توركیا له‌ ڕێگای‌ كورده‌وه‌، خه‌ریكه‌ ئه‌وروپا ده‌دۆزێته‌وه‌

شفق نيوز

به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوان دوا ته‌كانی‌ خۆی‌ له‌ئه‌رزی‌ ڕووداوه‌كاندا هه‌ڤڕك بدات. دابڕاندنی‌ ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ بۆ زیاتر له‌ سێ‌ پارچه‌ به‌ته‌نیا پێناسه‌ جوگرافی‌ و مێژووییه‌كه‌ی‌ نه‌خستۆته‌ به‌ر مقه‌ستی‌ پتر دابه‌شكردن و تواندنه‌وه‌ی‌ هزری‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ به‌پێی‌ خواسته‌ ئیقلیمی‌ و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، به‌ڵكو كۆكردنه‌وه‌ی‌ بیره‌ جیاوازه‌كانیشی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ بزاڤێكی‌ یه‌كگرتوودا به‌و ئاراسته‌ بنكۆڵ كردووه‌ كه‌ هه‌ر جاره‌ و له‌ژێر ناونیشانێك نه‌خشه‌ڕێگا و چاره‌سه‌ریه‌كان بپه‌نه‌مێندرێن. سه‌رچاوه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی‌ كێشه‌ی‌ كورد ئه‌گه‌ر جاران خوێندنه‌وه‌كه‌ی‌ به‌گوێره‌ی‌ هه‌ژماری‌ زۆرینه‌ی‌ دانیشتوان و هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ ڕاده‌ی‌ توانستی‌ سیاسی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ قه‌بڵێندراوه‌، ئه‌مڕۆ كێشه‌كه‌ شه‌قلێكی‌ تری‌ به‌ئه‌ندازه‌ی‌ بچووك هاتنه‌وه‌ و قه‌به‌بوونی‌ پرسه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی‌ وه‌رگرتووه‌ كه‌ كوردیان به‌سه‌ردا دابڕێنراوه‌. ڕابردووی‌ بزاڤه‌ نیشتمانیه‌كانی‌ بازنه‌ی‌ كوردستانی‌ باكوور به‌گشت جۆره‌ خۆناساندنێكیانه‌وه‌ نه‌بوونه‌ته‌ پێوه‌ری‌ بیری‌ نوێڕوانینی‌ حكومه‌ت و كابینه‌ كه‌وتووه‌كانی‌ توركیا كه‌ بۆ مه‌به‌سه‌تی‌ چاره‌سه‌ربوونی‌ كێشه‌ی‌ كورد مه‌سه‌له‌ی‌ هاوڵاتیبوون یا نه‌بوون به‌سه‌رجه‌م مافه‌كانیه‌وه‌ میكانیزه‌ڕێژكات، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی‌ بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ (كوردی‌) كاتژمێركراو بووبێت ئه‌وا هه‌ڵه‌ی‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی‌ له‌وه‌ تێپه‌ڕچووه‌ دۆخه‌كه‌ به‌ ساده‌یی‌ بهێڵێته‌وه‌ دواجار لێكتێگه‌یشتنی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كلتووری‌ نێوان كورد تورك بگه‌یه‌نێته‌ ئاستی‌ ئاشتیه‌كی‌ سه‌رتاسه‌ری‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌هه‌بوونی‌ ئه‌و دیموكراسیه‌ته‌ی‌ له‌ توركیا هه‌یه‌. له‌ دوای‌ سكۆلاریزه‌بوونی‌ توركیا و بادانه‌وه‌ی‌ بۆ چوونه‌ ناو كه‌شتی‌ ئه‌وروپا هیچ جارێك وای‌ ده‌رنه‌هێناوه‌ پرسی‌ كورد ئه‌وله‌ویاتی‌ ستراتیژێك داگیربكات ئه‌گه‌ر هاتوو جۆری‌ دایالۆگه‌كه‌ش له‌م باره‌یه‌وه‌ بگاته‌ بنبه‌ست كورد به‌ دڵێكی‌ كراوه‌ی‌ متمانه‌دار قه‌بوڵی‌ ئه‌نجامه‌كان بكات، چونكه‌ خودی‌ ته‌جروبه‌ و بیرۆكه‌ی‌ چاره‌سه‌ریه‌كه‌ تا هاتووه‌ كه‌وتۆته‌ مابه‌ینی‌ به‌رداشی‌ گوشین و وێك هاتنه‌وه‌، سیناریۆی‌ خۆی‌ له‌ بیربردنه‌وه‌ گه‌زی‌ به‌ تێكڕای‌ هه‌وڵی‌ یه‌كلاییكردنی‌ پرۆسه‌كه‌ داوه‌، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ ناچاری‌ به‌رده‌وامبوونی‌ كورد بووه‌ له‌ توركیا كه‌ تێكۆشان به‌ دوو ڕێگای‌ ئاشتی‌ و به‌ره‌نگاری‌ ئیدامه‌ پێبدات، به‌م پێودانگه‌ش بابه‌ته‌كه‌ له‌ ڕۆژه‌ڤی‌ گفتۆگۆكاندا به‌هۆی‌ مانه‌وه‌یه‌وه‌ به‌م ڕه‌نگه‌ په‌ڕیه‌وه‌ بۆ به‌ده‌نگهاتنی‌ ڕه‌ئی‌ گشتی‌ جیهانی‌، پرۆسه‌ی‌ ئازادكردنی‌ عیراق و كه‌وتنی‌ ڕژێمی‌ به‌عس پرسی‌ كوردی‌ له‌ توركیا له‌ پیشان زێده‌تر گه‌رموگوڕ داهێنا و چه‌ند جارێك هه‌ڵكشان و داكشانێكی‌ جیاوازی‌ به‌ خۆیه‌وه‌ دی‌، له‌ وه‌ته‌ی‌ حزبی‌ عه‌داله‌ و ته‌نمیه‌ توانیویه‌تی‌ دوو خولی‌ هه‌ڵبژاردن بباته‌وه‌ یه‌كێك له‌ سیماكانی‌ بردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگی‌ زۆرینه‌ وه‌رپێچانی‌ كێشه‌ی‌ كورد بوو ده‌نا و به‌رنامه‌ی‌ حكومه‌ته‌كه‌ له‌و ڕۆشناییه‌وه‌ ده‌نگده‌ری‌ پارێزگا و ناوچه‌ كوردیه‌كان به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ ده‌نگیان بۆ ئه‌و ئامانجه‌ هاویشته‌ ناو سندوقه‌ به‌تاڵه‌كان، كرانه‌وه‌ی‌ دیموكراسی‌ هێنده‌ی‌ تر بۆچوون و پێشبینییه‌كانی‌ گه‌شتر كردنه‌وه‌ كاتێك نوێنه‌رایه‌تی‌ گه‌لی‌ كورد له‌ ڕِووی‌ سیاسی‌ و جه‌ماوه‌رییه‌وه‌ به‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان و پارتی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ دیموكراتی‌ هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ بینرایه‌وه‌، به‌ڵام دیسان ئه‌وه‌شیان كرانه‌ به‌شێك له‌سه‌رابی‌ سیاسه‌تێكی‌ گشتگیر كه‌ بگره‌وبه‌رده‌ به‌ ناوه‌رۆكی‌ پرۆسه‌كه‌ بكات و دواجار خه‌ڵكی‌ به‌ناڕه‌زاییبوونی‌ مه‌ده‌نی‌ خۆپیشاندان بكه‌ن و هاوته‌ریببوونی‌ ڕاوسه‌رنجی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ چاره‌سه‌ریه‌كی‌ ئاشتیانه‌ خۆش ئاژۆ بكه‌ن. هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی‌ ده‌وڵه‌ته‌ ئه‌وروپیه‌كان و په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپی‌ بۆ ئه‌م مه‌غزایه‌ شایسته‌بوونی‌ دوا هه‌وڵی‌ خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كان به‌ كرده‌وه‌ به‌لای‌ شه‌رعیه‌تبوونیه‌وه‌ بسه‌لمێنن، به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌رز و نزمبوونه‌وه‌ی‌ كێشه‌ی‌ كورد له‌ توركیا، گرنگترین پێشهات دوای‌ كرانه‌وه‌ دیموكراسیه‌كه‌، ڕیفراندۆم و هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستوور بوو كه‌ هیوایه‌كی‌ زۆری‌ له‌سه‌ر هه‌ڵچنرابوو كه‌ تایبه‌ت بۆ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد ببێته‌ ئیعترافێكی‌ ئاوێته‌یی‌ به‌ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كان ئه‌گه‌ر چی‌ له‌ نیوه‌ی‌ ڕێگادا هه‌ست به‌وه‌ كرا به‌ به‌ڵێ‌ ده‌نگدانی‌ تاكی‌ كورد له‌و وڵاته‌ بۆ ئه‌و مادانه‌ی‌ به‌ دیاریكراوی‌ نیازی‌ ده‌ستكاریكردنیان هه‌بوو ئه‌و ئاماژه‌یه‌ ده‌سته‌به‌ر ناكات، به‌ڵام به‌شداریكردنه‌كه‌ به‌ (( hayer له‌بری‌ بایكۆتی‌ ته‌واو گوڕێكی‌ دیكه‌ی‌ ده‌دایه‌ باوه‌ڕی‌ كورد به‌ دیموكراسی‌ و بنه‌ماكانی‌، وێڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ خاڵی‌ پۆزه‌تیڤی‌ تێدا بوون ئه‌گه‌ر مێژووی‌ باوه‌ڕی‌ توركیا به‌ مافی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ تر ڕاڤه‌ بكه‌ین، ده‌بینین سنوورداركردنی‌ ده‌ستوه‌ردانی‌ سه‌ربازی‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ باڵاده‌ستی‌ دادگا بێ‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌نگی‌ جه‌ماوه‌ر جگه‌ له‌ سه‌لماندنی‌ كوردستانیبوونی‌ ده‌ڤه‌ره‌ كوردیه‌كان و دان به‌ خواردنی‌ وشه‌ كوردییه‌كان به‌رهه‌می‌ دیاربوون و ده‌كرێت دیدگای‌ ئه‌رێنیمان بۆی‌ هه‌بێ، له‌لایه‌كی‌ تریشه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتوودا چانسی‌ داد و گه‌شه‌پێدان بۆ ده‌رچوون هێنده‌ باش نه‌بێت، هیچ هاوپه‌یمانیه‌تێكی‌ دیكه‌ی‌ ئه‌و حزبه‌ زاتی‌ ئه‌وه‌ ناكات پێشنیاری‌ دووباره‌ پێداچوونه‌وه‌ی‌ ده‌ستووره‌كه‌ بكات و خۆی‌ بخاته‌ به‌ر لۆمه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌خوازانی‌ تورك، ئه‌وروپا و ئه‌مریكا له‌و لایه‌وه‌ سه‌یری‌ ئه‌وه‌ ناكه‌ن  دیموكراسیه‌تی‌ توركیا له‌لایه‌ن حزبێكی‌ ئیسلامی‌ لیبراڵ یا ڕادیكاڵ دێته‌ پێشوه‌چوون یان پارتێكی‌ نه‌ته‌وه‌په‌رست قه‌ڵه‌م به‌سه‌ر هێڵه‌كانی‌ دیموكراسیدا ده‌كێشێت هه‌ردوولایان ئه‌و هه‌نگاوه‌ به‌ بازێكی‌ گه‌وره‌ ده‌زانن بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی‌ توركیا بۆ چوونه‌ ناو یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا، به‌ناو هێنانی‌ مافه‌ بنچینه‌ییه‌كانی‌ كورد له‌ پلانی‌ ده‌ستكاریكردنی‌ ده‌ستووره‌كه‌ با له‌ بنه‌ڕه‌تدا سه‌ره‌تاییش بن، ورووژاندنی‌ مه‌سه‌له‌یه‌ك له‌ژێر ئه‌م عینوانه‌ لێگه‌ڕانی‌ توركیا بۆ ئامانجه‌ درێژخایه‌نه‌كانی‌ به‌هێزتر و خێراتر ده‌كات، ڕه‌خنه‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ ئه‌وروپاش له‌ توركیا هێشتنه‌وه‌ی‌ كێشه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد كه‌مینه‌كانی‌ تر بوون به‌ چاره‌سه‌نه‌كراوی‌ هه‌تائێستاش به‌ به‌ربه‌ستی‌ سه‌ره‌كی‌ داده‌نرێن له‌وانه‌یه‌ پاش ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ هه‌ڵوێستی‌ ئه‌وانیش بگۆڕێت، ئه‌م جاره‌شیان پرسی‌ كورد به‌ چاره‌سه‌رنه‌كراوی‌ ده‌بێته‌ توێشه‌به‌ره‌ی‌ ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی‌ و كارئاسانی‌ پێشكه‌ش ده‌كات، ده‌ربڕین و په‌یڤینه‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كان كاریگه‌ریان تاو ئه‌كاته‌ ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان باڵا ده‌ستی‌ خۆیان فه‌رزنه‌كه‌ن و دوور له‌و تێڕوانینه‌ كێشه‌كه‌ باسی‌ لێوه‌بكرێت، ته‌واوی‌ لێدوانه‌كان گردبكرێنه‌وه‌ ناگاته‌ ڕاده‌ی‌ به‌ پراكتیكبوونێك وه‌كو له‌ ده‌ستكاریكردنی‌ ده‌ستووره‌كه‌ ڕوویدا؟ ئێستاكه‌ش ناواخنه‌كه‌ی‌ له‌سه‌ره‌تادا نییه‌ تاكو بیر له‌ ناوه‌ندبوونی‌ بكرێته‌وه‌، به‌ڵكو گوڕ ده‌داته‌ خۆی‌، له‌ قۆناغی‌ دوادواییدا كه‌نار بگرێت، هه‌قه‌ له‌ داهاتوودا مرونه‌تێكی‌ ناچاری‌ باشتر بێت وه‌كو دژوارترین ئه‌لته‌رناتیڤ له‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی‌ یه‌كجاره‌كی‌، وه‌كو گوتمان توركیا له‌ نه‌ردیوانی‌ كورده‌وه‌ شیا پێ‌ یه‌ك بۆ ئه‌وروپا باوێژێت، پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌وه‌ش پێویست ده‌كات كورد ئه‌جێندا جیاوازه‌كانی‌ یه‌كبخاته‌وه‌ تاكو بتوانێت هه‌نجه‌ت پێگرتنه‌كه‌ بگۆڕێته‌وه‌ به‌دان پێدانانێكی‌ هه‌میشه‌یی‌، چونكه‌ مافه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كان چی‌ حكومه‌تێكی‌ ئیسلامی‌ یاخود لائیكی‌ عه‌لمانی‌ بیدات ته‌نها زه‌مان و مه‌كانه‌تی‌ ده‌گۆڕێن ده‌نا هیچ جیاوازییه‌كی‌ تێدا نابینرێت چاوه‌ڕوانیه‌كی‌ دیكه‌ بخه‌ینه‌ سه‌ر چاوه‌ڕوانیه‌ درێژخایه‌نه‌كه‌.

xendan