دیپلۆماسیه‌تی‌ كورد له‌ ئه‌مریكا

شفق نيوز

سه‌ریهه‌ڵداوه‌، دوورخستنه‌وه‌ی‌ كۆنه‌ به‌عسیه‌كان و بارودۆخی‌ ئاسایشی‌ ناوخۆ و ده‌ستتێوه‌ردانی‌ ده‌وڵه‌تانی‌ دراوسێ‌ كاریگه‌ری‌ نه‌رێنی‌ زۆره‌ به‌سه‌ر ڕه‌وشی‌ ئه‌مڕۆی‌ سیاسه‌تی‌ عیراقی‌ نوێوه‌ هه‌یه‌، هه‌رچی‌ له‌ باره‌ی‌ سیاسه‌تی‌ ئه‌مریكاوه‌ ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ده‌یانه‌وێت عیراق له‌ ته‌نگه‌ژه‌ی‌ سیاسی‌ و تایفی‌ و مه‌زهه‌بی‌ تیرۆر دووربخه‌نه‌وه‌ و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی‌ دروست بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیان سه‌قامگیر و كارای‌ بكه‌ن، بێگومان ڕۆڵی‌ ئه‌مریكا له‌ عیراقدا هێشتا كاریگه‌ری‌ ماوه‌ و به‌بێ‌ ئه‌مریكا عیراق تووشی‌ تێكچوون و شپرزی‌ ده‌بێت و پاشاگه‌ردانی‌ دروست ده‌بێت. كاتێك باس له‌ عیراق ده‌كه‌ین هه‌رێمی‌ كوردستان جیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ نه‌ك ئێمه‌ی‌ كورد شاهیدی‌ ئه‌وه‌ ده‌ده‌ین خه‌ڵكانی‌ بیانی‌ و سیاسه‌تمه‌داران میدیا و ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندن ئه‌وه‌ ده‌ڵێن، هه‌رێمی‌ كوردستان به‌هۆی‌ ئه‌و باره‌ ئه‌منی‌ و ئاوه‌دانی‌ و خۆشگوزه‌رانیه‌وه‌ جیاواز له‌ ڕه‌نگ و ڕووخساری‌ شاره‌كانی‌ ناوه‌ڕاست و خوارووی‌ عیراق ده‌كه‌وێته‌ به‌ر چاوان، هه‌رێمێكی‌ نوێ‌ جێگای‌ چاوتێبڕینی‌ كاری‌ سه‌رمایه‌گوزاری‌ بوونی‌ چه‌ندین كۆمپانیای‌ بیانی‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ ئومێدێكی‌ نوێ‌ بۆ ئاینده‌ ده‌به‌خشن، له‌ڕوانگه‌ی‌ سیاسیشه‌وه‌ هه‌رێم هه‌وێنی‌ پێكه‌وه‌ژیان و سه‌قامگیری‌ و ئاشته‌وایی‌ بووه‌، وێڕای‌ ئه‌و هه‌موو له‌مپه‌ر و گرفتانه‌ی‌ له‌ به‌غدا بۆ پێشكه‌وتنی‌ هه‌رێم هه‌یه‌ و تائێستاش به‌ هه‌ڵپه‌سێردراوی‌ ماونه‌ته‌وه‌، له‌م كات و بارودۆخه‌دا جارێكی‌ دیكه‌ بانگه‌شتی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كرێت بۆ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا، پێشتر له‌ ساڵی‌ (2008) سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ كۆشكی‌ سپی‌ چاوی‌ به‌ جۆرج بوش سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ ئه‌مریكا كه‌وت، بانگه‌شتی‌ ئه‌م جاره‌ش له‌م بارودۆخه‌دا له‌لایه‌ن باراك ئۆباما و دیداری‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا و ئه‌نجومه‌نی‌ پیران و كۆنگرێسمانه‌كان و ژماره‌یه‌ك له‌ كاربه‌ده‌ستانی‌ ئه‌مریكا به‌پێی‌ وته‌ی‌ فوئاد حسێن، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت پێگه‌ و قورسایی‌ كورد له‌ عیراقی‌ نوێدا توانیویه‌تی‌ به‌كردار بیسه‌لمێنێت، نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد فاكته‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ ئاشتی‌ و ئازادیه‌ جێگه‌ی‌ پرس و ڕایه‌، هه‌رێمێك