قورسایی‌ و ئاماده‌یی‌ PKK

شفق نيوز

یه‌كلایه‌نه‌ی‌ ڕاگه‌یاند. هه‌موو هه‌ڵوێستێكی‌ ئه‌و پارته‌ جوڵه‌ ده‌خاته‌ شه‌قامی‌ سیاسی‌ توركیا و كاریگه‌ریی‌ به‌جێدێڵێ‌، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ له‌ بچووكترین مانایدا ئاماده‌یی‌ و پێگه‌ی‌ گرنگی‌ ئه‌و پارته‌ له‌ گۆڕه‌پانی‌ سیاسی‌ توركیا پیشانده‌دا كه‌ ده‌توانێ‌ ڕووداو بخولقێنێ‌.

به‌رواری‌ ڕاگه‌یاندن كۆتایی‌ هێنانی‌ ئاگربه‌سته‌كه‌ بێ‌ لێكدانه‌وه‌ نییه‌، په‌كه‌كه‌ دوو ڕۆژ پێش یادی‌ 26 ساڵه‌ی‌ ته‌قاندنی‌ یه‌كه‌م فیشه‌ك به‌ڕووی‌ توركیا ئه‌م ئاگربه‌سته‌ یه‌كلایه‌نه‌ی‌ ڕاگه‌یاند و كۆتا كاته‌كه‌شی‌ خسته‌ دوای‌ پرۆسه‌ی‌ ڕیفراندۆمكردن له‌سه‌ر ده‌ستوور كه‌ ئێستا سه‌ره‌كیترین بابه‌تی‌ نێو ڕۆژه‌ڤی‌ سیاسی‌ توركیایه‌ و پارت و كه‌سایه‌تی‌ و میدیای‌ زۆر به‌ چڕی‌ خه‌ریك كردووه‌. موارد كه‌ریلان سه‌رۆكی‌ KCK ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌م ئاگربه‌سته‌ به‌ هۆی‌ دانوسانی‌ نێوان حكومه‌تی‌ توركیا و ئاپۆوه‌ بووه‌. هه‌رچه‌نده‌ AKP و حكومه‌ته‌كه‌ی‌ زۆر به‌توندی‌ ئه‌م لێدوانه‌یان ڕه‌تكرده‌وه‌ و ڕایانگه‌یاند كه‌ ئه‌وان له‌گه‌ڵ PKK دانه‌نیشتوون و دانوسان ناكه‌ن، به‌ڵام ته‌وقیتی‌ ئاگربه‌سته‌كه‌ ئه‌وه‌ هه‌ڵده‌گرێ‌ كه‌ شیمانه‌ بكرێ‌ حكومه‌ت جۆرێك له‌ گفتوگۆی‌ ناڕاسته‌وخۆی‌ كردووه‌ بۆ سه‌رخستنی‌ ڕیفراندۆمه‌كه‌. به‌تایبه‌ت كه‌ پاش ئاگربه‌سته‌كه‌ قسه‌ی‌ ئه‌وه‌ هاته‌ ئارا كه‌ ده‌كرێ‌ BDP له‌ بڕیاری‌ بایكۆتكردنی‌ ڕیفراندۆم په‌شیمان بێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانی‌ له‌به‌رچاو بگیرێن. ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی‌ به‌ده‌په‌ بۆ ڕۆژنامه‌ی‌ ڕادیكال پێنج خاڵی‌ وه‌كو پێش مه‌رجی‌ په‌شیمانبوونه‌وه‌ له‌ بایكۆتكردن خستۆته‌ڕوو كه‌ بریتین له‌ "ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستوورێكی‌ نوێ‌ كه‌ له‌ڕووی‌ ئیتنیه‌وه‌ پێناسه‌ی‌ هاوڵاتیبوون نه‌كات، ڕاگرتنی‌ كرده‌ سه‌ربازییه‌كان بۆ سه‌ر PKK، ئازادكردنی‌ ده‌ستگیركراوه‌كان، هێنانه‌ خواره‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ پارته‌كان بۆ په‌رله‌مان كه‌ ئێستا %10یه‌، هه‌روه‌ها ده‌ستپێكردنی‌ دانوسان بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئاشتیانه‌ی‌ دۆزی‌ كورد له‌ توركیا ". ئه‌و مه‌رجانه‌ هی‌ ئه‌وه‌نین كه‌ جێبه‌جێ‌ نه‌كرێن، به‌تایبه‌ت كه‌ حكومه‌ت و ئاك پارتی‌ خۆیان به‌ڵێنیان داوه‌ كه‌ ده‌ستوورێكی‌ نوێ‌ بۆ توركیا بنووسنه‌وه‌ و به‌ هۆی‌ ئه‌و سه‌رئێشانه‌ی‌ هاتنه‌ ئارا كه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ ئاك پارتی‌ بوونه‌وه‌ و ڕێگریان له‌وه‌ كرد كه‌ ده‌ستوورێكی‌ سیڤیل بێته‌ ئارا. هه‌روه‌ها مه‌رجه‌كانی‌ دیكه‌ش هی‌ ئه‌وه‌ن كه‌ دانوسانیان له‌سه‌ر بكرێ‌، به‌تایبه‌ت كۆتایی‌ هێنانی‌ شه‌ڕ، چونكه‌ ئه‌مه‌ له‌ شه‌قامی‌ توركیا پاڵپشتی‌ گه‌وره‌ی‌ لێ‌ ده‌كرێ‌ و ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ داموده‌زگا مه‌ده‌نییه‌كان كاری‌ بۆ ده‌كه‌ن. له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌باحه‌ت تونجه‌ل ئه‌ندام په‌رله‌مانی‌ BDP ئه‌و ڕاستییه‌ ده‌سه‌لمینێ‌ كه‌ "په‌كه‌كه‌ به‌ ده‌نگ داخوازی‌ ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان هاتووه‌ و شه‌ڕی‌ ڕاگرتووه‌، ئێستا كاتی‌ ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌ت وه‌ڵامی‌ ئه‌و ئاگربه‌سته‌ بداته‌وه‌". ئێستا په‌كه‌كه‌ ڕێگه‌ی‌ بۆ ئه‌ردۆغان و پارته‌كه‌ی‌ و حكومه‌ته‌ی‌ واڵاكرد كه‌ بانگه‌شه‌ بۆ ڕیفراندۆمی‌ ده‌ستوور بكه‌ن و گوێ له‌ داخوازییه‌كانی‌ كوردیش بگرن بۆ ئه‌وه‌ی‌ بایكۆتكردنه‌كه‌ بشكێنن. كاتی‌ ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌ت ئه‌و هه‌له‌ بقۆزێته‌وه‌ و هه‌ندێ‌ ده‌ستكراوانه‌تر ڕه‌فتاربكات، چونكه‌ په‌كه‌كه‌ تۆپه‌كه‌ی‌ خسته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ ئه‌وان.