سوپای عێراقی مه‌یلی بۆ كێیه‌؟

شفق نيوز

تاكه‌كانی له‌ مه‌یدانی جه‌نگ دا هه‌ڵدێن، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دوایه‌دا سه‌لماندی كه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی، دوای ئه‌وه‌ی توانی وڵات كۆنتڕوڵ بكات له‌ كاتی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌بێ یارمه‌ره‌تیه‌كی وای ئه‌مریكا كه‌ باس بكرێت.به‌ڵام دوای كۆتای هاتنی هه‌ڵبژاردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان بۆ سه‌ربازگه‌كانیان، ته‌نها پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ئاسایشی كێشه‌یان نیه‌ و به‌س، به‌ڵكو دیاری كردنی مه‌یلی (ولا‌و)-سوپا- له‌م ماوه‌یه‌دا رون نیه‌.دوای مانگێك له‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن تائێستا حوكومه‌تی تازه‌ دروست نه‌ بوه‌ و‌ ئه‌وه‌ رون  نه‌بۆته‌وه‌ كێ سه‌رۆكی راسته‌قینه‌یه‌ كه‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان بتوانێت خۆی پێوه‌ ببه‌ستێته‌وه‌،‌ له‌وه‌ش گرنگ تر وڵات پێشنیه‌یه‌كی زۆری نیه‌ له‌ گۆڕینه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ ئاشتیتانه‌.ئه‌نتونی كوردسمان- شیكه‌ره‌وه‌ی رامیاری و ستراتیجی ده‌ڵێت: كێشه‌كه‌ توانایه‌ له‌ ململانێی دروست كردنی حوكومه‌تی تازه‌یه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق روبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه‌ ئه‌ویش بریتیه‌ له‌وه‌ی ئه‌بێت مه‌یلی بۆ كێ بێت؟ بۆ سه‌رۆك وه‌زیران یان بۆ ده‌ستور.

ئێستا وڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م شێوه‌ پرسیارانه‌ زۆر پێوسته‌ له‌ دوای ئه‌و شه‌پۆله‌ی توندوتیژیه‌ی كه‌ داباری به‌سه‌ر عێڕاق دا،  لوغمی زه‌وی و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو ته‌نانه‌ت كوشتنی خێزانی به‌ته‌واتی گرته‌وه‌، روداوێك كه‌ خراپ ترین رۆژه‌كانی یاخی بون و توندوتیژی تائفی عێراق  بیرده‌خاته‌وه‌.له‌نیوان ئه‌فسه‌رانی سوپای عێراقی دا كه‌سانێك باوه‌ڕیان وایه‌ كه‌ هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق ئاماده‌ نیه‌ به‌ ته‌واوه‌تی بۆ روبه‌ڕو بونه‌وه‌ی پێویسته‌یه‌كانی قۆناغی گواستنه‌وه‌ به‌بێ یارمه‌تی هێزی  بێگانه‌ی.لای خۆشیه‌وه‌ سوپا عێراقی ئه‌فسه‌ر ئه‌حمه‌د عبود له‌ به‌غداد ده‌ڵێت: پێوستمان به‌ یارمه‌تی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانی ئه‌مریكایه‌ به‌تایبه‌تی له‌ رۆژانی داهاتودا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه‌ ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ هێزه‌كانمان روبه‌ڕوی مه‌یلی ناخۆی بێته‌وه‌.

هه‌رچۆنێك بێت كۆنۆنێلی ئه‌مریكی جیم ماكسویل- كه‌ له‌ لیوای یه‌كه‌می یه‌كه‌ی پیاده‌ی سێیه‌ له‌ عێراق ده‌ڵێت كه‌ باسی هاوڕی عێڕاقیه‌كانی ده‌كات ئه‌وان زۆر به‌ئاگان ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ له‌ ژیانیاندا كه‌ ئاڵوگۆڕی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ سه‌ركه‌وتوی ده‌بینن، كه‌ له‌ پێشدا نه‌یان بینه‌وه‌.