عیراقی‌ هه‌ژار

شفق نيوز

له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌یكه‌ن كه‌ گوایه‌ له‌ ده‌ ساڵی‌ دادێ‌ عیراق ده‌بێته‌ خاوه‌ن ئابوورییه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌ جیهاندا.

عیراق خاوه‌نی‌ نه‌وت نییه‌ ‌و وڵاتێكی‌ كشتوكاڵییش نییه‌، با لانكه‌ی‌ سه‌ره‌تایی‌ شارستانی‌ مرۆڤایه‌تی‌ بێت و خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی‌ گرنگیش بێت بۆ گه‌شتوگوزاری‌ ئاینی‌ له‌ جیهانی‌ ئیسلامیدا.

له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك بێت، عیراق به‌ هه‌ژاری‌ ده‌مێنێته‌وه‌ و ڕه‌نگه‌ ڕۆژێك له‌ ڕۆژان بۆ ژه‌مێك خواردن، عه‌شتار و شێره‌كه‌ی‌ بابل و تێكڕای‌ مێژووی‌ خۆی‌ له‌ هه‌ڕاجخانه‌كاندا هه‌رزانفرۆش بكات!

یه‌ك ملیۆن بێكار له‌ وڵاتێكدا كه‌ ده‌بێته‌ شاده‌ماری‌ بنه‌ڕه‌تی‌ وزه‌ بۆ جیهان و له‌ سه‌رده‌مێكدا به‌ هه‌ژاری‌ ژیان ده‌گوزه‌رێنێت كه‌ به‌ سه‌رده‌می‌ ته‌واوبوونی‌ "وزه‌ی‌ هه‌رزان" ناو ده‌برێت.

عیراق قۆناغی‌ شه‌ڕ و په‌لاماردانی‌ دراوسێكانی‌ تێپه‌ڕاند و چیدی‌ پاره‌ و پول و داهاته‌ داراییه‌كانی‌ بۆ (مه‌جهودی‌ حه‌ربی‌) ته‌رخان ناكات. زۆربه‌ی‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی‌ كه‌ قه‌رزیان لای‌ عیراق بوو، سوپاس بۆ خودا به‌ڵێنی‌ لێخۆشبوونیان داوه‌ و بیانووی‌ ئه‌وه‌ش نامێنێت ده‌وڵه‌ت له‌ژێر باری‌ قه‌رزه‌كاندا ده‌ناڵێنێت. لیژنه‌ی‌ قه‌ڵاچۆكردنی‌ گه‌نده‌ڵییش له‌ دوایین ڕاپۆرتی‌ خۆیدا ته‌ئكیدی له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ ڕێژه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ‌ دوو ساڵی‌ ڕابردوودا ڕووی‌ له‌ كه‌مبوونه‌وه‌ كردووه‌.

ئه‌مانه‌ هه‌مووی‌ مایه‌ی‌ دڵخۆشی‌ و شوكرانه‌ بژێرین، چونكه‌ ئیتر له‌مه‌ودوا (بیت المال) پڕ ده‌بێت و بانك و دامه‌زراوه‌ داراییه‌كانیش شوێنییان نامێنێت پاره‌یان تێدا هه‌ڵبگیرێت!

گه‌ر ئه‌وانه‌ واقیعێكی‌ ڕه‌خساویش بن، تائێستاش توێژێكی‌ به‌رفراوانی‌ گه‌لی‌ عیراق له‌ باشوور و هه‌ندێك ناوچه‌ی‌ به‌رینی‌ تری‌ ئه‌م وڵاته‌دا ساناترین پێداویستی‌ ژیانیان بۆ فه‌راهه‌م نه‌كراوه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی‌ ناقۆڵاو به‌ كوله‌مه‌رگی‌ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

نه‌هاتنه‌دیی‌ خه‌ونی‌ عیراقی‌ دوای‌ دیكتاتۆر به‌ تێپه‌ڕبوونی‌ حه‌وت ساڵ‌ به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یشت و به‌دینه‌هاتنی‌ ئه‌و به‌هه‌شته‌ به‌رینه‌ی‌ كه‌ بۆ عیراقییه‌كان وێنا ده‌كرا، پرسیارێكه‌ و ده‌بێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ سیاسییه‌وه‌ وه‌ڵام بدرێته‌وه‌.

ڕه‌نگه‌ بوترێت پرۆسه‌ی‌ بنیاتنانی‌ دیموكراسی‌ كاروانێكی‌ دوورودرێژه‌ و شه‌مه‌ندۆفێری‌ ئه‌و كاروانه‌ش كاتی‌ زیاتری‌ گه‌ره‌كه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ وێستگه‌كان و دواتر شته‌كانی‌ دی‌ به‌ئه‌نجام ده‌گه‌ن، به‌ڵام پیاوێكی‌ نه‌خوێنده‌واری‌ زۆنگاوه‌كانی‌ باشوور و خێزانه‌ هه‌ژاره‌كانی‌ شارۆچكه‌ ماندووه‌كانی‌ خوار به‌غدا هیچ له‌و دیموكراسییه‌ ناگه‌ن و ئه‌سڵه‌ن پێویستیشیان پێی‌ نییه‌! پێویستیی‌ ئه‌وان له‌مڕۆدا ژیانی‌ سه‌ربه‌رزی‌ و ڕزگاربوونه‌ له‌ هه‌ژاری‌ كه‌ وڵاته‌كه‌یان ده‌توانێت بۆیان فه‌راهه‌م بكات و له‌ نه‌هامه‌تی‌ و نه‌داری‌ قوتاریان بكات.

عیراق به‌ مانه‌وه‌ی‌ هه‌ژاره‌كان به‌ هه‌ژاری‌ ده‌مێنێته‌وه‌ و پێشبینییه‌كانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ندبوونیشی‌ له‌ قاڵبی‌ قسه‌ ده‌رناچێت، "قسه‌ش ناچێته‌ گیرفانه‌وه‌".