مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی خاچ

شفق نيوز

‌چه‌ند كاتژمێر زۆرتر ڕێگا نیه‌ ڵێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی گشتی له‌لایه‌ن ئاسه‌وارناسه‌كانه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه كه‌ ده‌یسه‌لمێنێت نزیك به‌ 3000ساڵ له‌مه‌و پێش ( كاڵخا ) شاریكۆنی پاوشای به‌هێزی ئاشوریه‌كانهه‌رله‌م شوێنه‌بووه‌ كه‌به‌ده‌یان وسه‌دان كۆشكو په‌رستشگاهه‌یه‌له‌م شاره‌ به‌ناوه‌بانگه‌ی مێژوی عێراقدا .سه‌دانساڵ تێپه‌ربوو وحكومه‌تی كۆنی ئاشور له‌ژێر فشاروهێزی دوژمه‌نان روخا وشاره‌كانی له‌ناوچوون .هه‌روه‌ها دیواره‌كانیكۆشكه‌كان وپه‌رستشگاكانی كاڵخا ڕوخانو بای به‌هێزیباشوریعێراق هه‌موو ئه‌ویاده‌وه‌ریانه‌یه‌ یله‌ژێرخاكدا ده‌فن كرد.كه‌واته‌ له‌وخه‌ڵكانه‌كه‌له‌وی له‌دوای چه‌ندین سه‌ده‌ژیانیان به‌سه‌رده‌بردهیچ كه‌سێك شاره‌زایی نه‌بوو سه‌باره‌ت به‌وحه‌قێقه‌ته‌ڕاسته‌قینه‌یه‌كه‌له‌ژێرپێیاندا ده‌فن كرابوون .له‌دوای 3000ساڵه‌وه‌ به‌كتوپڕدا ئه‌و حه‌قێقه‌ڕاسته‌قینه‌ سه‌باره‌ت به‌ شاریكۆنی ئاشوریه‌كانئاشكراكرا له‌لایه‌ن ( له‌یرد) ی به‌ڕیتانیه‌وه‌ كه‌به‌هه‌موو جیهان سه‌لماندی له‌ووه‌ڵاته‌له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا شتێكیكۆنی مێژوویی هه‌بووه‌ .هه‌روه‌ها په‌یكه‌ری بچوكو گه‌وره‌ی چه‌ندین (گا ) ی باڵداریپیرۆز له‌ئایینی ئاشوریه‌كان دۆزرایه‌وه‌ كه‌ ئیشیا حه‌ره‌سدان وئاگاداری له‌بارودۆخی كۆشكی پاوشاو په‌رستشگاكانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی ئاشوریه‌كان بوو .له‌دواییدا كه‌زۆرتر زه‌وینه‌كه‌یان دالاوه‌ ورده‌ورده‌ په‌یكه‌ره‌ی پاوشاكانی ئاشوركه‌وته‌ ده‌ره‌وه‌ كه‌ زۆربه‌یان شانازیان ده‌كرد به‌خوێن رێشتنو داگیركردنی وڵاتانی تره‌وه‌ وهه‌موو ئه‌وانه‌ 3000 ساڵ له‌مه‌و پێش له‌سه‌ر به‌رده‌ گه‌وره‌كان نوسرابوونوله‌گه‌ڵ په‌یكه‌ری ئه‌وپاوشایانه‌ له‌ ژێر خاكه‌كه‌دا ده‌فن كرابوون .هه‌روه‌ها په‌رستشگاكانی ئه‌وان ورده‌ورده‌ خۆیان ده‌رخست كه‌ پاوشاكانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی ئاشور له‌ به‌ر رازی كردنی دڵی خواكانی ئایینه‌كانیان ڕۆژانه‌هه‌زاران قوربانیان پێشكه‌ش به‌و په‌رستشگایانه‌ ده‌كرد.هه‌روه‌ها كه‌ (له‌یرد) یبه‌رَیتانی به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆی به‌ناكاو په‌یكه‌ره‌یه‌كی زۆرگه‌وره‌ی دۆزیه‌وه‌ كه‌ وێنه‌ی پاوشای ئاشور(شێمشی ادد )  له‌سه‌ریدا بوو و له‌ته‌نیشتی وێنه‌كه‌دا وێنه‌ی پێنج خوای گه‌وره‌ی بابل وئاشوری كۆن هه‌بوو .

