ڕه‌سه‌نایه‌تی‌ وهاوچه‌رخی‌ له‌مێژوودا

شفق نيوز

هه‌ڵه‌ن و له‌وه‌همدا ده‌ژین ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌له‌پوور ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی‌ به‌دیهێنانه‌وه‌ ره‌ت ده‌كرێته‌وه‌ ، ئه‌وانه‌شی‌ هه‌روا به‌ئاسانی‌ و به‌نووكه‌ قه‌ڵه‌مێ‌ داوای‌ به‌دیهێنانی‌ كه‌له‌پوور ده‌كه‌ن ، ئه‌وانیش دیسان هه‌ڵه‌ن و له‌وه‌همدا ده‌ژین ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ به‌دیهێنانی‌ كه‌له‌پور به‌ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌یه‌وه‌ ته‌واو ده‌بێ‌ . با ئه‌مه‌ رونتر بكه‌ینه‌وه‌ . كه‌له‌پور –له‌م چوارچێوه‌یه‌دا – بریتییه‌ له‌ویژدانی‌ نه‌ته‌وه‌ . كه‌له‌پوور ئه‌و ئاوێنه‌یه‌یه‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌ به‌ دیهێنانی‌ مومكینه‌كانی‌ تیادا ده‌بینێ‌ به‌ده‌سته‌واژه‌یه‌كی‌ تر : كه‌له‌پور وێنایه‌كی‌ هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یه‌ بۆ ئه‌و شته‌ی‌ كه‌ده‌شێ‌ ببێ‌ . ئه‌وانه‌ی‌ خۆیان به‌ كه‌له‌پووره‌وه‌ ده‌به‌ستن ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ئه‌مه‌ كه‌له‌پووری‌ باب وباپیرانه‌ ، به‌ڵكو ئه‌و شته‌ی‌ تیا ده‌خوێننه‌وه‌ كه‌ ده‌شێ‌ ببێ‌ ، ئه‌مه‌ خوێندنه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ ئاینده‌ له‌ شێوه‌ی‌ ڕابردوودا ، ئه‌مه‌ خواستێكه‌ بۆ دابینكردنی‌ ئه‌و شتانه‌ی‌ باب وباپیران نه‌یانتوانی‌ هه‌مووی‌ یا به‌شێكی‌ دابین بكه‌ن له‌ته‌ك ئه‌وه‌ی‌ وای‌ بۆ ده‌چن كه‌ئه‌مان به‌ فیعلی‌ ئه‌و شته‌یان به‌باشترین شێوه‌ دابینكردووه‌ . ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ بۆ نموونه‌ بانگه‌شه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ زانیاریه‌كانی‌ ئیسلام ده‌كه‌ن ، ئه‌و مه‌به‌ست و ئامانج و نمونه‌ به‌رزانه‌ دێتنه‌ به‌ر به‌زه‌یی‌ خۆیان كه‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ عه‌ره‌بی‌ ئیسلامی‌ هه‌میشه‌ خواستی‌ به‌دیهێنانێكی‌ هه‌بووه‌ ، وه‌ك شوراو دادپه‌روه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و پێشكه‌وتنی‌ شارستانی‌ به‌ڕواڵه‌ته‌ جۆراوجۆره‌كانی‌ ، ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌عوه‌ی‌ موحه‌ممه‌دی‌ هات تا به‌ئاشكراو له‌نێوان كافره‌كانی‌ قوڕه‌یش ز ئۆرستۆكراتییه‌ بازرگانی‌ و ئاینیه‌كاندا مژده‌ی‌ ئه‌و نمونه‌ به‌رزانه‌ بدات . چاكه‌ خوازان وئه‌و كه‌سانه‌یش كه‌به‌ناوی‌ جه‌ماوه‌ری‌ بێبه‌ش قسه‌یان ده‌كرد ، مێژوو هه‌میشه‌ وابووه‌ ، سه‌رله‌نوێ‌ بنیاتی‌ رابردوو بووه‌ له‌به‌ر ڕۆشنایی‌ كاروباره‌كانی‌ ئه‌مڕۆدا به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه‌ (وێنه‌ی‌ كه‌له‌پوری‌ ) – ئه‌گه‌ر بشێ‌ ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ به‌كاربێنین – له‌شێوه‌ی‌مومكیندا ئه‌و شته‌ پێشكه‌ش ده‌كا كه‌ به‌دی‌ هاتووه‌ ، ئه‌مه‌ش له‌پێناوی‌ بڕواهێنان به‌ ئیمكانیه‌تی‌ به‌دیهێنانی‌ له‌ ئێستاو داهاتووشدا .

