گوێ‌ ده‌گرن ؟

شفق نيوز

و له‌ لوتكه‌ی‌ ئاسایشی‌ خۆراكی‌ جیهانی‌ رۆما داوایكرد بازاڕه‌كان به‌ڕووی‌ به‌روبومی‌ وڵاته‌ هه‌ژاره‌كاندا بكرێنه‌وه‌ و هه‌ر له‌ هه‌مان لوتكه‌دا موعه‌مه‌ر قه‌زافی‌ سه‌رۆكی‌ لیبیاش هۆشداریدا له‌ هه‌ڵسوكه‌وتی‌ "ده‌ره‌به‌گایه‌تی‌ نوێ‌" له‌لایه‌ن وڵاته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئه‌فریقا و ڕه‌خنه‌شی‌ له‌ ئاماده‌نه‌بوونی‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان گرت.

له‌پێناوی قه‌لاچۆكردنی‌ هه‌ژاریدا، پاپا به‌پێویستی‌ ده‌زانێت سه‌رله‌نوێ‌ چه‌مك و پره‌نسیپه‌ پراكتیزه‌كراوه‌كان له‌ په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا پێناسه‌بكرێنه‌وه‌ و ته‌ئكید له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ناكرێت به‌فیڕۆدان و زیاده‌ڕۆیكردن په‌سه‌ند بكرێن له‌كاتێكدا برسێتی‌ و هه‌ژاری‌ ڕوو له‌زیادبوون ده‌كه‌ن.پاپا و قه‌زافی‌ هه‌ریه‌كه‌یان به‌شێوازی‌ خۆی‌ له‌و لوتكه‌یه‌دا قسه‌وباسیان له‌سه‌ر مه‌ترسی‌ برسێتی‌ و هه‌ژاری‌ كرد، ده‌ره‌نجام و ئاكامه‌ خراپه‌كانیشیان خسته‌ڕوو كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ مرۆڤایه‌تی كاره‌ساتبار ده‌كات.زه‌وی‌ ده‌توانێت خۆراك بۆ هه‌موان دابین بكات و ڕێگه‌ له‌ برسێتی‌ و نه‌داری‌ بگرێت، به‌ڵام ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به‌هۆی‌ سیاسه‌تی‌ ته‌ماحكاری‌ و چاوچنۆكی‌ خۆیانه‌وه‌ ئه‌و ڕێگه‌یه‌ش داده‌خه‌ن و بوار بۆ نه‌هامه‌تی‌ و نه‌خۆشییه‌ كوشنده‌كان له‌نێو كۆمه‌ڵكه‌كاندا خۆش ده‌كه‌ن.ئه‌وه‌ ته‌نها و ته‌نها ئه‌وانن كه‌ تێكڕای‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ گشتییه‌كان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌ته‌كاندا وه‌لاده‌خه‌ن و خۆیان وه‌ك مرۆڤی‌ باڵا ده‌خه‌نه‌ ڕوو.ئه‌وان له‌پێناو چیدا ئاماده‌ی‌ لوتكه‌ی‌ قه‌ڵاچۆكردنی‌ برسێتی‌ بن، له‌كاتێكدا به‌ مردنی‌ منداڵێكی‌ ئه‌فریقیا  زیاتر گۆشتن ده‌بن و له‌وه‌ڕگه‌كانییان خۆشتر ده‌بێت.تێبینیم نه‌كردووه‌ ئه‌وان گوێ‌ به‌ برسێتی‌ و نه‌هامه‌تی‌ هه‌ژاران بده‌ن، به‌ڵكوو تا توانیبێتیان خه‌ڵكییان برسیتر و هه‌ژراتر كردووه‌.پاپا به‌هۆی‌ سۆزی‌ ئاینیه‌وه‌ داوا له‌ وڵاته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كات ده‌كات برسێتی‌ قه‌ڵاچۆبكه‌ن و بوار به‌ وڵاته‌ هه‌ژاره‌كان بده‌ن تا به‌روبومه‌كانی‌ خۆیان له‌ بازاڕه‌كاندا ساغبكه‌نه‌وه‌.قه‌زافیش دركی‌ به‌وه‌كردووه‌ كه‌ وڵاته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی‌ جیهان له‌ڕێی‌ كۆمپانیا جۆراوجۆره‌كانیانه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت سه‌رله‌نوێ‌ ده‌ره‌به‌گایه‌تیه‌كی‌ نوێ‌ بهێننه‌وه‌ كایه‌ و ده‌ست له‌ بینه‌قاقای‌ هه‌ژار و برسیه‌ ڕه‌شتاڵه‌كانی‌ ئه‌فریقا توند بكه‌ن.

به‌شداربوانی‌ لوتكه‌ی‌ ئاسایشی‌ خۆراكی‌ رۆما هیچ خشته‌یه‌كی‌ كاتییان بۆ زیادكردنی‌ یارمه‌تیه‌ كشتوكاڵیه‌كان بۆ وڵاته‌ هه‌ژاره‌كان دیاری‌ نه‌كرد و وه‌ڵامی‌ پێشنیاره‌كانی‌ ڕێكخراوی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ خۆراك و كشتوكاڵ‌ (فاو)یان نه‌دایه‌ سه‌باره‌ت به‌ زیادكردنی‌ یارمه‌تیه‌كان، بۆیه‌ ده‌كرێت بڵێن له‌ لوتكه‌ی‌ ڕۆمادا گوێ‌ بۆ داخوازی‌ و پێداویستی‌ یه‌ك ملیار برسی‌ له‌ جیهان و داواكانی‌ پاپا و قه‌زافیش نه‌گیرا كه‌ له‌پێناو قه‌ڵاچۆكردنی‌ برسێتی‌ و هه‌ژاریدا بوو.