هه‌روه‌ها له‌سه‌ر سینگی پاوشاكه‌ وێنه‌ی خاجێك وه‌كوو خاجی مه‌سێحیه‌كان هه‌بوو كه‌ رَاسته‌وخۆ كاریگه‌ری كرد له‌سه‌ر ئاسه‌وارناسه‌ به‌ڕیتانیه‌ مه‌سێحیه‌كه‌ كه‌ باوڕی كرد خاج موڵكی مه‌سێحیه‌كان نیه‌ و3000 ساڵ پێش له‌دایك بوونی عیسی مه‌سێح له‌ وڵاتی عێراقدا هه‌بووه‌ . ئه‌وپه‌یكه‌ره‌ كه‌ وێنه‌ی خاجه‌كه‌ به‌سه‌ریه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ هه‌نارده‌كرا بۆ موزه‌ی به‌رَیتانیا وئێستاش له‌وێه‌ .

ئێستا پرسیاری ئێمه‌ لێره‌دایه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر مه‌سێحیه‌كانی به‌رێتانیا وفه‌ره‌نسا وئه‌مریكا له‌و سه‌ری جیهان له‌2009 یزایینی ده‌ڵێن خاج موڵكی مه‌سێحیه‌كانه‌ چۆن 3000 ساڵ پێش له‌دایك بوونی مه‌سێح له‌عێراقدا پاوشایه‌كی ئاشوری هه‌روه‌كوو مه‌سێحیه‌كان له‌سه‌ر سینگی ئه‌و خاجیه‌داناوه‌ وه‌كوو شتێكی ئایینی زۆر پیروز وئه‌مرۆش له‌2009 یزایینی زۆربه‌ی مه‌سێحیه‌كان وه‌كوو ئه‌وپاوشای ئاشوریه‌ خاجێكی 4گۆش ده‌خه‌نه‌ سه‌رسینگیانه‌وه‌ ؟

ڕێزلێنان له‌خاج وه‌كوو سه‌مبۆلێك له‌ ئایینه‌كانی پێش له‌ مه‌سێح:

لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئاسه‌وارناسه‌به‌ناوه‌بانگه‌كانی جیهان سه‌لماندویه‌تی ته‌نانه‌ت 5000ساڵ پێش له‌دایكبوونی عیسی مه‌سێح خاج وه‌كوو سه‌مبۆلێكی ئایینی ڕێزیان لێگرتووه‌ و جوتیاره‌كان له‌دوای ته‌واو كردنی ئیشی جوتیاری ده‌چوونه‌ په‌رستشگاكانه‌وه‌ كه‌ زۆربه‌یان وه‌كوو خاجێك له‌به‌رامبه‌ر چاوی بینه‌رانه‌وه‌ خۆیان ده‌رده‌خه‌ن . كه‌واته‌ خاڵێكه‌ هاوبه‌ش لێرانه‌دا هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر ته‌نگاته‌نگی نێوان خاجه‌ و خۆره‌تاو وئاگر وئه‌و ئایینانه‌ كه‌په‌یوه‌ندیان هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ ئاگردا ( وه‌كوو زه‌رده‌شت ) .

ئاسه‌وارناسه‌كان له‌وباوڕه‌دان كه‌ ستایلی دروستكردنی ئاگر به‌و شێوازه‌ كۆنه‌ كه‌به‌سووده‌ وه‌رگرتن له‌دو پاچه‌ دار به‌دژی یه‌كتردایه‌ خۆی نیشانده‌ری گرنگترین هۆكاره‌ بۆ گرنگی په‌یداكردنی خاج . چۆنكه‌ دروستكردنی ئاگر به‌و شێوازه‌ زۆرزه‌حمه‌ته‌ وای له‌خه‌ڵك كردبوو كه‌ڕێز له‌و ئامێره‌ (ئه‌و2پاچه‌ داره‌) بگرن كه‌ده‌بێته‌ هۆی دروست بوونی ئاگر. ورده‌ورده‌ ئاگرببوه‌ هۆی دروستبوونی چه‌ندین ئایینی جیاوازبه‌بنه‌مایه‌كی یه‌كسان و خه‌ڵكی ئاگرپه‌ره‌ست ڕوویانكردله‌ خوای ئاگر وخاجیش ببوه‌ سه‌مبۆلێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌و ئایینانه‌ .

زۆربه‌ی شوێنه‌كانی جیهان له‌و سه‌مبۆله‌ سوودوه‌رده‌گرن بۆ مه‌راسیمه‌كانی تایبه‌ت به‌خۆیان . هه‌روه‌ها مێژووسه‌لماندوویه‌تی كه‌له‌ نێو كوردستانیشدا ژنه‌كان له‌كاتی دروستكردنی نان دا

خاجێك له‌سه‌ر هه‌ویره‌كه‌ كه‌پانیان كردووه‌ته‌وه‌ داده‌نن كه‌نیشانه‌ی هه‌بوونی پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نی مێژووییه‌ له‌ نێوكوردستاندا. ئه‌م پرۆسه‌یه‌ نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌له‌كوردستاندا له‌نێوژنانی كورددا بۆپیرۆزكردنی نانه‌كان ژنان خاجێكیان دروست ده‌كرد له‌سه‌ر نانه‌كه‌دا.

