كێشه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق و قه‌یرانی دڵسۆزی ...

شفق نيوز

قولتر وئاڵۆزتر هه‌نگاو ده‌نێت. كه‌ ئه‌ مه‌ش هه‌موو لاینه‌كانی نیگه‌ران كردوه‌ له‌ دواخستنی پێكهێنانی حكومه‌ت. له‌ دوای تێپه‌ربونی شه‌ش مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا كه‌چی تا ئێستا پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له‌ قه‌یراندایه‌ و كه‌وتوه‌ته‌ تونێلێكی تاریكه‌وه‌. پێناچێت له‌گه‌ڵ بونی قه‌یرانی دڵسۆزی و نه‌بونی ئه‌مه‌كی بۆ خاك و نیشتیمان و نه‌بونی راستگۆیی بو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه‌ قه‌وار سیاسیه‌ براوه‌كان به‌هاوڵاتیانی عیراقیان دابوو. به‌م زوانه‌ یه‌ك لاببێته‌وه‌.

بێگومان دڵسۆزی بۆخاك و نیشتیمان شتێكی خۆرسكه‌و ناكرێت له‌ناو دڵ و ده‌رونی مرۆڤدا به‌زۆر بروێنرێت. ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌ عه‌ره‌بیه‌كانی عێراق له‌م قۆناغه‌ ناسكه‌ی عێراقدا په‌یره‌وی ده‌كه‌ن هیچ واتایه‌ك سه‌باره‌ت به‌ دڵسۆزی نابه‌خشێت. به‌ڵكو دوپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دڵسۆزیان بۆ ئه‌ولایه‌نانه‌یه‌ جڵه‌وی مه‌زهه‌بی و تایفی و رگه‌زپه‌رستیان جۆش ده‌دات نه‌ك بۆ وڵاته‌كه‌یان.

له‌كێشمه‌كێشمی ئه‌م قه‌یرانه‌ی كه‌وا خۆیان دروستیان كردوه‌ و نازانن چۆن خۆیانی لێ ده‌رباز بكه‌ن. كورد بوه‌ته‌ سه‌نگی محه‌ك و ئه‌و پوشه‌ی كه‌ خنكاو ده‌ستی پێوه‌ ده‌گرێت بۆ رزگاربوون. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد زۆر به‌ ژیرانه‌ له‌ ماوه‌ی تێپه‌ر بونی حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی حكومه‌تی فیدراڵی عێراقدا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی عێراقدا كردوه‌ و توانیویه‌تی جێ پێی خۆی له‌نێو ئاپۆرای حكومه‌تی عێراقدا بكاته‌وه‌ و خۆی بكات به‌ جه‌مسه‌رێكی ئیجابی له‌ نێو مه‌یدانی سیاسی عیراق و حكومه‌ته‌ دراوسێكانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌ عه‌ره‌بیه‌كانی عێراق به‌ هۆی ته‌ماحی پله‌و پایه‌و به‌رژه‌وه‌نی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی خۆیان دروستی ده‌كه‌ن.

له‌م قۆناغه‌دا كه‌وا عێراق كه‌وتوه‌ته‌ باری پاشاگه‌ردانی و نه‌بونی حكومه‌ت و سه‌پاندنی یاسا. كه‌چی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت باره‌كه‌ ئاڵۆزتر بكات به‌ بریاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی خۆی له‌ خاكی عێراق كه‌ ئه‌مه‌ش گرێیه‌ك ده‌خاته‌ ره‌وره‌وه‌ی پێشخستنی باری سیاسی عێراق و ناوچه‌كه‌ و ناهێڵێت باری ئاسایش تێیدا سه‌قامگیر ببێت. له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ هه‌ره‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌ بو زیاتر تێكچونی باری ئارامی و خۆشكردنی رێگا بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆریستان و هه‌ره‌شه‌یه‌كی تریشه‌ بۆ ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی دراوسێ له‌ كاروباری حكومه‌تی عێراقدا. هاوكات ئاماژه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆیه‌ بۆ حكومه‌تی عێراقی كه‌ زیاتر سور بێت له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌ عێراقدا تاكو باره‌كه‌ی لێ تێك نه‌چێت و ئه‌مه‌ش له‌ ده‌رئه‌نجامدا شه‌رعیه‌تێك ده‌دات به‌ مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌ عێراق وه‌ك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ به‌كار هێنان وفشارخستنه‌ سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه‌ به‌تایبه‌تی ئێران. بۆیه‌ پێویسته‌ لیست و قه‌واره‌ سیاسیه‌ عه‌ره‌بیه‌كانی ئه‌مرۆی عێراق ده‌ست له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كاری بۆ ده‌كه‌ن هه‌ڵگرن و به‌ دڵسۆزانه‌ برواننه‌ دۆزه‌كه‌و كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی عێراق و خاكه‌كه‌ی بكه‌ن و به‌و په‌ری راشكاویه‌وه‌ دان به‌ یه‌كتری بنێن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق.