جۆ بایدن به‌عێراق گه‌شبینه

شفق نيوز

عێراقه‌وه‌ ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو له‌گه‌ڵیدا سازدرابوو، ده‌سته‌واژه‌ی‌ (ئه‌ركمان ته‌واو) ی‌ به‌كارنه‌هێنا، به‌ڵكو هه‌ڵسه‌نگاندنێكی‌ گه‌شبینانه‌ی‌ بۆ عێراقی‌ دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی‌ 7-3 كردو ئاماژه‌ی‌ بۆئه‌وه‌شكرد هه‌وڵه‌كانی‌ ئێران بۆ ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری‌ عێراق سه‌ركه‌وتوو نابن‌و خه‌ریكه‌ عێراقیه‌كان ده‌كه‌ونه‌سه‌ر شاڕێگه‌ی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تێكی‌ نیشتمانی‌ بنكه‌فراوان، بایدن پێیوایه‌ سیاسه‌تكردن له‌و وڵاته‌دا بووه‌ته‌ مه‌حه‌ك سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانیش به‌شێكن له‌واقیعی‌ سیاسی‌ ئه‌مڕۆی‌ وڵات.

 

ئه‌م چاوپێكه‌وتن‌و وتانه‌ی‌ جێگری‌ سه‌رۆك له‌كاتێكدایه‌ شه‌پۆلێكی‌ توندوتیژی‌‌و ته‌قینه‌وه‌ مه‌ترسی‌ لای‌ هه‌موان دروستكردووه‌ نه‌بادا عێراق دووباره‌ بكه‌وێته‌وه‌ داوی‌ شه‌ڕی‌ تائیفیه‌وه‌، له‌وه‌ده‌چێت یاریده‌ده‌رانی‌ بایدن داوای‌ سازدانی‌ ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌یان كردبێت، بۆ مه‌به‌ستی‌ ڕه‌واندنه‌وه‌ی‌ ترس‌و نیگه‌رانیه‌كان‌و دیاریكردنی‌ هێڵه‌ سووره‌كان. بڕواشی‌ وایه‌ هه‌ڵبژاردنی‌ 7-ی‌ مارس سه‌ركه‌وتووبووه‌و وڵاته‌كه‌شی‌ ڕێگه‌نادات هیچ لایه‌نێك سه‌قامگیری‌ عێراق تێكبدات‌و ده‌ره‌نجامه‌كان به‌هه‌ر بیانوێك بێت ڕه‌ت بكاته‌وه‌، له‌حاڵه‌تی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ توندوتیژیش له‌ساڵی‌ 2011 دا نزیكه‌ی‌ (50.000) هه‌زار سه‌ربازی‌ ئه‌مریكا له‌عێراق بوونیان ده‌بێت‌و به‌پیر داواكانی‌ حكومه‌تی‌ عێراقیه‌وه‌ ده‌چن بۆ یارمه‌تی‌‌و هاریكاری‌ ئه‌منی‌.

 

جێگری‌ سه‌رۆك پێیوایه‌ له‌سێ ته‌قینه‌وه‌ی‌ خوێناوی‌، ڕێكخراوی‌ تێرۆرستی‌ قاعیده‌ له‌پشت ئه‌نجامدانی‌ دووان له‌و ته‌قینه‌وانه‌یه‌، هاوكات بڕواشیوایه‌ جموجوڵ‌و چالاكی‌ گرووپه‌ توندڕه‌وه‌كان له‌كه‌مبوونه‌وه‌دایه‌‌و ڕێكخراوی‌ قاعیده‌ چیتر ناتوانێت ئامانجه‌ زیندووه‌كان بپێكێت، كه‌ له‌باربردنی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌‌و پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ بنكه‌فراوان یه‌كێكه‌ له‌ستراتیژه‌كانی‌ ڕێكخراوی‌ قاعیده‌، ته‌قینه‌وه‌و كرده‌وه‌ تیرۆرستیه‌كان به‌مدواییه‌ ڕوو له‌زیادبوونن‌و تێكڕا گه‌یشتوونه‌ته‌ ده‌ په‌لامارو ته‌قینه‌وه‌ له‌ڕۆژێكدا، له‌كاتێكدا به‌ر له‌به‌ڕێوه‌چوونی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌تێكڕا ڕۆژانه‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك یان دووان ڕوویان ده‌دا.

 

سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵه‌كانی‌ ئێرانیش بۆ زیادكردنی‌ هه‌ژموون‌و ده‌سه‌ڵاتی‌ خۆی‌، بایدن پێیوایه‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ له‌و هه‌وڵانه‌دا شكستیهێناوه‌و ئاشكراشیكرد، تاران زیاتر له‌ (100) ملیۆن دۆلاری‌ بۆ هاوكاری‌ لایه‌نه‌ شیعه‌كان ته‌رخانكردبوو، تا بتوانن له‌هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌راندا به‌سه‌ر لیسته‌كه‌ی‌ عه‌للاویدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن، لیسته‌كه‌ی‌ عه‌للاوی‌ لیستێكی‌ سوننی‌ - شیعی‌ عه‌لمانیه‌‌و سه‌ركه‌وتنی‌ لیسته‌كه‌ش گورزێكی‌ كاریگه‌ربووه‌ بۆ ده‌سه‌ڵات‌و هه‌ژموونی‌ ئێران له‌عێراقدا، نوری‌ مالكی‌ سه‌رۆك وه‌زیران‌و چه‌ند سیاسیه‌كی‌ تری‌ عێراق ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی‌ تانه‌دان ده‌ره‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردن به‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیان بشكێننه‌وه‌، به‌گوێره‌ی‌ ڕاپرسیه‌كی‌ فه‌رمی‌ ده‌ركه‌وتووه‌ 80% ی‌ هاوڵاتییان پێیانوایه‌ ده‌ره‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن چاوه‌ڕوانكراوبوون‌و له‌جێگه‌ی‌ خۆیدایه‌تی‌، دوو كه‌سایه‌تی‌ گرنگی‌ شیعه‌كانیش له‌به‌ره‌ی‌ دووباره‌ هه‌ڵاوێركردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كاندان، ئه‌وانیش (ئایه‌توڵڵا سیستانی‌‌و عه‌ممار حه‌كیم) ن. له‌كۆتاییدا جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا به‌پێویستی‌ ده‌زانێت كوتله‌‌و ئیتیلافه‌ سیاسیه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانی‌ حكومه‌تێكی‌ بنكه‌فراوان ڕێك بكه‌ون‌و پۆسته‌ باڵاكانیش له‌نێوان عێراقیه‌ی‌ عه‌للاوی‌‌و ده‌وڵه‌تی‌ یاسا‌و پارته‌ كوردییه‌كان‌و ئیئتیلافه‌كه‌ی‌ حه‌كیمدا دابه‌ش بكرێن، هه‌روه‌ك ستایشی‌ لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان ده‌كات‌و عه‌للاوی‌ به‌ڕچكه‌شكێن‌و مالكی‌ به‌دژه‌ تائیفی‌‌و ڕۆڵی‌ كورده‌كانیش به‌رز ده‌نرخێنێت، سه‌باره‌ت به‌پرسی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكاش جۆزێف بایدن ئاشكرای‌ ده‌كات ئه‌و باسه‌ی‌ له‌گه‌ڵ مالیكیدا تاووتوێكردووه‌و هه‌ماهه‌نگی‌ هێزه‌كانی‌ عێراق - ئه‌مریكایان به‌پێویست زانیوه‌.

 

نوسینی‌: ده‌یڤد ئیگناتیوس