هه‌روه‌ها له‌ ( ئیلام) دا كه‌ئێستا زۆربه‌یان كوردن وله‌ وڵاتی ئێراندایه‌ ، 3000ساڵپێش له‌دایكبوونی عیسی مسیح سه‌دان وهه‌زاران قاپ وپه‌رداخ له‌ژێرخاكدا دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ڵده‌گه‌ڕیته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می پاوشاكانی ئیلامی كۆن و له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و قاپه‌ ئاڵتونانه‌ وێنه‌یه‌كی خاج هه‌بووه‌ . هه‌روه‌ها له‌ پایته‌ختی ئاگرپه‌رسته‌كان له‌ئێران له‌ ( شاری یه‌زد ) داده‌یان وسه‌دان نمونه‌ی واهه‌یه‌ . ئه‌وه‌ش خۆی پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو ئه‌وخاڵه‌هاوبه‌شانه‌ له‌هه‌موویاندا هه‌یه‌ . كه‌واته‌ گرنگترین فاكته‌ری سه‌رهه‌ڵدانی خاج وه‌كوو سه‌مبۆلێكی جیهانی له‌ پرۆسه‌یه‌كی چه‌ند هه‌زار ساڵه‌ی مێژووییدا گرنگی دان به‌ئاگر بووه‌ له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه‌ . له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هه‌ستی نزیك بوون به‌خالق ببوه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ مرۆڤ ئاگر هه‌ڵبژێریت وه‌كوو خوا یان بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خوادا . له‌ئه‌نجامدا خاج لێرانه‌دا به‌چاكترین شێواز ڕۆڵی خۆی نه‌خشاندووه‌ وهه‌تا ئێستاش له‌پێشكه‌وتووترین وڵاتانی جیهان له‌نێو وێنه‌كان ویاریه‌كان وماڵه‌كان و بۆرجه‌كاندا وه‌كوو سه‌مبۆلێكی پیرۆز به‌كاردێت له‌لایه‌ن هه‌موو كه‌سایه‌تیه‌كاندا.

لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌شكه‌وته‌كانداسه‌لماندویه‌تی كه‌ مرۆڤ به‌درێژه‌ی مێژودا سوودی له‌خاج وه‌رگرتووه‌ بۆ جوانكردن یان ئاراستنی ئه‌شكه‌وته‌كان وهه‌روه‌ها له‌سه‌دان ئه‌شكه‌وتدا خاجی تاكوخاجی به‌كۆمه‌ڵ هه‌یه‌ كه‌ هه‌ركام له‌وخاجانه‌ مانایه‌كی خۆی هه‌یه‌ بۆ نمونه‌ له‌و شوێنانه‌ كه‌ترس له‌ئاژه‌ڵه‌كان زۆرتر بووه‌ مرۆڤ هه‌ستی كردووه‌ هه‌بوونی ئه‌و خاجه‌ یان ئه‌و كۆمه‌ڵه‌خاجه‌ نیشانده‌ری یارمه‌تیه‌كی نادیاره‌له‌لایه‌ن هێزێكی نهێنیدا . هه‌روه‌ها له‌هه‌ندێك شوێنانی دیكه‌دا هه‌بوونی خاج بوه‌ هۆكاری خه‌یروبه‌ره‌كه‌ت له‌ڕوانگه‌ی مرۆڤی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا وهه‌ندێكی تر كه‌ترسی مردنیان هه‌بووه‌ له‌ هێرشی دوژمنان خاج ڕۆلێكی باش وكاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌ ناخی مرۆڤدا بۆ خۆڕاگرتن بوون له‌شه‌ڕه‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌شه‌ڕه‌درێژخایه‌نه‌كاندا .

كوردستان سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌ سه‌رهه‌ڵدانی خاج :

ئاسه‌وارناسه‌كان به‌پێ هه‌وڵه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر ده‌رخستنی نهێنیه‌كانی خاج ومێژوی درێژخایه‌نی ئه‌وسه‌مبۆله‌ سه‌لماندویانه‌ كه‌كوردستان یه‌كێك له‌سه‌رچاوه‌ره‌سه‌نه‌كانی خاج بووه‌ كه‌ته‌نانه‌ت ئێستاش له‌زۆربه‌ی گونه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌تی كوردستانی باشوروباكور خه‌ڵك له‌هه‌موو به‌شه‌كانی ژیانی خۆیاندا سوود وه‌رده‌گرن له‌خاج بۆ جوان كردنی به‌رهه‌مه‌ هونه‌ری وپیشه‌سازیه‌كانی خۆیان كه‌ له‌هه‌موو ڕوونتر وئاشكراتر دروستكردنی نانه‌ ..