یاساو هۆشیاریی كۆمه‌ڵگه‌ ‌

شفق نيوز

له‌چوارچێوه‌ی سیاسیی و یاسایی خۆیان ده‌رده‌چن و ده‌بن به‌به‌شێك له‌یاسا كۆمه‌لایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و ده‌بنه‌ دابونه‌ریتێكی چه‌سپاو، به‌و واتایه‌ی كه‌ زوو رووخساره‌ یاساییه‌كه‌یان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و رووخسارێكی كۆمه‌لایه‌تی به‌خۆوه‌ ده‌گرن.

سروشتی مرۆڤ وایه‌، به‌تایبه‌ت له‌كۆمه‌ڵگه‌ ته‌قلیدییه‌كاندا ئه‌وه‌نده‌ی ترسی چاوی خه‌ڵكی له‌دڵدایه‌ ئه‌وه‌نده‌ ترسی له‌سزای یاسا نییه‌، واته‌ ئه‌وه‌نده‌ی به‌ته‌نگ پێگه‌ی كۆمه‌لایه‌تی خۆیه‌وه‌یه‌تی كه‌متر مشووری لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ژیانی ده‌خوات، مرۆڤ زۆر به‌لایه‌وه‌ ئاساییه‌ له‌سه‌ر لێدان له‌گڵۆپی سوور غه‌رامه‌ بكرێت، به‌لام زۆر به‌لایه‌وه‌ نه‌نگییه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ پله‌و پایه‌ی كۆمه‌لایه‌تی له‌كه‌دار بێت، ئه‌مه‌ش باكگراونی خۆی هه‌یه‌و په‌یوه‌سته‌ به‌وه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ چۆن له‌یاساكانی ده‌وڵه‌ت ده‌ڕوانن و چۆنیش سه‌رنجی كه‌سانی سه‌رپێچیكاری ئه‌و یاسایانه‌ ده‌ده‌ن.

پێموایه‌ یه‌كێك له‌فاكته‌ره‌كانی به‌كۆمه‌لایه‌تی بوونی یاساكانی ده‌وڵه‌ت، په‌یوه‌ندیی به‌متمانه‌ی نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌لاته‌وه‌ هه‌یه‌، له‌ولاته‌ پێشكه‌وتووه‌كدا له‌به‌رئه‌وه‌ی بنه‌ماكانی هاوولاتیبوون به‌شێوه‌یه‌كی دروست بنیاتنراوه‌، خه‌ڵك و ده‌وڵه‌ت په‌یوه‌ندییه‌كی متمانه‌داریان له‌نێواندا هه‌یه‌، خه‌ڵكی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌لات به‌نه‌یاری خۆی نازانێ، بۆیه‌ له‌باشی و چاكی یاساكانیشی هیچ شك و گومانێكی نییه‌و وه‌كو دابونه‌ریتێك هه‌موو یاساكان به‌وپه‌ڕی لێپرسراوێتییه‌وه‌ په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن. خۆ ئه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تێكدا ده‌وڵه‌ت یاسایه‌ك ده‌ربكات و ئه‌و یاسایه‌ له‌گه‌لا ژیانی كۆمه‌لایه‌تی، ئابووری، سیاسی و تاكه‌ كه‌سی و... هتد ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا نه‌گونجێت، ئه‌وا هه‌ر زوو له‌لایه‌ن میلله‌ته‌وه‌ ره‌ت ده‌كرێته‌وه‌.

ولاته‌ تازه‌ گه‌شه‌سه‌ندووه‌كان كه‌ هه‌م له‌به‌ر نزمی ئاستی هۆشیاریی خه‌ڵك و هه‌م له‌به‌ر نه‌بوونی ئه‌و متمانه‌یه‌ له‌نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌لاتدا، خه‌ڵكی هه‌میشه‌ ناڕازین به‌رامبه‌ر به‌و یاسایانه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌ریان ده‌كات به‌باش و خراپه‌وه‌، بۆیه‌ به‌مه‌به‌ستی زیان گه‌یاندن به‌ده‌وڵه‌ت سه‌رپێچییان ده‌كه‌ن، بێئاگا له‌وه‌ی ده‌وڵه‌تیش هه‌ر خودی میلله‌ته‌.