دیموكراسیی عیراقی

شفق نيوز

چه‌رده‌ مێژووییه‌ سیاسی و ئایینی و كۆمه‌لایه‌تییه‌ی كه‌ له‌ڕابردوودا رویانداوه‌و به‌بآ گه‌یشتن به‌ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی وا كه‌ئینتمای هاوولاتیبوون و عیراقیبوون به‌ر له‌هه‌ر ئینتیمایه‌كیتر بۆ عیراقیبوون دروستبكات، گشتیی له‌سه‌ریه‌ك كه‌ڵه‌كه‌ بووه‌. ئێستا هه‌مووی ده‌یه‌وآ له‌گۆڕه‌پانی سیستمی دیموكراسی هێنراوی رۆژئاواییه‌كان به‌گشتیی و ئه‌مریكاییه‌كان به‌تایبه‌ت یه‌كلایی بكاته‌وه‌.بێگومان ئه‌م كاره‌ش تاكو بڵێی ئه‌سته‌مه‌. ده‌وره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ زه‌حمه‌تتری كردووه‌، چونكه‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ ئه‌وه‌نده‌ یاسایه‌كی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ بوو. بۆ دیموكراسیی عیراق وه‌ك تیغێكی تیژ وابوو زۆربه‌ی ئه‌و حزب و كه‌سانه‌ی بڕیوه‌ كه‌وا تاكو راده‌یه‌كی زۆر نوێنه‌رایه‌تی نوخبه‌ی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی یان ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌كرد كه‌ئیدیعای ئینتمای عیراقی سه‌رتاسه‌ریان ده‌كرد. به‌تایبه‌ت ئه‌و حزب و كه‌سانه‌ی زیاتر باوه‌ڕیان به‌سیستمێكی كراوه‌و عه‌لمانی هه‌بوو. ئه‌م ده‌وره‌یه‌ ئاراسته‌ سیاسییه‌كانی له‌چه‌ند لیست و قه‌واره‌یه‌ك كۆكرده‌وه‌. ئه‌گه‌رچی كورد به‌سه‌ر چه‌ند ورده‌ لیستێك دابه‌ش بوو. هه‌رچه‌نده‌ له‌هه‌رێمیش بالانسی ئه‌نجام لاسه‌نگ بووه‌. عه‌ره‌بی سوننه‌و ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی نه‌مه‌تی عیراقیبوونی جارانیان ده‌كرد وه‌ك لایه‌نی سه‌رده‌سته‌ له‌لیستی ئه‌لعراقییه‌دا گردبوونه‌ته‌وه‌. شیعه‌ش له‌دوو لیستی گه‌وره‌دا كۆبوونه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌مجاره‌ دیموكراسیی عیراقی مۆدێلێكی خراپتری له‌جاران هێنایه‌ گۆڕآ، چونكه‌ جاری پێشوو چوار لیستی گه‌وره‌ هه‌بوون، لیستێك نوێنه‌رایه‌تی شیعه‌ی ده‌كرد كه‌لیستی ئیئتیلاف بوو. هاوپه‌یمانیی كوردستان نوێنه‌رایه‌تی كوردی ده‌كرد. لیستی ته‌وافوقیش نوێنه‌رایه‌تی عه‌ره‌بی سوننه‌ی ده‌كرد. لیستی چواره‌م كه‌وا لیستی ئه‌لعراقییه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی بوو، زیاتر سیمایه‌كی عیراقیبوونی سه‌رتاسه‌ری پێوه‌ دیاربوو. ئه‌ندامه‌كانیشی زیاتر كه‌سانی لیبرال و دیموكرات و عه‌لمانی بوون، بۆیه‌ ئاسایی بوو ئه‌م لیسته‌ خۆی وه‌ك ئۆپۆزسیۆن نیشانبدات، به‌لام ئه‌مجاره‌ زۆر زه‌حمه‌ته‌ ئۆپۆزسیۆنی گشتیی هه‌بآ، له‌به‌ر كه‌می لیسته‌كان و چڕبوونه‌وه‌یان له‌پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه‌كان.