كورد و پرسی‌ كرانه‌وه‌ له‌ توركیا

شفق نيوز

و ده‌وڵه‌تیش خۆیان به‌ به‌رزتر بزانن و نه‌چنه‌ باری‌ په‌سندكردنی‌ به‌رامبه‌ره‌كانیان وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی‌ سوننیش هه‌مان ڕه‌وشتیان تیا به‌دی‌ ده‌كرێت، بۆیه‌ ئه‌م مێژووه‌ باكگراوندێكی‌ دینی‌ و نه‌ته‌وه‌یی‌ بۆ فه‌راهه‌مكردن تا ئه‌مڕۆ له‌ناوچه‌كه‌دا بمێننه‌وه‌ و كاریگه‌ری‌ به‌هێزیان هه‌بێت له‌ ڕووداو و پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ و دروستكردنی‌ ده‌وڵه‌تێكی‌ كه‌مالیستی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كه‌ له‌ خزمه‌ت توركدا بێت هۆكارێكی‌ تری‌ مانه‌وه‌ی‌ توركیایه‌ به‌و پێگه‌ به‌هێزیه‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌تی‌ واته‌ به‌هه‌ردوو ڕووه‌كه‌دا دین و علمانیه‌ت له‌ خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی‌ توركیادا بوون ئه‌مه‌ش وای‌ له‌ توركیا كردووه‌ دوای‌ قۆناغێكی‌ دوورودرێژ پێویستی‌ به‌جۆرێك له‌ نوێبوونه‌وه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ پێگه‌ به‌هێزییه‌كه‌ی‌ جارانی‌ بكات له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهانی‌ ئیسلامی‌ و عه‌ره‌بی‌ له‌لایه‌ك و یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا له‌لایه‌كی‌ تر، ئه‌مانه‌ش پێویستی‌ به‌ زه‌مینه‌سازی‌ ته‌واو هه‌یه‌ و ده‌بێت كه‌سان و لایه‌نێك پێی‌ هه‌ستن كه‌ ستراتیژ و ئامانجیان بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و خواست و خه‌ونه‌ بۆیه‌ ئاسان نییه‌ لایه‌نێك یا ڕه‌وتێكی‌ ئیسلامی‌ به‌ ئاسانی‌ بتوانێ‌ گونجاندنی‌ دروست بكا له‌ نێوان خواستی‌ تاكی‌ توركیا بۆ بوون به‌ئه‌ندام له‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا و خواستی‌ حزبی‌ بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی‌ پێگه‌ی‌ ئیسلامی‌ و گونجاندنی‌ له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی‌ دیموكراتیدا وه‌ك ئه‌زموونێكی‌ مۆدێرن له‌ خه‌بات و حوكمڕانی‌ سه‌رده‌مدا و دوای‌ به‌هێزبوونی‌ ڕه‌وته‌ ئایینییه‌ مۆدێرنه‌كان له‌ توركیا و گرتنه‌ده‌ستی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ چه‌ند خولێكی‌ هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامدانی‌ چاكسازی‌ سیاسی‌ و ئابووری‌ ڕۆژ له‌دوای‌ ڕۆژ بیرۆكه‌ و خه‌ونی‌ له‌مێژینه‌ی‌ زیندووكردنه‌وه‌ی‌ خه‌لافه‌ت له‌ به‌رگێكی‌ نوێی‌ دیموكراتی‌ له‌ گه‌شه‌سه‌ندندا بوو سه‌ره‌ڕای‌ بوونی‌ بۆشایی‌ سیاسی‌ له‌ جیهانی‌ ئیسلامییدا چاكترین ده‌روازه‌ش بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌ بوونی‌ كورد له‌ توركیادا یارمه‌تیده‌ریان ده‌بێت بۆ به‌جێهێنانی‌ ئه‌و ئامانجه‌، چونكه‌ وێڕای‌ بوونی‌ ناكۆكی‌ و نكۆڵیكردن له‌ كورد له‌لایه‌ن پارته‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان ئه‌مه‌ وای‌ كرد پارتی‌ داد و گه‌شه‌پێدان سیاسه‌تێكی‌ نه‌رمتر پیاده‌ بكات به‌رامبه‌ر به‌ كورد و به‌ناچاری‌ مل بداته‌ گفتوگۆ و دانیشتن تابتوانێت ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی‌ له‌به‌رده‌میدان نه‌یهێڵێت و چاكسازیش بكات له‌ ده‌ستوور و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ نه‌یاره‌كانی‌ له‌ هه‌ره‌می‌ ده‌سه‌ڵاتدا و دنیاش تێبگه‌یه‌نێت جۆرێك له‌ دیموكراتیه‌ت پیاده‌ده‌كات و مافی‌ پێكهاته‌كانی‌ توركیا ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. بۆیه‌ له‌ماوه‌ی‌ حوكمڕانیدا هه‌وڵه‌كان به‌ڕێگای‌ جۆراوجۆر به‌رده‌وامه‌ و ته‌نانه‌ت حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش له‌سه‌ر خه‌ته‌، چونكه‌ ده‌رفه‌تێكیشه‌ كورد بتوانێ‌ ئه‌و هه‌له‌ بقۆزێته‌وه‌ و هه‌ندێك له‌و ئامانجانه‌ی‌ به‌دێبهێنێت هه‌ر بۆیه‌ قۆناغه‌كه‌ گۆڕاوه‌ و گه‌ر جاران كورد پشتگوێبخرایه‌ ئێستا به‌ ناچاری‌ كورد به‌شێك ده‌بێت له‌ چاره‌سه‌ر و ئه‌مری‌ واقیع واده‌كات هه‌وڵه‌كان چڕبكرێته‌وه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ پشتگیریی كورده‌كان تا له‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌مدا بتوانرێ‌ ده‌ستوور هه‌موار بكرێت وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ ئامانجی‌ سیاسی‌ به‌هێزتر ڕه‌نگه‌ لێدوانی‌ جۆراوجۆر ببیستین كه‌ حكومه‌ت دانوستان ناكات یاخود ده‌بێت ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان دابنیشن، به‌ڵام سه‌ره‌نجام هه‌ر گفتوگۆ و دانیشتنه‌ له‌ ژێر هه‌ر ناوێكدابێت، بۆیه‌ كاركردنی‌ پارتی‌ داد و گه‌شه‌پێدان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ڕۆڵی‌ له‌ مێژینه‌ی‌ توركیا به‌ ته‌دریجییه‌ و قۆناغبه‌ندی‌ بۆ كراوه‌ هاوسه‌نگیشی‌ بۆ كراوه‌ له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی‌ دیموكراتی‌ و كرانه‌وه‌ی‌ توركیا له‌ناوچه‌كه‌ و جیهاندا، به‌ڵام پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ تا چه‌ند كورده‌كان له‌ توركیا ده‌توانن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و سیاسه‌تانه‌دا بكه‌ن و مافه‌كانیان جێگیر بكه‌ن؟