بوونی‌ خۆی‌ سه‌لماندووه‌ به‌ په‌یڕه‌وكردنی‌  دیموكراسی‌ بووه‌ته‌ نموونه‌یه‌كی‌ به‌رچاو و له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوین، ئه‌مریكاش ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ له‌ عیراق و ناوچه‌كه‌ به‌ نموونه‌یه‌كی‌ سه‌ركه‌وتووی‌ به‌رهه‌می‌ خۆی‌ ده‌زانێت، هه‌ر بۆیه‌ دوور له‌ زۆر ڕاوبۆچوون ئه‌مریكا ئه‌م جاره‌ پشت له‌ هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ كورد ناكات و ئه‌و مێژووه‌ دووباره‌ ناكاته‌وه‌، له‌هیچ سه‌رده‌م و مێژوویه‌ك ئه‌مریكا وه‌ك ئه‌م قۆناغه‌ بایه‌خی‌ به‌ كورد نه‌داوه‌، له‌كاتێكیشدا له‌ لوتكه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات دیدار و ڕاگۆڕینه‌وه‌ و به‌رنامه‌ڕێژی‌ ده‌كات و گوێت بۆ ده‌گرێت مانای‌ خۆی‌ هه‌یه‌، پێگه‌ و بوونی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ قۆناغه‌دا زۆر جیاواز تره‌ له‌و مێژووه‌ی‌ كه‌ پێشتر ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد هه‌ڵوێستی‌ لاوازبووه‌، ڕۆژانێك بانگه‌شه‌ی‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ هێزی‌ ده‌كرد بۆ له‌ناوبردنی‌ ڕژێمی‌ ڕووخاو و دۆسته‌ دێرینه‌كانی‌ به‌ده‌نگیه‌وه‌ نه‌ده‌هاتن و بگره‌ سه‌ركۆنه‌شیان ده‌كرد، له‌كاتێكیشدا ڕژێمی‌ به‌عسی‌ ڕووخاند چه‌پڵه‌یان بۆ لێده‌دا، ئه‌مریكا هێشتا كاری‌ زۆری‌ ماوه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ ئه‌گه‌ر هێزه‌ سه‌ربازییه‌كه‌شی‌ كه‌م بكاته‌وه‌ ئه‌وه‌ نییه‌ له‌ پڕێكدا ماڵئاوا بكات و به‌جێی‌ بهێڵێ‌، به‌ كرداریش ده‌ركه‌وت له‌ناوچه‌كه‌ كه‌س به‌قه‌د كورد به‌ دڵسۆزیه‌وه‌ هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی‌ به‌جێ‌ نه‌گه‌یاند، چونكه‌ ئه‌مریكا له‌ كوردستان هیچ زیانێكی‌ به‌ر نه‌كه‌وت، هه‌رێمی‌ كوردستان وه‌نه‌بێت له‌ 2003وه‌ له‌ پاش ڕژێمی‌ ڕووخاو هاتبێته‌ ناو گۆڕه‌پانه‌كه‌وه‌، نه‌خێر له‌ ئه‌نجامی‌ گڕوكڵپه‌ی‌ جه‌ماوه‌ر و ڕاپه‌ڕینی‌ ساڵی‌ 1991 له‌ سه‌رده‌می‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ دیكتاتۆریه‌تدا توانی‌ داموده‌زگا سه‌ربازی‌ و ئیداریه‌كه‌ی‌ ڕابماڵێت و خۆی‌ كیانێكی‌ نیمچه‌ سه‌ربه‌خۆ بۆ خۆی‌ بهێنێته‌ به‌رهه‌م، ئاره‌زوومه‌ندانه‌ له‌ 2003 شه‌راكه‌تی‌ به‌غدای‌ كرده‌وه‌ بۆ بنیاتنانی‌ عیراقێكی‌ نوێی‌ فیدراڵی‌ ده‌ستووری‌، بۆ ئه‌مڕۆ ئه‌مریكا ده‌توانێت سوود له‌ پڕۆژه‌پێشنیاری‌ جه‌نابی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم وه‌ربگرێت، خواست و به‌رنامه‌ بۆ ئاینده‌ بزانێت و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی‌ واقعبینانه‌ له‌مه‌ڕ دواپێشهاته‌كان و هه‌نگاوه‌ ئاراسته‌كراوه‌كان بزانێت، چونكه‌ له‌ عیراقی‌ نوێدا كورد هه‌میشه‌ تای‌ ته‌رازوو و بلانسی‌ یه‌كسانی‌ ڕاگرتووه‌ و ڕۆڵی‌ به‌رچاوی‌ گێڕاوه‌.