کوردستان و عه‌ره‌ب و وه‌رزش

شفق نيوز

مایه‌ی سه‌ربڵندی بۆ ووڵات و خاك ، لای ئێمه‌ی کورد ئه‌وه‌ی زۆر لێی نیگه‌رانین و پێوویسته‌ هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ردا بکه‌ین و به‌ئاشکراش بیده‌رکێنین ، ئه‌وه‌ ماوه‌یه‌که‌ زۆر حاڵه‌تی نامۆ و دوور له‌هه‌ستی وه‌رزشی کوردستانی ده‌بینین و به‌رچاومان ده‌که‌وێت ، لێره‌دا ئاره‌زووی ئه‌وه‌ ده‌که‌م ئاماژه‌ به‌چه‌ند ته‌وه‌رێکی گرنگ سه‌باره‌ت به‌وه‌رزشی کوردستان بکه‌م ، له‌کوردستان پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌ب بۆ یاریی به‌رزکردنه‌وه‌ی قورسایی سازده‌کرێت و کوردستان میوانداری یاریی بادمنتۆنی عه‌ره‌بی ده‌کات ، کچه‌ یاریزانی کورد بووه‌ پاڵه‌وانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان عه‌ره‌بی له‌ دیمه‌شق و ملوانکه‌ی زێری به‌ده‌ستهێنا و کچه‌ یاریزانێکی دیکه‌ی کورد ملوانکه‌ی برۆنزی تۆمارکرد ، هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئێڕاق له‌ کوردستان مه‌شق ده‌کات بۆ خۆئاماده‌کردنی یارییه‌کان ،زۆر یاریی دیکه‌ی وه‌ك پایسکلسواری و شه‌تره‌نج وباسکه‌ و باله‌ و تۆپی پێ وو هه‌تد ... ئه‌وانه‌ هه‌مووی کورد ده‌یکات و به‌ناوی عه‌ره‌ب له‌ پێنووس ده‌درێن وتۆمار ده‌کرێت و دواجاریش ده‌چێته‌ مێژووی عه‌ره‌بی .. وه‌ك زانراوه‌ به‌ وه‌رزش زۆر سانایه‌ ناوت بخه‌یه‌ ناو مێژوو لێره‌دا ووڵات و میلله‌ته‌که‌ت پێی سه‌رفرازبکه‌ی ، به‌ڵام بۆ ئێمه‌ی کورد پێچه‌وانه‌یه‌و ده‌بێت هه‌ر خزمه‌ت به‌که‌سان و میلله‌تانی دیکه‌ی سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌ بکه‌ین و ئه‌مه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ ساکار نیه‌ که‌ ئێستا دڵمان زۆر پێخۆشه ، نه‌خێر دوا ڕۆژ ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌بێته‌ خاڵێکی زۆر نابه‌جێ و نه‌وه‌کانی کورد به‌پێچه‌وانه‌وه‌ لێکی ده‌ده‌نه‌وه‌و جاڵیره‌دا ده‌بێت به‌رپرسایه‌تی ئه‌م کرده‌وانه‌ بگرینه‌ ئه‌ستۆ و مێژووش ده‌بێته‌ ناوبژیوانێك و له‌که‌س خۆش نابێت ،چونکه‌ کوردستان خاکی کوردانه‌ و پاڵه‌وانانی کورد پاڵه‌وانی کوردساتانن ، هه‌رگیز وه‌رزشی ئێمه‌ نابێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ بۆ عه‌ره‌ب و وه‌رزشی عه‌ره‌بی .