هيچ به‌رپرسێك لێپێچينه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا كراوه كاتێك ميلله‌تێكى گه‌وره له‌سه‌ر تهلهفيزيون، له سايت و رۆژنامه‌كان ، له‌ت له‌ت ده‌كا تا بيانكاته پاروى بچووك و بيانخوات؟
زۆر له مێژه، لاوازترين سكتهرى ئێمه له هه‌ر پرۆژه‌يه‌كى نه‌ته‌وه‌ييدا ئه‌وه‌يه كه ئه‌و پێكهاتانه لە هیچ كايه‌يه‌كى سياسى و ئيدارى ، نه ده‌سه‌ڵاتن و نه ئوپوزسيون! له‌سه‌ر ئاستى بڕياردانى حزبى و حكومى به‌شدار نه‌بوونه و لەپاڵیشیا له‌سه‌ر ئاستى جهماوهريى كاری مەدەنیو حزبيشيان كردووە، بەڵام ئێستا زيانى 100% بۆ ئه‌وانه و شانازى بێسه‌روبه‌ره بۆ ئه‌م كهسانهيه كه راست ناڵێن وهه‌رگيز راست ناڵێن، نه به ميللهت و نه به سه‌ركردايه‌تى حزبه‌كانيان و نه به حكومه‌ت !!
كه‌س ئه‌وه ناڵێ، سه‌رجه‌مى ئه‌و پێكهاتانه هه‌رگيز هێنده‌ى ئه‌و دوو مليۆن ئاوارهيهى شه‌ڕى داعش كه زۆربه‌يان عه‌ره‌بن بارگرانيان بۆسه‌ر هه‌رێم و گيرفانى حكومه‌ت نه‌بووه! راسته ئه‌وه‌يان (به هاناچوونى ئاواره‌كان)هه‌ڵوێستێكى ئينسانييه و ئه‌مه‌يان(لا نه‌كردنه‌وه له نيازو خواست و داواى ئه‌م پێكهاتانه) كهمتهرخهميه له به‌رامبه‌ر ئينسانى كورد
ئه‌مانه به پێوه‌رى نه‌ته‌وه‌يى هێندێ داخوازی رهوايان هەیە، وەكو پێداچوونه‌وه به شێوه‌ى ناوهێنانيان، كارئاسانى بۆكار و ژيانيان له كوردستان، بۆ وه‌رگرتنيان له زانكۆ‌و په‌يمانگاكان، بۆ پاراستنيان له هه‌ڕه‌شه‌كان ، بۆ چارەسەری ئه‌و ياسايانهى كه خوێندنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌يان بۆ ده‌كرێ له لايان به‌رپرس و فه‌رمانبه‌ران ، بێگومان ناكرێ قەیرانی متمانه و فه‌رامۆشكردن له پاڵ كێشه‌ى دارایی‌و كێشە سیاسیە چارەسەرنەكراوەكانیش داببڕین. دەبێ چەنده بیر لە چارەسەركردنی كێشە سياسى وئابوریەكان ده‌كەینەوە. لەوە زیاتریش بیر لە چارەسەری بنەڕەتی كێشەى متمانه‌ى نێوان پێكهاته‌كانى ئه‌م ميللهته بكەینەوە كه به هۆى تايبه‌تمه‌ندى ئايين و ئايينزاى لێك جيا له پاشه‌كشه‌ى به‌رده‌وامدايه وئه‌گه‌ر تا ئێستا ئه‌م گرفته كێشه نه‌بووه بۆسه‌ر ئاسايشى نه‌ته‌وه‌ييمان ، له‌مه به‌دوا ده‌توانێ ببێته كێشه و مه‌ترسى. ئه‌گه‌ر وه‌ك هه‌ميشه ئينكارو به درۆخستنه‌وه‌و تاوان بهشينهوه وخۆدزینەوە، یان ئۆباڵ خستنە سەر ئه‌م خەڵكه هه‌ژاره به چاره‌سه‌ر ده‌زانرێ ، ئه‌وه ئه‌و هه‌موو ساڵه بۆ ئه‌م چه‌شنه له چاره‌سه‌ر شين نه‌بوو ؟ ئێستا پهيامهكان ئاڵوزن، وتهكان بهرهواژوون ، ههڵويستهكان دژ بهيهكن ، هه‌نگاوه‌كان سستن، سه‌ر له هه‌موو شێواوه. لێگهرێين پارتى سياسى و رووگه‌ى دينداران با هه‌مه ره‌نگ بێ، به‌ڵام پرسى نه‌ته‌وه‌يى لەدەرەوەو ناوەوەی كوردستان يه‌ك گوتاربێ. دڵنياين ئەوەی رزگارمان دەكات، دیاریكردنی هەڵەكان و چارەسەركردنی كێشەكانە ، نه هيچى تر