نیشانه‌ی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ له‌هه‌موو ئه‌م شتانه‌دا بریتیه‌ له‌ بنیاتنانی‌ ئێستاو داهاتوو له‌سه‌ر بنچینه‌ی‌ ئه‌و شتانه‌ی‌ له‌ ڕابردوودا به‌دی‌ هاتوون ، یا ئه‌و نمونه‌ به‌رزو ئامانجه‌ مرۆیی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی‌ به‌زۆر ده‌سه‌پێنرێن وبه‌ڕێگه‌ی‌ تایبه‌تی‌ خۆیان گوزارشت له‌ چینه‌ بێبه‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ دواكه‌وتو ده‌كه‌ن ، ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی‌ له‌پێوه‌ندیه‌ ده‌ره‌كیه‌كانیدا دوچاری‌ چه‌وسانه‌وه‌ی‌ داگیركه‌ر بووه‌و له‌پێوه‌ندیه‌ ناوه‌كیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیشدا ڕه‌نگی‌ داوه‌ته‌وه‌ .

كه‌واته‌ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌له‌پور ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ ، له‌ ڕاستیدا ئه‌و نموونه‌ كه‌له‌پووره‌یه‌ ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌شێك له‌ نه‌ته‌وه‌ خواسته‌كانی‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ ده‌رده‌بڕێ‌ ، نه‌ته‌وه‌یه‌كی‌ دواكه‌وتوو داگیركراو له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ ، هه‌ڵه‌كه‌ لێره‌دایه‌ ، ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م نمونه‌ كه‌له‌پوره‌یه‌ به‌ده‌سته‌واژه‌یه‌كی‌ تر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی‌ جۆرێك له‌ ده‌ربڕینی‌ خواسته‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌ له‌ رێنیسانس و پێشكه‌وتندا مه‌مكین نییه‌ ئه‌نجام بدرێ‌ ته‌نیا به‌دابینكردنی‌ نه‌بێ‌ .

ڕه‌تكردنه‌وه‌ی‌ داواكاری‌ شوراو دادپه‌روه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ونه‌هێشتنی‌ ریباو باجه‌ ئابووریه‌ حه‌رامكراوه‌كان مومكین نییه‌ ئه‌نجام بدرێ‌ ته‌نیا به‌دابینكردنی‌ فیعلی‌ ئه‌و داواكارییانه‌ نه‌بێ‌ . ئه‌مه‌یه‌ مه‌به‌ستمان له‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌ڵێین به‌ر له‌وه‌ی‌ كه‌له‌پور ڕه‌ت بكرێته‌وه‌ ده‌بێ‌ به‌ زه‌رووره‌ت دابین بكرێ‌ كاتێكیش كه‌له‌پور دابین ده‌كرێ‌ ، وه‌ك (كه‌له‌پوور) نامێنێته‌وه‌ –واته‌ وه‌ك وێنه‌یه‌كی‌ كه‌له‌پووری‌ ته‌مجیدكراو – به‌ڵكو ده‌بێته‌ واقیعێكی‌ نه‌شونما كردوو كه‌ ئاگایه‌كی‌ نوێی‌ له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێ‌ و به‌ بینینێكی‌ نوێوه‌ ته‌ماشای‌ رابردوو ئێستاو ئاینده‌ ده‌كا .

كه‌له‌پوور ته‌نیا به‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ دابین ده‌كرێ‌ ، واته‌ به‌ تێپه‌ڕاندنی‌ . تێپه‌ڕاندنیش لێره‌دا به‌ مانای‌ بازدان نییه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ ، به‌ڵكو پاراستن و نه‌فیكردنه‌ . به‌مانایه‌كی‌ تر : دابینكردنی‌ كه‌له‌پوور پێویستی‌ به‌وه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵیدا نه‌وه‌ستین و ده‌شێ‌ له‌به‌ر ڕۆشنایی‌ هه‌لومه‌رج وپێداویستییه‌كانی‌ سه‌رده‌مدا دابین بكرێ‌ . ئه‌مه‌ داگرتنی‌ كه‌له‌پووره‌ له‌ (مه‌یدانی‌ عه‌قڵ ) ه‌وه‌بۆ (مه‌یدانی‌ واقیع ) له‌ وێنا كردنێكی‌ نمونه‌ییه‌وه‌ بۆ په‌ره‌سه‌ندنی‌ مێژوویی‌ . یه‌كه‌م هه‌نگاوی‌ ئه‌م ڕێگه‌یه‌ش بریتیه‌ له‌ سه‌رله‌نوێ‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌له‌پوره‌ ، سه‌رله‌نوێ‌ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی‌ له‌به‌ر تیشكی‌ ئه‌و واقیعه‌ی‌ به‌رهه‌می‌ هێناوه‌ . كه‌واته‌ ده‌بێ‌ جارێكی‌ تر مێژوو ئاگایی‌ خۆمان راست بكه‌ینه‌وه.