براوه‌ی‌ یارییه‌كه‌ی‌ مه‌هدی‌‌و مالكی‌، عه‌للاوییه‌

شفق نيوز

عه‌بدولمه‌هدی‌ سه‌ركرده‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ئیسلامی‌ بكه‌نه‌ تاكه‌ كاندیی‌ خۆیان بۆ وه‌رگرتنی‌ پۆستی‌ سه‌رۆك وه‌زیران، به‌م بڕیاره‌ش عه‌بدولمه‌هدی‌ توانی‌ ئیئتیلافی‌ نیشتمانی‌ یه‌كبخاته‌وه‌و "هاوپه‌یمانی‌ نیشتمانی‌" كه‌ له‌نێوان ئیئتیلافی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ نوری‌ مالكی‌‌و ئیئتیلافی‌ نیشتمانی‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ عه‌ممار حه‌كیم پێكهێنرابوو به‌شێوه‌یه‌كی‌ ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

له‌ئێستادا شیعه‌كان له‌به‌رده‌م دووكاندیدی‌ به‌هێزدان‌و په‌نابردن بۆهه‌ر ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆخۆیه‌كلاكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر تاكه‌ كاندیدێك پێویستی‌ به‌فشارو كاتی‌ زۆرهه‌یه‌، له‌كاتێكدا هه‌وڵه‌ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ شیعه‌دا نییه‌وه‌ سه‌رۆك كۆمار داوای‌ له‌ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق كردووه‌ ڕۆژانه‌ ئاماده‌بوونیان له‌هۆڵی‌ په‌رله‌مان هه‌بێت، تاكو ڕێژه‌ی‌ یاسای‌ كه‌ به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 59 ده‌ستووری‌ عێراق 163 كورسییه‌ به‌ده‌ستبخرێت‌و كۆبوونه‌وه‌كانی‌ په‌رله‌مان به‌رده‌وامبن.

یه‌كێك له‌وكێشانه‌ی‌ له‌به‌رده‌م لیستی‌ عێراقییه‌ دروستكرا له‌دوای‌ ڕاگه‌یاندنی‌ ئه‌نجامه‌كان كێشه‌ی‌ ماده‌ی‌ 76ی‌ ده‌ستووربوو كه‌ شه‌ش مانگه‌ دادگای‌ فیدڕاڵی‌ له‌ژێر فشاره‌كانی‌ مالكیدا خوێندنه‌وه‌ی‌ بۆده‌كات‌و به‌پێی‌ لێدانه‌وه‌كه‌ش گه‌وره‌ترین كوتله‌ی‌ په‌رله‌مانی له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه‌ بۆپێكهێنانی‌ حكومه‌ت ڕاده‌سپێردرێت‌و به‌مه‌ش مالكی‌ واچاوه‌ڕوانی‌ ده‌كرد شیعه‌كان له‌ناوخۆیانداچه‌ند كاكۆكبن، به‌ڵام له‌به‌رده‌م پێكهێنانی‌ حكومه‌تدا كۆده‌نگده‌بن‌و به‌حكومی‌ زۆری‌ ژماره‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ لیسته‌كه‌ی‌ كه‌ 89ئه‌ندامه‌ تاكه‌ كاندیدی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی‌ شیعه‌بێت، به‌ڵام عه‌بدولمه‌هدی‌ ئه‌م پێشبینییه‌ی‌ مالكی‌ لاوازكردوو به‌سیاسه‌ته‌ میانڕه‌وییه‌كه‌ی‌ توانی‌ نه‌ك شیعه‌، به‌ڵكو كوردیش به‌لای‌ خۆدا ڕابكێشێت‌و چانسی‌ وه‌رگرتنی‌ پۆستی‌ سه‌رۆك وه‌زیران له‌مالكی‌ زیاتربێت، ئه‌مه‌له‌كاتێكدا ئێستا مالكی‌ له‌ناو خودی‌ حیزبه‌كه‌ی‌ خۆشیدا كه‌حیزبی‌ ده‌عوه‌یه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ جۆرێك له‌ئیحراجبوون بووه‌ته‌وه‌ به‌وه‌ی‌ پێشهاتنه‌ پێشه‌وه‌ی‌ عه‌بدولمه‌هدی‌ چه‌ندینجار هاوپه‌یمانی‌ نیشتمانی‌ داوای‌ له‌ده‌وڵه‌تی‌ یاسا كرد له‌بری‌ مالكی‌ كاندیدێكی‌ تر ده‌ستنیشانبكه‌ن بۆئه‌وپۆسته‌و ته‌نانه‌ت عه‌لی‌ ئه‌دیب كه‌سایه‌تی‌ دووه‌می‌ حیزبه‌كه‌ی‌ مالكی‌ ئاماده‌ی‌ حیزبه‌كه‌ی‌ بۆداواكه‌ی‌ "هاوپه‌یمانی‌ نیشتمانی‌" پیشاندا، به‌ڵام هه‌رزوو مالكی‌ لێدوانه‌كه‌ی‌ ئه‌دیبی‌ ڕه‌تكرده‌وه‌و خۆی‌ به‌تاكه‌ كاندیدی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسا خسته‌وه‌ڕوو.

عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ بێده‌نگی‌ په‌رله‌مانی‌ شكاندووه‌و به‌خۆی‌و لاپتۆپه‌كه‌یه‌وه‌ له‌په‌رله‌مان داده‌نیشێت‌و داوای‌ كۆبووه‌نه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان ده‌كات كه‌ خاوه‌نی‌ 70 كورسییه‌و سه‌رۆك كۆماری‌ عێراقیش كه‌ ئیئتیلافه‌كه‌ی‌ خاوه‌نی‌ 57كورسییه‌و لیسته‌كه‌ی‌ عه‌للاویش خاوه‌نی‌ 91كورسییه‌ سه‌رجه‌میان ده‌كاته‌ 218كورسی‌‌و ده‌توانرێت به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 70سه‌رجه‌م پۆسته‌كان به‌پۆستی‌ سه‌رۆك كۆماریشه‌وه‌ دابه‌شبكرێت، بۆیه‌ له‌ئێستادا لیستی‌ عێراقییه‌ بۆده‌ربازبوون له‌ماده‌ی‌ 76 ده‌ستوور‌و شیكردنه‌وه‌كانی‌ دادگای‌ فیدڕاڵی‌ پێشبینی‌ ده‌كرێت داوای‌ دانیشتنی‌ په‌رله‌مان بكات، چونكه‌ هه‌م لیستی‌ براوه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و گه‌وره‌ترین كوتله‌ی‌ په‌رله‌مانییه‌و به‌ئه‌نجامدانی‌ كۆبوونه‌وه‌ تاكه‌ كوتله‌یه‌ كه‌ سه‌رۆك كۆمار ڕایسپرێت بۆپێكهێنانی‌ حكومه‌ت.