ئایا كشانەوەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ئەمەریكا كاریگەریی‮ ‬بەسەر پرۆسەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬ئێراقدا دەبێت؟

شفق نيوز

سەرباز تاكو31 ی ئەم مانگە، گومان دەكرێت ئۆباما بتوانێ بەلێنی پاشەكشەی سوپای ڵاتەكەی تا كۆتای2011  بەجێبگەیەنێ، هەروەك لە كەمپینی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا بەلێنی كۆتایی هێنانی جەنگی حەوت ساڵەی بە خەڵكدا، وەك متمانەیك بۆ دڵنیایی بەلێنی بە هاوڵأتیانی ئەمەریكادا لە 1ی كانوونی دووەمی ساڵی2012  تاكە سەربازێكی ئەمەریكایی لە ئێراق نەمێنێ. ئەوەی بەدەم بە ئاسانی گوترا بە كردەوە گران بوو كاتێك توندووتیژی لە ساڵانی 2006  و2007  گەیشتە ئەوپەڕی دواترڕۆبەرت گەیتسبارودخی ئەمنی هێوربوونەوەی بە خۆیەوە بینی، لەگەڵ ئەو ڕەوشە ناسكەی ئێراق پییدا تێپەڕی سەركردە ئێراقیەكان نەیانتوانیڕۆبەرت گەیتسڕێگری بكەن لە سەرهەڵدانی بارودۆخی نزیك لە تەقینەوەو پێكدادانی تایفی كە دووبارە دەرگای بە ڕووی جەنگێكێ ناوخۆیی تاڵ بە جێهێشت. ئەمەریكاو سەرۆك ئۆباما ئێراقێكیان دەوێ ئارامی و سەقامگیری تیایدا بەرقرار بێت،  ئێراقێكی دۆست، ئۆباما هەر شتێك دەكات بۆ ئەوەی مەترسیەكانی سەر ئێراق بڕەوێنێتەوە. فەرماندەی سوپای ئێراق،  جەنەڕالی پێشووی ئەمەریكا ئەوەی چاودێری ڕاهێنانی هێزی ئەمنی ئێراقی دەكات،  بەرپرسانی ئەمەریكا ئەوانەی دانوستانیان لەسەر ڕێكەوتنی سەربازی ئێراقی -ئەمەریكی كرد داوادەكەن سوپای ئەمەریكا لە دوای 2011  پێویستە لە ئێراق بمێنێتەوە.  ڕۆبەرت گەیتس وەزیری بەرگری ئەمەریكا لە هەفتەی رابردوو دووپاتی كردەوە كە پێكهێنانی حكوومەتی ئێراق جێگای پرسیارە لەوەتەی مانگی ئادارەوە نەتوانراوە بەرهەمی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی سوودی لێ ببینرێت، پێویستە سەرەتا پرسیاری پێكهێنانی حكوومەتی نوێی ئێراق بكەین، لە پەیڤێكیدا وەزیری بەرگری ئەمەریكا دەرگایڕۆبەرت گەیتسپۆزەتیڤی لەمەڕ پرسی درێژ كردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا واڵا كرد. گەیتس گوتی: ئەگەر لە ئایندە حكوومەتی نوێی ئێراق پێكهات و ویستی لە بارەی درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزە سەربازیەكانمان گفتو گۆ بكەین،  ئێمە ئامادەین بە ئاشكراڕۆبەرت گەیتسدانوستان بكەین، لەوە دەچێت ئەم لێدوانانەی گەیتس پێشوازی گەرمی لێنەكرێـ لە لایەن كۆشكی سپیەوە بە هۆی ئەو بەلێنانەی لە هەڵبژاردنی كۆنگرێس بە