ئەجیندای دەرەکی و پێکھێنانی حکومەتی عیراق ‌

شفق نيوز

حکومەتە کاریگەری نێگەتیڤ بەسەر بونیادی ئەوءڵاتەوە بەجێدەھێڵێت لەمەدای نزیکء دووردا، گۆڕەپانی سیاسی عیراق ھەموو یاریکەرێک گەمەی سیاسی خۆی تێدەکات، لەوڵاتانی عەرەبییەوە بگرە تادەگاتە زلھێزەکانی دونیا، ئەوا ءڵاتانی دراوسێش ءەک خاوەن ماڵیان لێھاتووە لەدەستێوەردانی ھەموو کارێکی گچکەو گەورەدا، سەروەریی دەوڵەتی عیراقیش بەبەردەوام پێشێلدەکرێت، ھەریەک لەو دەستەواژانەی سەرەوە پێویستە بەچەندین پەرەگراف شیکردنەوەی دروستی بۆبکرێت، بەڵام ئەوەی من لێرەدا دەمەوێت تیشکی بخەمە سەر، ئەجیندای دەرەکییە لەپێکھێنانی حکومەتی ناوخۆی عیراق، ھەرکەس بۆ ساتێک بڕوانێتە جموجۆڵی سەرۆکء نوێنەرانی لیستە سەرکەوتووەکانی ناو پەرلەمان تووشی شۆک دەبێت لەسەفەری بەردەوامیان لەفڕۆکەخانەی تارانەوە بۆ فڕۆکەخانەی دیمەشقء لەوێوە بۆ ریازو بۆ قاھیرەو ھەموو دانوستانءءتوێژەکانیش لەنێوان ھێزە سیاسییە عیراقییەکان بەچاودێری حکومەتء کاربەدەستانی ئەوءڵاتانەیە، ئەمەش مایەی تێڕامانء لەسەر راوەستانە، کە بۆچی ھێزە سیاسییە عیراقییەکان ناتوانن لەسەر خاکی عیراقء دوور لەدەستێوەردانی دەرەکیء پاراستنی ئەجیندای ئیقلیمی لەگەڵ یەکدا کۆببنەوەو پێکەوە بگەنە رێککەوتن؟ بۆچی دەبێت پەنا بەرنە بەرءڵاتانی دەوروبەر ئەوانیش لەپای ئەوەی یەکیان دەخەن داواکارییەکانیان بەسەردادەسەپێنن.

ئەو ھێزە سیاسییانە متمانەی خەڵکیان بەدەستھێناوەو لەھەڵبژاردندا سەرکەوتووبوون، چۆن ئێستا بەم ھەڵوێستەیان دەتوانن جارێکی تر ئەو متمانەیە بەدەستبھێنن؟

واقیعی نەخشەی سیاسی عیراق خۆی لەبنەڕەتدا ءاقیعێکی ئاڵۆزەو زۆر ھەورازو نشێوی تێدایە، بەڵام گومانی تێدا نییە بەدەستێوەردانی ءڵاتانی ئیقلیمی ئەو ءاقیعە زۆر دژوارتر دەبێتء ئاستەنگی زیاتر دێتە پێش پرۆسەی سیاسی، ئەگەر ھەر لەدوای ھەڵبژاردنەوە حکومەت  پێکبھێنرایە یان بەمیکانیزمی کاری دەستوورو پەرلەمان کار بۆ پێکھێنانی حکومەت بکرایە ئێستا لەم ءاقیعەدا خۆمان نەدەبینییەوە، دواکەوتنی پێکھێنانی حکومەت رەوشی سیاسی عیراق بەرەو ئاڵۆزتر دەباتء چەند دوابکەوێت ئەوەندە دەستێوەردانی دەرەکیش زیاد دەکات.

ئەوەی کە بەگرنگی دەزانم لەبارەی ئەم باسەوە ئاماژەی پێبدەم بەتەنیا ھێزە کوردییەکان یان فراکسیۆنی لیستە کوردییەکان نەبێت، کە لەژێر گوشاری ھێزی دەرەکیدا نییەو خۆیان خاوەن دەسەڵاتنء ھیچ ءڵاتێکی ئیقلیمی ناتوانێت گوشاریان بخاتە سەر. لێرەدا بەپێویستی دەزانم ئەو پرسیارە ئاڕاستەی ئەو ھێزە سیاسیە عیراقیانە بکەم کەگومانیان لەدڵسۆزی کورد ھەبوو لەناو عیراقدا، ئایا ءاقیعی سیاسی عیراق بۆھەمووانی نەسەلماند کە کورد لەھەموو ھێزەکانی تر پەیوەستە بەم خاکەوەو بەئەجیندای دەرەکی کار ناکاتء زۆر نیگەرانیشە کەبۆ پێکھێنانی حکومەتێکی ناوخۆیی عیراق، پرسء تەکبیر بەوڵاتانی ئیقلیمی دەکرێت، چونکە بەتەنیا خەڵکی عیراق لەسەر ئەم خاکء نیشتمانە خاوەن بڕیارنء بۆ ھیچ کەسێکی تر نییە بڕیار لەشێوەو پێکھاتەی ئەو حکومەتە بدات کە عیراقییەکان دەیانەوێت بۆ خۆیانی دروستبکەن.

دواکەوتنی پێکھێنانی حکومەت لەبەرژەوەندی خەڵکی عیراقدا نییە، بەڵکو چەند ماوەی پێکھێنانەکەی دوابکەوێت، ئەوەندە باری کارگێڕیء ئاسایشء خزمەتگوزاری بەرەو خراپی دەڕواتء ھەر دواکەوتنێکیش پانتایی ئەو پشێوییەی کە ھەیە فراوانتر دەکات، لەدۆخی پشێویشدا ھەموو ئەجینداییەک رۆڵی خۆی دەبینێت، ئەوسا بەرژەوەندییەکانی عیراقیش لەبەردەم ھەڕەشەء مەترسیدادەبن.

رەنگە لەسەرەتادا ءیستء خواستی ھاووڵاتیان بەو ئاڕاستەیە بووبێت کە ھاوسۆزی بۆ ئەم لیستء بۆ ئەو لیست، بۆ ئەم کاندیدو ئەو کاندیدی سەرۆک ءەزیران ھەبووایە، بەڵام لەئێستادا گەیشتوونەتە قەناعەتێک ھەرکەس دەبێتە سەرۆک ءەزیران گرنگ نییە، بەڵکو گرنگ ئەوەیە حکومەت پێکبھێنرێتء ئەم دۆخە کۆتایی پێبێت، بۆ کوردیش ئەوە گرنگ نییە کەسەکان کێن، بەڵکو ئەوە گرنگە ئەو کەسە بەداواکارییەکانمان رازی بێتء ئەجیندای ئێمەی قبوڵ بێت.