بۆچی بایكۆت؟

شفق نيوز

زیاتر زه‌ره‌ری ده‌كرد. كه‌واته‌ نه‌ به‌"به‌ڵێ" و به‌"نه‌خێر" به‌شداری نه‌كرد.

ئه‌و ده‌ستوره‌ی توركیا به‌ كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی سه‌پێنراوه‌ و به‌عه‌قلیه‌تی كه‌مالیستانه‌ی تورك دانراوه‌، یه‌ك زمان و یه‌ك نه‌ته‌وه‌ هه‌یه‌ له‌توركیا، ده‌بێت هه‌ر توركیش ئه‌م ده‌ستوره‌ی خۆی بگۆرێت كه‌ بۆته‌ هۆی قه‌یرانێكی سیاسی و سه‌ربازی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ توركیادا, ئه‌وه‌ی كه‌باسی لێ نه‌كرابێت له‌م ده‌ستوره‌دا ناوی كورده‌: كه‌ به‌ته‌نها وشه‌یه‌كیش ناوی كوردی تێدا نه‌بردوه‌. ئیتر كورد بۆ به‌شداری له‌ گۆڕانی ده‌ستورێكدا بكه‌ن كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دان به‌مافه‌كانیاندا نانێت و ئاماده‌ش نیه‌ له‌هه‌مواركردنیدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی كورد بهێنێت. كه‌واته‌ تورك كه‌ خۆی به‌خاوه‌نی ده‌ستورێك ده‌زانێت، ده‌بێت ئه‌وگۆرانكاریه‌ش به‌ده‌ستی خۆی ئه‌نجام بدات.

ئه‌وه‌ی ئێمه‌ وه‌ك كورد بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانمان فێری بوون ماف ده‌ستێنرێت، نه‌ك داوا ده‌كرێت. كوردیش مافی خۆیه‌تی كه‌ مه‌رج بۆ ئه‌و هه‌مواركردنه‌ دابنێت و تێدا دان به‌ماف و كه‌لتورو زمانی كوردیدا بنرێت له‌و ده‌ستوره‌دا كه‌ چاره‌نوسی وه‌ك هاوڵاتیه‌كی توركیا ده‌ستنیشان ده‌كات.

سه‌ركه‌وتنی كوردیش له‌بایكۆت كردنه‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چیدی كورد ملكه‌چی ئه‌و یاسایه‌ نابێت كه‌ به‌پێی ئه‌و ده‌ستوره‌ بۆ كۆت و به‌ندكردنی داده‌نرێت، ئتیر ده‌توانێت ئازادانه‌ مافه‌كانی خۆی به‌ده‌ست بێنێت و پشت به‌گه‌له‌كه‌ی ببه‌ستێت، ده‌توانێت داوای ده‌ستورێكی نوێ بكات كه‌ مافی هه‌موو هاوڵاتیه‌ك ده‌سته‌به‌ر بكات، نه‌ك ده‌ستورێك كه‌ ته‌نها تورك بكاته‌ سه‌نته‌ری هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك.

كه‌مال كڵچدارئۆغڵو سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماریش ده‌نگی نه‌به‌نه‌خێر نه‌ به‌به‌ڵێ نه‌دا، هه‌ركه‌سیش ئه‌وه‌ ده‌زانێ كلچدارئۆغَڵو به‌ره‌گه‌ز كورده‌. ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كه‌ بۆ ده‌نگی نه‌دا؟ ئایا بۆئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ كورده‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌دڵه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌ستوره‌دا نیه‌ كه‌ ته‌نها ماف به‌ گه‌لی تورك ده‌دات؟ بێ گومان ئه‌مه‌ بۆچونه‌كه‌یه‌تی. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رۆكی پارتێكه‌ كه‌دانه‌ری سیستمی توركیاو دامه‌زرێنه‌رێتی، ناتوانێت ئازادانه‌ ئه‌و ده‌نگه‌ی خۆی ده‌رببرێت.

ئه‌وه‌ی قازانج ده‌كات كورده‌، كورد ئه‌گه‌ر ده‌نگی بدایه‌ به‌نه‌خێر ده‌نگی ده‌دا، ئه‌وكاته‌ رێژه‌ی ده‌نگی نه‌خێر ده‌گه‌شته‌ له‌65% و ریفراندۆمیش ئه‌و رێژه‌ی به‌ده‌ست نه‌ده‌هێنا بۆ سه‌ركه‌وتن. كه‌واته‌ بایكۆت باشترین چاره‌سه‌ر بوو بۆ كورد.