دەنگدەر درابوو، لەلایەكی دیكە سەرۆكی ئەمەریكا سورە لە سەر جێبەجێكردنی بەلێنی پاشەكشە پێكردنی تەواوی سوپای وڵاتەكەی تا كۆتایی ساڵی 2011،  لەوەتەی سوپای ئەمەریكا رژێمە دیكتاتۆرەكەی سەددام حوسێنی ئیفلیج كردووە تاكو ئێستا زیاتر لە 4400 سەربازی ئەمەریكی لە ئێراق كوژراوە. مەترسی سیاسی ڕێكەوتنی سەربازی لەنێوان ئێراق و ئەمەریكا لە ساڵی 2009  وایكردووە وجودی سوپای ئەمەریكا وەك بنەمای هێزی یاسایی ئەمەریكی لە ئێراق ڕەچاودەكرێت، بەپێی ئەم ڕیكەوتنە، هەموو سوپای ئەمەریكا لە سالی 2012  نابێت بوونیان لە ئێراق بمێنێت،  لەلایەكی دیكە دانوستانكەرانی ئەمەریكی دەلێن هەرچەندە ڕێكەوتن كراوە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا مەجال ماوە لە ئایندە چاو بە ڕێكەوتنەكە دابخشێنرێتەوە و ماوەكەی درێژتر بكرێتەوەو هیزێكی كەمتر لە ئێراقڕۆبەرت گەیتسبمێنێتەوە. ئەو ساتەی ئۆباما دەسەڵاتی سەرۆكایەتی ئەمەریكای وەرگرت هێزەكانیسوپای ئەمەریكا 140،000  سەرباز بوون،  ئێستا تەواوی سوپای ئەمەریكا لە ئێراق تەنها 56،000 سەربازە، ڕاپرسیەكانی ئەمەریكا دەری دەخەن خەڵكی ئەمەریكا بێزارە لە جەنگی نزیك دەسالەی ئەمەریكا لە ئێراق و ئەفغانستان،  بڕیاری درێژكردنەوەی وجودی سوپایی بە شێوەیەكی فراوان مەترسی بۆ سەر ئۆباما دەبێت لە كاتێكدا ئەو بە نیازە دووبارە لە ساڵی 2012  خۆی هەڵبژێرێتەوە،  گومانی تێدانیە ئۆباما ڕووبەڕووی كاردانەوەی توندی ئەندامی دیموكراتەكان و باڵی چەپی پارتەكەی دەبێتەوە لەكۆنگرێس،  ئەوانەی هەر لە زووەوە متمانەیان بە ئۆباما لاواز بووە. ئۆباما نایەوێ بناغەی پارتەكەی لەلای خەڵك نامۆ بكات بەو پێیەی لە ساڵی هەڵبژاردن نزیك دەبێتەوە، ئەگەر حكوومەتی نوێی ئێراق داوای درێژكردنەوەی مانەوەی سوپای ئەمەریكا بكەن ئۆباما دەتوانێ بڕیار بدات بە درێژكردنەوەی مانەوەی سوپای ئەمەریكا بەمەرجێ مانەوەی سوپاكەیان لەگەڵ بەرژەوەندی ستراتیژی ئەمەریكا بێت. جەنەڕالی پلە یەك جەیمس دوبیك لە ساڵی 2007-2008 چاودێری مەشقەكانی هێزی ئەمنی ئێراق گووتی سەرۆك ئۆباما سەلماندی سەركردەیەكی كرداریە نەك نەزەڕی، لەگەڵ گۆڕانی بارودۆخ پێگەو شوێنی خۆی لە ئێراق و ئەفغانستان گۆری، جەیمس دوبیك پێیوایە ئۆباما سووردەبێت لەسەر جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی، ناوبراو گوتی: گفتوگۆی دوای سالی 2011  هەرئەوەندە نیە ئێراق پێویستی بە چیە؟ بەڵكو ئەوەیە چۆن باشترینڕۆبەرت گەیتسوبەرژەوەندترین ستراتیژی بەدەستبێنین.  