بەدروشم بازیكردنی‮ ‬دیموكراسی،‮ ‬ئێراق لەقەیرانی‮ ‬سیاسی‮ ‬دەرباز ناكات‮ ‬

شفق نيوز

ڕژێمی بەعس دووچاری بۆتەوە، بەجۆرێك ئەگەرچی كێشەكانی وەكو تیرۆرو گەندەڵی و تەقینەوە كەم تا زۆر لەڕووی ڕێژەوە فەرقیانكردووە، بەڵام پرسی پێكهێنانی حكوومەت هێشتا بەزەقی دەردەكەوێ، بەڕادەیەك سەرباری تێپەڕبوونی زیاتر لەحەوت مانگ بەسەر ئەم قەیرانەوە لەگەڵ ئەوەشدا تاوەكو ئێستا نازانرێ كەئاخۆ ئەم حكوومەتە كەی ڕووناكی بەخۆیەوە دەبینێ و كەی پێكهێنانی ڕادەگەینەدرێ و كەی پرسی كاندیدی پۆستە باڵاكان یەكلایی دەكرێتەوە، دواتر پرسیارێكی جدی خۆی دەخاتەڕوو، ئەگەر ئەمە دەرهاویشتەی ئەنجامی هەڵبژاردنێكی بەناو دیموكراسی و ئازادبێت، ئاخۆ كێ گرەنتی بەناو دیموكراسی و ئازادبێت، ئاخۆ كێ گرەنتی ئەوەدەدات، كەهەمان سیناریۆو هەمان تەشەنوجاتی سیاسی لەگەڵ هەڵبژاردنێكی دیكەدا دروست نابێتەوەو سەرلەنوێ قەیرانێكی دیكەی هاوشێوە لەئێراق بەرپانابێتەوەو هاوڵاتیانی ئێراقیش جارێكی تر ناكەونەوە ناو گێژاوی ئەو قەیرانە سیاسیەوەو ماوەیەكی تریش گۆڕەپانی ئێراقی پێ سەرقاڵ ناكرێتەوە: ئەم واقیعەی ئەمڕۆ بەچاوی خۆمان دەبینین، ئەو حەقیقەتە بەگوێچكەماندا دەچرپێنێ كەپڕۆسەی دیموكراسی لەئێراق لەدروشمێكی سیاسی بەولاوە چیتر نەبووە. فاكتەری سەرەكی ئەمەش بۆئەوە دەگەڕێتەوە كەپارت و لایەنە عەرەبیەكان خاوەنی ئەزموونێكی تەندروستی دیموكراسی نەبوونە بەقەد ئەوەی لەگوفتارو پەیڕەو و پڕۆگرامە سیاسیەكانیاندا رتوشی ئەو دروشمانە دەكەن. بۆیە بەدرێژایی ئەو حەوت ساڵەی ڕژێمی بەعسی لەناوچوو حوكمی بەسەر خواروو ناوەڕاستی ئێراقدا نەماوە پارتە سوننەو شیعە مەزهەبەكان لەبەر ململانێی نێوانیان دیموكراسیان كردۆتە قۆچی قوربانی و زیاتر ڕۆڵیان لە ئیفلیجكردنی چەمكی دیموكراسی بەرجەستەبووە هاوكات هەلومەرجی سیاسی و مرۆیی و كۆمەڵایەتی ناسەقامگیری تەناهی لەوڵاتدا زیاتر ژینگەی دیموكراسی ناجێگیركردووە، چونكە لەبنەڕەتدا بەشێكی گەورەی دامەزراوە گرنگەكان لەغیابی ڕۆڵی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی لەئەستۆی پارت و لایەنە عەرەبیەكاندایە. هەرئەمەشە كەوا ئەگەری هەڵگیرسانی مەترسی كارەسات و ماڵوێرانی لەنێو گەلانی ئێراق بەگریمانەیەكی دوور نازانرێ. بێگومان خۆشكردنی زەمینەش بۆئەم دۆخە ناساخلەمەی ئێراقیش وادەكات كەهاووڵاتیان بەگشتی بەچاوێكی نادیموكراسی گۆش بكرێن و چێژوو لەزەت لەخەساندنی توانای هزریان وەربگرن، زۆر زیاتر لەوەی بەلۆژیكی بیر لەگۆڕانكاری كەڵچەری و مەدەنی بكەنەوەو گەشە بەپڕۆسەی بونیادنانەوەی دیموكراسی و ئازادی بدەن و دواتر خۆیان لەسەر پرانسیپی مۆدێرن و عەقڵی كراوە نوێ بكەنەوەو ڕیشەی پۆزەتیڤ لەهەناوی كۆمەڵگادا بخوڵقێنن ئەمەش لەدوای ئەوەی ڕژێمی بەعس بۆ زیاتر لەسی ساڵ لەبەرچاوی خەڵكی قێزەونكردو هەموو چەمكەكانی ئازادی و فرەیی دیموكراسی خستە خانەی پاشاگەردانیەوە. سەرباری ئەمەش ئەو حزب و لایەنە ئێراقیانەی كەخۆیان بەمیراتگرەوەی ڕزگاركەری گەلانی ئێراق ئەزانن، ئەوە ئەمڕۆ لەبەر دابەشكردنی غەنیمەی خێروبێری وڵات، بەڕەفتارەكانیان خەڵكەكەیان تووشی شۆككردووە. كەوابوو ئەم دۆخەی ئێستا ئێراق پێیدا گوزەردەكات، دۆخێكە كەس ئیرەیی پێ نابات بۆ دەربازبوونیش لەم قەیرانە تاكە ڕێگە ئەوەیە كەلەڕەوتی ئەو ئاڵوگۆڕانەدا پرەنسیپەكانی دیموكراسیەت بكرێتە فەرهەنگ و میتۆدی كاری حزبی و لەلایەن ئەوانیشەوە بەپراكتیزەیی تەرجەمەی واقیعبكرێ بۆئەوەی لەژیانی كاری ئەندامان بەڕوونی ڕەنگبداتەوە