له‌په‌نده‌كانی پيره‌مێرد

شفق نيوز

به‌هیوای هاوسێ بێ چێشت ئه‌مێنێ

چاوه‌ڕێی ده‌ست بی هه‌ر خه‌و ئه‌بینی

چاو مه‌بڕه‌ره‌ ده‌ست،خراپ فێر ئه‌بی

به‌پاروی خه‌ڵکی،دره‌نگ تێر ئه‌بی

بۆدونیا ده‌بێت ده‌ست بده‌یته‌ ده‌ست

هیچ که‌سێ،که‌س ناباته‌ به‌هه‌شت

ده‌وران ده‌وڵه‌تت له‌ده‌ست ده‌سێنێ

به‌ڵام ناوی چاک تاسه‌ر ئه‌مێنێ

سه‌رمایه‌ت بۆخۆت،زه‌کات بۆخودا

مێو که‌بیبڕی چاکتر به‌ر ئه‌دا

تۆ چاکه‌ بکه‌و بیده‌ به‌ ئاوا

خه‌ڵکیش نه‌زانێ،لای خوا نوسراوه

که‌باوه‌ڕت بێ،هیوایشت ده‌بێ

که‌ بێ باوه‌ڕ بی،چیت ده‌ست ده‌که‌وێ؟‌