عێراق چی هه‌یه‌ بۆ گوتن؟!

عه‌لى  حسێن فه‌يلى

 شه‌فه‌ق نيوز/ كاتێك بێ توانایی به‌رپرسه‌كان ده‌بنه‌ هۆی ناره‌زایه‌تی گشتی، بیكاری و له‌ناوچوونی ژێرخانی ئابووریی ئه‌وه‌ ده‌بێ كه‌ ئێستا هه‌یه‌. متمانه‌ وسه‌رمایه‌ی ماددی و مه‌عنه‌وی نامێنی.كاتێك به‌رپرسان گیرفان پڕن ، باوه‌ڕی خه‌ڵك ئفلاس ده‌كات و سفره‌یان خاڵی ده‌بێ. كاتێك به‌هشتی  داهاتوو بۆ خه‌ڵك و به‌هشتی ژیان بۆ خۆیان ده‌خوازن چی له‌ مندالی پێ خاوس و زگی برسی بكه‌ین؟

 

كاتێك باسی ژن و پیاو ته‌نیا باسی جه‌سته‌ بێ نه‌رێزو یه‌كسانی و ده‌رفه‌تی یه‌كسان ئیدی چی له‌ یه‌كسانی ده‌مینێ! سانسۆری فكرو ئه‌ندیشه‌ و سه‌ركوتی هزرو چالاكی لای بڕیار به‌ده‌ست گرنگتر بێ له‌ قیرتاوكردنی رێگاو بان، دروست كردنی قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌و پارك چی له‌ عیراق ده‌مێنێ؟ ئه‌وه‌ی خۆشیه‌ به‌ ناخۆشی ته‌فسیر بكرێ و  كێشه‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان خه‌ڵات بكرێن،  ئیدی كام خۆشی سه‌ر هه‌ڵدینێ. كه‌ یرانكاری له‌ بنیاتی سروشت خیراترو برینه‌وه‌ی دارستان له‌ ناشتنی نه‌مام و دار ره‌ونقدارتر بێ كام ژینگه‌ ده‌مێنی؟

 

كاتێك نیگه‌رانی له‌ بیروباوه‌ڕو پشكنینی عه‌قیده‌ خۆراكی رۆژانه‌ بێ و ؟ كاتێك ده‌ره‌جه‌ به‌ پاره‌و عیلم و زانست به‌ منه‌ت  بێ،  كام ده‌رس خوێندن ده‌مێنی؟ كاتێك ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیانه‌ ده‌بینین و رۆژانه‌ و به‌رده‌وام زانیاری كاره‌ساتبار بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ تا ‌ قه‌ناعه‌تمان پێ بێنن كه‌ به‌ كردارو توانای خۆمان به‌و شوێنه‌ گه‌یشتووین ، ئیدی بوێری نامێنێ تا دۆخه‌ی ئه‌م وڵاته‌ باش بكات.‌

 

گومانی تێدا نیه‌ كه‌ عیراقی ئێستا له‌ ناو شه‌ڕێكی هه‌مه‌ لایه‌نه‌دایه‌  كه‌ چه‌كی ده‌ستی هه‌موویان راگه‌یاندنه‌  . هه‌موو لایه‌ك بۆ به‌دناوكردن و رووخاندنی یه‌كتر كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م ره‌وته‌ تا كوێ به‌رده‌وام ده‌بێ؟ بارودۆخه‌كه‌ كه‌ی ئاسایی ده‌بێته‌وه‌ له‌ كاتیكدا 15 ساڵه‌ به‌ره‌و خراپتر چووه‌. باشتر وایه‌ سازوكارێك بدۆزینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و دیوی په‌رده‌و راستیه‌كانمان پێ پیشان بدات. وای لێهاتوو هه‌موان نیازمه‌ندی قیناعن تا ئه‌و هه‌وایه‌ پیسه‌یان بۆ بپالێوێ. ئه‌وه‌ به‌سه‌نده‌ نیه‌ به‌ قسه‌ و نوسین و له‌ راگه‌یاندن ته‌نیا باسی دیموكراسی بكرێ. ناكرێ به‌ ئاشكرا زوڵم و ته‌عه‌دا بكرێ و له‌ ژێر په‌رده‌و و ژێر به‌ژێر رێكه‌وتنی سیاسی بكرێ.  نان و بژێوو نیازه‌كان بوونه‌ته‌ سه‌ره‌كی ترین هۆكاری شه‌ڕانگێزی و ره‌واجی ئه‌ندیشه‌ی نهیلیستی و ئینتهازیه‌ت‌ ‌ و  هه‌ره‌س هێنانی باوه‌ڕه‌ ئینسانیه‌كان  و پێشێلی باوه‌ڕه‌ ئاسمانیه‌كان و لاواز بوونی وه‌فاداری نوخبه‌ی سیاسی و هه‌ڵكشانی  تواناكانی  مافیای سیاسی و ئابووری، دیارده‌و ده‌ستكه‌تی ئه‌م گۆرانكاریه‌ پڕ له‌ ژان و خوێناویه‌ن. خه‌ڵكیش بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكه‌ن به‌ره‌و شوێنی مه‌به‌ست و جێ ژوانی ئه‌و هه‌موو ده‌رده‌  رێنوێنی ده‌كرێن.

عه‌لى حسێن فه‌يلى