كابینه‌ی مالكی چی پێشكه‌شكرد ؟

شفق نيوز

كردوه‌و چی نه‌كردوه‌ ،هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندنی حكومه‌تێك ده‌بێ به‌پێی چه‌ند پێوه‌رێكی زانستی و ستاندارد خوێندنه‌وه‌ی دروستی بۆ بكرێ ،من پێم وایه‌ ئاستی سه‌ركه‌وتنی هه‌ر حكومه‌تێك تائه‌و ئاسته‌ به‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌زانرێ، كه‌تاچه‌ند توانیویه‌تی ئامانجی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كۆمه‌ڵگا له‌ناوه‌وه‌ وده‌ره‌وه‌ ی ووڵات بپێكێ ، به‌م پێودانگه‌یه‌ ، با بزانین حكومه‌تی مالكی بۆ ئێمه‌ی كوردستان و بۆ ئێراق چ ئامانج وبه‌رژه‌وه‌ندیێكی پێكاوه‌ ؟ .

جارێ له‌لای هێروه‌ ده‌پرسین مالكی له‌ده‌ستپێكی ده‌ست به‌كاربوونی له‌كابینه‌كه‌یدا پلان وستراتیژیه‌تی چی بووه‌ بۆ پرسه‌جۆراوجۆره‌كان ،سیاسی ،ئه‌منی ، ئابووری ، گه‌نده‌ڵی ؟ نه‌خشه‌ڕێگای بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل پێشهات وڕه‌وتی رووداوه‌كان چۆن بووه‌ ؟ ئێستاكه‌ كه‌له‌دواساته‌كانی كۆتایی كابینه‌كه‌ی دایه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا توانیویه‌تی چی بكات و چی له‌و ره‌وشه‌ی پێشه‌خۆی گۆڕوه‌ كه‌ به‌قازانجی پێكهاته‌كاندا ته‌واوبوبێت و توانیبێتی باڵانسی خواستی پێكهاته‌كان ڕاگرێت و ئه‌وه‌ی مومكینه‌ له‌خواسته‌كانیان جێبه‌جێ بكات ، به‌تایبه‌تیش سه‌باره‌ت به‌پرسه‌گرنگه‌كانی كوردستان و جێبه‌جێكردنی مادده‌ ده‌ستوریه‌كان ؟ .

له‌وكاته‌ی ده‌ست به‌كاربوونی مالكی كه‌له‌دوای ئیبراهیم جه‌عفه‌ریه‌وه‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی وه‌رگرت و سه‌ره‌تا له‌دوای پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی كه‌ به‌ره‌و رووی چه‌ند ته‌نگژه‌یه‌ك بۆوه‌ كه‌ به‌هۆی لێكشانه‌وه‌ی چه‌ند وه‌زیرێك له‌ به‌ره‌ی ته‌وافوق و حزبی فه‌زیله‌ له‌حكومه‌ته‌كه‌ی و لێجیابوونه‌وه‌ی به‌شێكی حزبی ده‌عوه‌ ،كه‌دواتر به‌پشتگیری وپاڵپشتی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ، توانرا له‌وته‌نگژه‌یه‌ ده‌ربازبێت .

1-حكومه‌تی مالكی له‌رووی سیاسی یه‌وه‌ .. مالكی ڕۆڵی چی بووه‌ له‌سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌ئێراقدا ؟

تا چه‌ند بڕوای به‌سیسته‌می فیدراڵی و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كان هه‌بووه‌ وكاری بۆكردوه‌ ؟ تاچه‌ند ماده‌ده‌ستووریه‌كانی جێبه‌جێكردووه‌ ؟ .. چ رۆڵێكی هه‌بووه‌ له‌ (ئاشته‌وایی نیشتیمانی )نێوان لایه‌نه‌كان و تاچه‌ند توانیویه‌تی خۆی له‌كاریگه‌ریی تایفی به‌دوور بگرێت ؟ ..په‌یوه‌ندیه‌ دیبلۆماسیه‌كانی له‌گه‌ڵ ووڵاتان له‌چ ئاستێكدا بووه‌ و تاچه‌ند توانیویه‌تی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ بخاته‌وه‌ خزمه‌ت پرسه‌گرنگه‌كانی ئێراق ؟ .

2 – حكومه‌تی مالكی له‌رووی ئه‌منیه‌وه‌ : له‌ شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر مالكی به‌بێ پشت به‌ستن به‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا توانیویه‌تی چ شتێك بۆ ئارامی و سه‌قامگیری خه‌ڵكی ئێراق فه‌راهه‌م بكات ؟ ..تا چه‌ند توانیویه‌تی له‌هه‌مبه‌ر ده‌ستی ده‌ره‌كیدا بوه‌ستێت و سه‌روه‌ری ئێراق بپارێزێ و ده‌ستگه‌ ئه‌منیه‌كانی توند تۆڵ بكات و له‌پاشماوه‌ی به‌عسیه‌كان پاك بكاته‌وه‌ ؟ .....

