بەڵێ پارتی دیموکراتی كوردستان زامنی یەكڕیزی گەلی كوردستانە

سامان سۆرانی

لەگەڵ ئەوەی لە قۆناغی هەلی ستراتیژی گرینگ یەكڕیزی نیشتمانی پیویستیەکی بابەتی و
سەرەکیە و لە ئێستادا هەرێمی كوردستان لە ڕووی چاکسازی و کرانەوە بە قۆناغێکی یەك
لاکەورەوە تێدەپەڕێ، یەكبوونی نیشتمان و یەکڕیزیمان هاوئاوازە لەگەڵ ویستی گەلی
كوردستان و بەرژەوەندیە بنەڕەتیەکان.
بۆیە پارتی دیموکراتی كوردستان بە باوەڕهەبوونی بە بێ فیزی هەموو میکانیزمە سیاسی و
دیبلۆماسیەکانی بەکار دەهێنێ لە پێناو یەكخستنی هەنگاوەکان بۆ دامەزراندنی حکومەتێکی
بەهێز و هاندانی پەرەپێدان و دەستەبەرکردنی گەشەسەندنی هاوبەش بۆ هەموو لایەن و
پێکهاتەیەك.
ئەمەی سەرەوە هەڵوێستی سەرەکی پارتی دیموکراتی کوردستانە لە جێ بەجێکردنی
سیاسەتی خۆی سەبارەت بە یەكڕیزی گەلی كوردستان.
باوەڕهەبوون بە یەكڕیزی گەلی كوردستان، کە داینەمۆ و زامنی دەستەبەرکردنی ئازادی و
سەربەخۆییە، هەروەها ستونێکی گرینگە بۆ بەرەوپێشەوە بردنی ڕەوڕەوە و هزری بەرەنگاری
و بەدەستهێنانی سەرکەوتن و دەستکەوتی تری ئایندەیی.
باوەڕهەبوون بە یەكڕیزی گەلی كوردستان قەڵغانێکە بۆ پاراستنی خواست و ویستی گەلی
كوردستان، بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی تەواو .
بە پێچەوانەوە یەكڕیزی گەلی كوردستان دووچاری ئیفلیجی و سستی و بێ جوڵەیی دەبێت،
ئەگەر ئارمانجی هەڵبەرستانە و گەلەکۆمەکی لە سەر بنەمای فاکتەری ناوچەگەری و خۆویستی
و لووت بەرزی ببن بە میکانیزم بۆ سەرخستنی بەرژەوەوەندی کەسی و درووستکردنی
پەرتەوازەیی و ناکۆکی و ململانێ کردن لە سەر پلەوپایە و بازاڕگەرم کردن بۆ خۆنواندن و
چەواشەکردنی کۆمەڵگا بە زانیاری ناتەندروست.

ئێمە پێمان وایە یەكڕیزی گەلی كوردستان هێڵی سوورە و پێویستە هەموو لایەنێ ڕێزی لێ
بکرێ و بە هیچ شێوەیەك و لە پێناو هەر هۆکارێ نەیبەزێنێ، چونکە سەقامگیری و ئاسایشی
کۆمەڵگا تاکە ڕێگەیە بۆ بەدەستهێنانی پەرەپێدانی ئابووری و ڕۆشنبیری و پێشکەوتن لە
هەموو بوارێکدا.
لە ماوەی ڕابووردوو بە هۆی هەڵوێست و ڕەفتاری کەسانێکی نانیشتمانی سەقامگیری و
ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕووبەوڕووی مەترسی و هەڕەشەی دەرەکی و ناوخۆیی گەورە
بۆوە و بەشی لە خاكی كوردستان دووبارە کەوتە ژێر دەستی داگیرکاران، بەڵام بە هۆی ژیری
سەرۆك و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و دلێری پێشمەرگە توانرا زۆر زوو
خەونی دوژمنانی نیشتمان زیندە بەچاڵ بکرێ و پێگەی هەرێمی كوردستان لە سەر ئاستی
نێودەوڵەتی جارێکی تر قەوارە و سەنگی ڕاستەقینەی خۆی بەدەست بهێنێ.
پارتی دیموکراتی كوردستان پێی وایە خۆشەویستی و دڵسۆزی دەبێ تەنها بۆ كوردستان بێت،
بۆیە پێویستە لەسەر هەموو تاکێکی هەرێمی كوردستان ببێت بە خشتێ بۆ درروست کردنی
دیوارێکی پتەو بۆ ئەم نیشتمانە، کە لانەی فرەیی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی نەتەوە و پێکهاتە
ئاینییە جیاوازەکانە، تاوەکو بیپارێزێ لە هەر ڕووداو و پێکدادانێکی ناوخۆیی و دەرەکی
نەخوازراو، چونکە ڕەهەندی هەر ئاژاوە و خەنجەر لە پشتەوەدان جەستەی یەكڕیزی گەلی
كوردستان بریندار دەکات، کە بنەمای مانەوەی کۆمەڵگەی كوردستانە بە ئارامی.
لە کۆتاییدا دەڵێین،;جوانە لە پێناو نیشتمان بمری، بەڵام لەوە جوانتر ئەوەیە لە پێناو
نیشتمان بژی.
دکتۆر سامان سۆرانی