ئه‌گه‌ر لیستی ئه‌لعراقییه‌ حكومه‌ت پێكبهێنآ ده‌بآ لیستی هاوپه‌یمانی و یه‌كێك له‌لیسته‌كانی شیعه‌ هاوپه‌یمانی بن، ئه‌گه‌رنا حكومه‌ته‌كه‌ ناتوانآ نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی پێكهاته‌كانی خه‌ڵكی عیراق بكات. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی قانوون یان ئیئتیلافی نیشتمانی حكومه‌ت پێكبهێنآ به‌بێ هیچ وه‌ستانێك ده‌بآ ئه‌لعراقییه‌و كورد تێیدا به‌شداربن. كه‌واته‌ له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا ئۆپۆزسیۆن زه‌حمه‌ته‌ له‌م بارودۆخه‌ی دیموكراسیی عیراقدا هه‌بآ، چونكه‌ ناكرآ هیچ هێزێك بخرێته‌ خانه‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌، چونكه‌ هه‌ر هێزه‌و نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌یه‌ك ده‌كات حكومه‌تیش ده‌بآ ته‌واوی پێكهاته‌كانی تێدا به‌شداربێت. ئه‌گه‌رنا كاری ده‌سه‌لات ده‌وه‌ستآ.تاكه‌ هێزێك كه‌وا ده‌كرآ جۆرێك له‌ئه‌ركی ئۆپۆزسیۆن بۆخۆی ئه‌نجامبدات یه‌كآ له‌لیسته‌كانی شیعه‌ مه‌زهه‌به‌. ده‌وڵه‌تی قانون یان لیستی ئیئتیلافی نیشتمانییه‌، ئه‌ویش ئۆپۆزسیۆنێكی محه‌لی ده‌بآ. چۆن ئۆپۆزسیۆنی كوردستان زیاتر سیمایه‌كی مه‌حه‌لی هه‌یه‌. كه‌واته‌ ئه‌و دیموكراسییه‌ی كه‌وا ئه‌مریكاییه‌كان ده‌یانه‌وآ له‌عیراقدا بیچه‌سپێنن زۆر به‌زه‌حمه‌تیان خستووه‌. هۆكاری سه‌ره‌كیش بوونی ئه‌و یاسایه‌ی هه‌ڵبژاردن بوو، چونكه‌ هێزه‌ بچكۆله‌و سكۆلاریزمه‌كانی قوتداو گورزێكی كه‌مه‌رشكێنی لێوه‌شاندن و زۆر به‌زه‌حمه‌ت له‌م قۆناغه‌دا ده‌توانن راستببنه‌وه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هێنایه‌كایه‌وه‌ چڕكردنه‌وه‌ی هێزه‌ ركابه‌ره‌كانی عیراقه‌ له‌چه‌ند لیستێكدا.كۆنترۆڵكردنی ره‌وشه‌كه‌ش وائاسان نییه‌، چونكه‌ ئه‌لته‌رناتیڤی ئه‌م هێزانه‌ له‌ڕووی شه‌رعیه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ نییه‌. كه‌واته‌ عیراق له‌جیاتی ئه‌وه‌ی دیموكراسییه‌كه‌ی به‌ره‌و گه‌شتاندن و چه‌سپاندن بچآ، زیاتر به‌ره‌و ته‌نگكردنه‌وه‌و هێنانه‌كایه‌ی بیروبۆچوون ئاراسته‌ی تره‌ كه‌وا هه‌ر هێزێكی خاوه‌ن كورسی زۆر ده‌توانآ به‌و شێوه‌یه‌ ته‌فسیری بكات كه‌وا ده‌یه‌وێت. نه‌وه‌ك ستایل و فۆرمی دیموكراسیی هه‌قیقی، بۆیه‌ به‌هه‌موو پێوه‌رێكی لێكدانه‌وه‌ی سیاسی سیستمی دیموكراسی له‌عیراق له‌و رێگایه‌دا ناڕوات كه‌وا راست به‌ره‌و شوێنی مه‌به‌ست بێت كه‌وا خێروخۆشی عیراقییه‌كانی تێدابێت، به‌ڵكو رێگاكه‌ زیاتر كه‌ندو كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی وای تێدایه‌. به‌و ئاراسته‌یه‌ نییه‌ كه‌وا له‌خێری عیراقییه‌كاندا بێت.