دوای 2011 دەربارەی ڕەوشی دوای ساڵی 2011  جەیمس دویك گوتی: ئێراق بەردەوام پێویستی بە هاوكاری ڕۆژئاوا دەبێت بۆ بە مۆدێرن كردنی سوپاكەیی و ڕاهێنایی ئێراقیەكان لەسەر چەكە جۆراوجۆرەكانی كە لە ئەمەریكاوە كڕیویەتی،  هەروەها پێویستە هێزێكی ئاشتی پارێز لەم ناوچانە جێگیر بكرێن كە كێشەی لە سەرە بۆ دابین كردنی سەقامگیری لە ناوچەكە بەتایبەتی ناوچەی سنووری باشووری كوردستان كە هەمیشە كێشەی تێدایە،  لەپاڵ ئەمە هێزی ئاشتی پارێز دەتوانی دەوری هێزی دژە تیرۆر لە ناوچەكەدا بگێرێ،ڕۆبەرت گەیتسفەرماندەی سوپای ئەمەریكا لە ئێراق جەنەڕال ڕەیی ئۆدیرنۆ نیشانیدا تەنگژەی نەژادی لە نێوان كورد وعەرەب بە گەورەترین مەترسی دادەنرێت لەسەر سەقامگیری وڵات،  فەرماندەی پلە یەكی سوپای ئێراق بابەكر زێباری تیشكی خستە سەر هەستیاری و گرنگی سوپای ئەمەریكا لەسەر ڕەوشێ ئێراق و گووتی سوپای ئێراق تاكو ساڵی 2020  ئامادە نیە ئەركی پاراستنی وڵات بە تەواوەتی بگرێتە ئەستۆ،  بۆیە پێویستە سوپای ئەمەریكا تاكو ئەو كاتە هێزەكانی بهێلێتەوە. حكوومەتی ئۆباماڕۆبەرت گەیتسبە پێی ڕیكەوتن بڕیارە تاكۆتایی ساڵی 2011  هیچ هێزێكی سوپاكەی لە ئێراق نەهێلێت مەگەر ئەوانە نەبن كە بۆ مەبەستی مەشق و ڕاهێنانی سەربازی دەمێنن ئەوانیش ژمارەیكی زۆر كەم دەمێنن. ڕیان كڕۆكەر باڵوێزی پێشووی ئەمەریكا لە ئێراق بە نیو یۆڕك تایمزی ڕاگەیاند (بۆ ماوەیەكی زۆر دوورو درێژ دەبێت هاوكاری ئێراق بكەن،  تەنانەت ئەگەر تەنها هاوكاری ڕاهێنانی سەربازیش بێت).  هێشتا ئەو مەترسیەی ساڵی 2006-2007  لە ئەنجامی ململانێی تایفەگەریەوە سەری هەڵدا نەڕەواوەتەوە خەریك بوو ئێراق بەرەو جەنگێكی ناوخۆیی دژوار بەرێت. ستیفن بیدل شیكاری سەربازی لە ئەنجومەنی پەیوەندیەكانی دەرەوە و ڕاوێژكاری پێشووی جەنەڕال دەیڤد پاترایۆس ڕوونی كردەوە كە هەردوو لایەنی ئەمەریكی و ئێراقی قەرزێكی زۆریان لەسەرە پێویستە حیسابیان ساف بكەن، دەبێت حیساب بۆ مەترسیەكان بكەنڕۆبەرت گەیتسنەوەك لایەنێكی دیكە قەرزەكە لەجیاتیان وەرگرێت،  بیدل لەگەڵ ئەوكەسانە هاوڕایە كە دەیانەوێ ئەمەریكا سوپاكەی لە ئێراق هەنگاو بەهەنگاو بكێشێتەوە وەك ئەوەی ئاشتی پارێزەكانی ناتۆ لە بەلقان كردیان. بیدل پێیوایە ئۆباما هەرچ بڕیارێك بدات دەبێت سەرباری ڕێكەوتنامەی ئەمنی نێوان ئێراق وئەمەریكا كە بە سۆفە ناسراوە ڕێكەوتنامەیەكی دیكە ئەنجام بدات تەنانەت ئەگەر بۆ دامەزراندنی پاسەوانی باڵیۆزخانەی ئەمەریكاش بێت لە بەغدا.
و/ مسعود محمود