ئای له‌و زوڵمهگهورهیه
بنچینه‌یه‌کی ئاده‌میزادی ڕووی ئه‌م زه‌وییه، له‌شێوازی ژیانی مرۆڤدا زۆر کردهوهئهوهدهسهلمێنن به‌وه‌ی مرۆڤ به‌زمانی ڕاسته‌قینه‌و دایکی خۆی ده‌تووانێت پێناسه‌ی مرۆڤایه‌تی خۆی بچه‌سپێنێت نهخاسمهلهڕۆژگارێکی وه‌ك ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا که دوونیا بۆ یه‌ک هاتۆته‌وه‌و زۆر له‌زمانه‌کان به‌هۆی پهیوهندیهوهلهیهکتر نزیكبوونه‌ته‌وه، به‌و مانایه‌ی زۆر پێوویستهزمانی خۆت له‌نێوه‌ندی زمانه‌کانی ئه‌مڕۆی جیهان به‌دیار بخهیهیت و بیپارێزیت .. میلله‌تی کورد میلله‌تێکه مێژوو له‌لایه‌ك و جوگرافیاش له‌لایه‌کی دیکهوهزووڵمیان لێکردووه ،مێژووه‌که‌مان له‌گه‌ڵ دووژمنانمان زۆر تاڵه و به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك مرۆڤ ئه‌گه‌ر به‌ووردی لێی بڕوانێت ( قێز ) له‌خۆی ده‌کاته‌وه، هه‌ر وه‌ك له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م پێ‌کرد زمان بۆ ناساندنی تاك و کۆمه‌ڵ بهکۆمهڵگاکانی جیهان ئامرازێکی یه‌کجار گرنگه هۆکار به‌م بۆنه‌یه‌وه یه‌کجار زۆرن، چونکهبهراورد نێوان زمان و هۆیه‌کانی دیکهفراوانه، مرۆڤی ئه‌مڕۆ له‌زۆر حاڵه‌تدا له‌یه‌کتر نزیکن ته‌نیا له‌زمان نه‌بێت ، ئه‌گه‌ر باس له‌که‌لتوور و داب و نه‌ریت و خواردن و هه‌ڵسووکه‌وت و هتد ... بکه‌ین ،ئه‌وه‌ده‌بینین په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێز نێوان میلله‌تان درووست بووه و به‌م هۆیه‌ی نازانرێت ئه‌م که‌لتوورو یان داب و نهریتهیائهوهتا خواردن ویاخوود ههڵسووکهتهسهر به‌کام نه‌ته‌وه‌یه، به‌ڵام کهدێیتهسهر پرسی زمان ئهوهبێگوومان ده‌زانرێت له‌چ نه‌ته‌وه‌یه‌که ،چونکهههست به‌ناسینی ئه‌و مرۆڤهزمان پێناسه‌ی ده‌کات .. وه‌ك مێژوو ئێمه‌ی کورد زمانی خۆمان ههیهکهکوردیهو وه‌ك جووگرافیا خاك و نیشتیمان سه‌روه‌رمانه که‌ئه‌ویش کوردستانه، که‌چی له‌و زمانه‌ی که‌دایکمان پێی داخاڤێت لێی بێ به‌شین، ئه‌وه‌تا گه‌لی کورد له‌باکووری کوردستان وه‌ك نموونه‌یه‌کی زیندوو له‌زمانی خۆیان بێ به‌شن، ههرچهندهلهڕۆژئاڤا و ڕۆژهه‌ڵات حاڵهتهکهباشتر نییه، لێ باس له‌باکوور بکه‌ین ده‌بینین زیاتر له30 ملیۆن مرۆڤ لهئاخاڤتنی زمانی دایکیان کهکوردییهبێ به‌شن، له‌ڕوانگه‌ی فه‌لسه‌فییه‌وه ئه‌مه‌یان ده‌چێته‌خانه‌ی گه‌وره‌ترین زووڵم و زۆرداری که‌نه‌ته‌وه‌یه‌کی به‌ناو موسڵمان کهتورکهدهیکاتهسهر نه‌ته‌وه‌یه‌کی به‌ڕاستی موسڵمان که‌ئه‌ویش کورده، کورد له‌باکوور بۆی نییهبڵێت به‌زمانی خۆم ده‌خوێنم، کورد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت به‌فه‌رمی به‌زمانی خۆی باخڤیت، باشه‌بۆ تورك ئه‌و زوڵمهلهکورد ده‌کات، چ ئاینێکی ئاسمانی و هه‌روه‌ها چ یاساییه‌کی بنه‌ڕه‌تی مرۆڤایه‌تی ئه‌م زوڵمه‌ی تورکان قه‌بووڵ ده‌کا؟، کورد پێوویستهلهم پرسه‌دا ببێته‌خاوه‌ن هه‌ڵوێست، چونکهئێمهی کورد ئه‌گه‌ر زمانه‌که‌مان نه‌مێنێت به‌چ ڕوانگهێکهوهبزانین کوردین، (ئای له‌و زوڵمهگهورهی)!، کهتوورکی به‌ناو موسڵمان به‌سه‌ری کورد ده‌یکه‌ن، ئهمهلهئاماژهکانی زوڵم و زۆرداری چۆتهدهروهو گهیشتۆتهقۆناخێك ، که‌ئه‌ویش قۆناخی سڕێنه‌وه‌ی کورده، و مێژوو و جوگرافیا هۆکاری ئه‌و سڕینه‌وه‌ن، له‌به‌ر ئه‌م هۆ و هۆکاره‌شدا یه‌کگرتنی کورد له‌هه‌موو بابه‌تێکی دیکه‌دا پێوویستر و به‌سوودتره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوژمن به‌رامبه‌رمان زۆر به‌هێزه‌و له‌هه‌مبه‌ری ئه‌مانه‌شدا ئێمه‌ی کورد ئه‌گه‌ر چی به‌ده‌ست و بازوو به‌هێزین، به‌ڵام له‌ئاستی یه‌کگرتوودا زۆر لاوازین و لاوازییهکهشمان شایانی باسکردن نییه.