تانك و ته‌ماته‌ و نوجێفی

شفق نيوز

هێزی ئه‌مه‌ریكاوه‌ بوو، ده‌نا ئه‌سیل نوجێفی له‌ژێر ته‌ماته‌ و ته‌پله‌ قۆڕ بۆ گه‌ن ده‌كرا، بگره‌ له‌ سه‌ره‌تایی هاتنه‌كه‌شی به‌ هاوكاری هێزه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكاوه‌ بوو، ئه‌گه‌ر نا نوجێفی هه‌ر خۆی به‌خۆی ترسو دڵه‌راوكێكانی ناخی ئه‌و رێگایه‌یان پێنه‌ده‌دا كه‌ ته‌شریفی حه‌زره‌ت جه‌نابی بێته‌ سنووری ناوچه‌ كوردیه‌كانه‌وه‌، تلكێفیش یه‌كێكه‌ له‌و ناوچانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی قه‌زا كه‌ی و هاولاتیانی به‌ فه‌رمی بایكۆتیان كردووه‌ له‌گه‌ل ئیداره‌ی پارێزگای مووسل و لیستی حه‌دبادا، ئه‌مه‌ریكا به‌و هانگاوه‌ی كه‌ هاویشتی و نوجێفی هێنایه‌ ناوچه‌كه‌ و رێگای بۆ خۆشكرد ده‌ ئه‌وه‌نده‌ی تری بیرو باوه‌ڕی هاولاتیانی كورد و ناوچه‌كه‌ی له‌ خۆی خسته‌ گومانه‌وه‌ كه‌ رامیاریه‌تیه‌كه‌ی هونه‌ری ڕه‌وا نه‌بوونه‌ و ئاشكراشه‌ به‌و كرداره‌ی ویستی شه‌رعیه‌تی پارێزگاریه‌تی نوجێفی به‌رجه‌سته‌ بكات له‌و ناوچه‌یه‌دا له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌بوونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، چوونكه‌ هه‌ر له‌ خالی سنووره‌وه‌ نه‌یهێشت هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ رێگای لێبگرن، وه‌لی ئیراده‌ی خه‌لكی ناوچه‌كه‌ ئه‌وه‌ی بۆ نوجێفی و ئه‌مه‌ریكاش سه‌لماند كه‌ هه‌رده‌م له‌گه‌ل لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌واو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندانه‌. نوجێفی كه‌ له‌ پێشووتریشدا خواستی شانسی پارێزگاریه‌تی خۆی له‌ شاره‌دێی باشیك تاقی بكاته‌وه‌و هێشتا به‌لچمی ته‌ماته‌ ڕزیوه‌كانی ئه‌وكات به‌ شانیه‌وه‌ مابوو كه‌ خه‌لكی باشیك تێیانگرتبوو وای زانی به‌ چوونی بۆ شارۆچكه‌ی تلكێف ئه‌و به‌لچمه‌ ته‌ماته‌ رزیوه‌كانی سه‌ر شانی پاك ده‌كرێته‌وه‌ له‌لایه‌ن خه‌لكه‌وه‌، وه‌كو ئه‌وسای كه‌ باخه‌وانی عوده‌ی بوو و چۆن خه‌لكه‌ هاوڕاكانی و ئه‌مسالی وه‌ك خۆی پێشوازیان له‌ دكتاتۆری دڕنده‌ سه‌دام حوسێن ده‌كرد خه‌لكیش ئاوا پێشوازی لی ده‌كات، وه‌لی نه‌یزانی دووباره‌ ته‌ماته‌ی رزی و به‌ زیادیش له‌ جاری پێشوو له‌ تلكێف ته‌پله‌ قوڕیشی تێده‌گیرێت، تۆ جاری له‌ هاولاتیانی شه‌نگال و ناوچه‌كانی تر گه‌ڕی و نوجێفی به‌ خۆشی ئه‌وه‌ ده‌زانێت كه‌ بچێته‌ ئه‌وی له‌ ده‌روازه‌ی شارۆچكه‌كه‌وه‌ گۆڕی بۆ هه‌لده‌كه‌ندرێت و به‌ زیندووی ده‌نێژرێت له‌ لایه‌ن هاولاتیانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌، ئه‌و ته‌ماته‌ بارانكردنه‌ نیشانه‌ی ئه‌وه‌بوو كه‌ ئێستاكه‌ خه‌لكی ئێمه‌ زۆرباش مه‌فهومی ئه‌وه‌ی له‌لا دروست بوو كه‌ چه‌نده‌ ده‌ستی نوجێفی و ئه‌مساله‌كه‌ی به‌ خوێنی گه‌له‌كه‌یان سووره‌، بۆیه‌ ئیدی مه‌حاله‌ رێگا به‌وه‌ بدرێت كه‌ گه‌لی كورد دووباره‌ زۆرداری و ژێر ده‌ستی قبوول بكاته‌وه‌، شتێكی كه‌م نیه‌ كه‌ به‌ ئالای پیرۆزی كوردستانه‌وه‌ و له‌ژێر لووله‌ی تانكه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه‌ ناڵبه‌ندی ئه‌سپه‌كانی و باخه‌وانی عوده‌ی بێته‌ ته‌ماته‌ بارانكردن.