3 – حكومه‌تی مالكی له‌رووی ئابووریه‌وه‌ : به‌و پێیه‌ی كه‌تا ئێستا بودجه‌ی ئێراق زیاتر له‌ 90 % له‌ داهاتی نه‌وته‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ مالكی چ پڕۆژه‌ و ستراتیژیه‌تێكی بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری ووڵات داناوه‌ و كاری له‌سه‌ر كردوه‌ و چی كردوه‌ بۆ ووڵاتێكی بێكار و مشه‌خۆر وگه‌نده‌ڵ ،چه‌ندی له‌وبێ سه‌روبه‌ریانه‌ چاره‌ كردوه‌ و

چ هه‌نگاوێكی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ناوه‌ ؟ چه‌ندی له‌ رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی كه‌م كردۆته‌وه‌ ؟

ئه‌وه‌ی له‌وه‌زعی ئێراق تا ئێستا ده‌بینرێ ، له‌رووی سیاسیه‌وه‌ ئێراق بۆ ڕاده‌ی پێشخستنی پرۆسه‌ی دیموكراسی هێشتا ناكرێ بڵیین له‌سه‌ره‌تای رێگایه‌ ! ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیری ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بی شۆڤێنی تائێستا كارایه‌و هێز و ووزه‌ له‌ده‌ستی ده‌ره‌كی و له‌لاوازی و له‌كه‌لێنه‌كانی حكومه‌تی مالكی وه‌رده‌گرێت و له‌شه‌ڕێكی دوسته‌ویه‌خه‌ی توندایه‌ له‌گه‌ڵ دیموكراسیه‌ت و ڕه‌فزی سیسته‌می فیدراڵیه‌تیش ده‌كات ، كه‌ ئه‌و سیاسه‌تانه‌ هه‌مووی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره‌،هه‌ڵوێستی مالكی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌تانه‌ چی بووه‌ به‌ كرده‌یی نه‌ك ته‌نها لێدوان ؟! بۆ ئاشته‌وایی نیشتیمانیش جگه‌ له‌كورد پێكهاته‌كانی تر له‌ژێركاریگه‌ری ئه‌جیندای ده‌ره‌كی تائێستا متمانه‌یان به‌یه‌كتر نی یه‌و بڕوایان به‌ئاشتبوونه‌وه‌و برایه‌تی وپێكه‌وه‌ژیان نی یه‌ ، له‌نێوان خۆیان وله‌به‌رامبه‌ر كورددا هه‌میشه‌ ده‌ستێكیان ته‌وقه‌ و ده‌سته‌كه‌ی تریان له‌پشته‌وه‌ خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی بووه‌ ! ئه‌م راستیه‌ش كه‌له‌ 2007 له‌شه‌ڕێكی تایفی خۆبه‌خۆی نێوان شیعه‌ و سوننه‌دا روویدا كه‌پاشان ئه‌مریكا به‌پلانێكی ئه‌منی توانی كۆنترۆڵی شه‌ڕه‌كه‌ بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا و حیكمه‌ت و لێزانینی سیاسه‌تی كورد نه‌ده‌بوو ، ده‌بوایه‌ ئه‌وان كوردیش له‌ماوه‌ی رابردوودا په‌لكێشی ناو شه‌ڕێكی ناوخۆیی بكه‌ن بۆ نموونه‌ ئه‌و كاته‌ی كه‌ به‌بڕیاری مالكی هێنانی هێزه‌كانی سوپای ئێراقی بۆ خانه‌قین به‌بیانوی شه‌ری دژه‌ تیرۆر ، ئه‌وه‌ له‌كاتێكدا بوو كه‌هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌منی له‌و ناوچانه‌دا له‌ئارادا نه‌بوو ته‌نها بۆ ئستیفزازكردنی كورد و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌بوو . هه‌روه‌ها بڕیاری تری مالكی پێش ئه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌دامه‌زراندنی (مه‌جالیسی ئیسناد له‌پارێزگاكان ) ئه‌مه‌شیان هه‌ر له‌دژی كورد بوو ،سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تی مالكی به‌رامبه‌ر به‌ كورد ، ڕه‌وتی روداوه‌كان خۆیان باس له‌خۆیان ده‌كه‌ن ، حكومه‌تی مالكی تاكو ئێستا وه‌كو پارێزگایێكی ئێراقی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ، هه‌میشه‌ له‌هه‌وڵی به‌هێزكردنی ناوه‌ندو كه‌م كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم دا درێغی نه‌كردوه‌ ، پرۆسه‌ی ته‌عریبیش تا كو ئێستا له‌هه‌ندێك له‌شاره‌كان هه‌ربه‌رده‌وامه‌ و وه‌كو پێویست هیچ هه‌نگاوێكیش بۆ پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نه‌ناوه‌ و ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی لاوازی وشكستیه‌كانی حكومه‌تی مالكی باسكران هه‌مووی مشتێك بوو له‌خه‌روارێك .