بایه خی فۆلكلۆر له سه رده می شوڕشی زانیاریدا

شفق نيوز

یه حیا سه مه دی

ئاشكرایه كولتووری هه ر نه ته وه یه ك، خاوه ن تایبه تمه ندی خۆیه تی،ئه و تایبه تمه ندییه ناسنامه یه تی و پێكهاته كه ی بنه مای شێوازی ژیانی ئه م نه ته وه یه.

ئێمه ی كورد هه ر له دێر زه مانه وه خاوه ن گۆرانی ومۆسیقا و ئاواز و مه قام و فۆلكلۆر و ریتم و شایی وهه ڵپه ركێی تایبه ت به خۆمانین.

په یوه ندی نێوان باوك و باپیران و نه وه كانیان چۆن ده بێت له بواره كانی بیر و رۆشنبیری، به شێوه یه ك ئه م په یوه ندییه ده سكرد نه بێت و سروشتی و ژیوه ریانه بێت، له لایه ك كه له پووری پێشینیانمان بپارێزین و كه سایه تی نه وه كانیش له ناو نه بات؟ ده شی یه كێك له وه ڵامه كان ئه وه بێت كه وا له چاپكردن و نووسینه وه ی كتێبه كۆنه كان و سه ربرده و كه له پووردایه، ئایا ئه وه نده به سه، به راستی نه خێر. له ته ك ئه وه شدا و له دوای ئه نجامدانی ئه م ئه ركه پێروزه دا، ئه و كات هه نگاوی مه زن ده ست پێ ده كات، كه ورد بوونه وه یه له م كولتووره و شاره زا بوونه له نهێنیه كانی و له خۆمان بپرسین ئایا ئه مڕۆ چۆن بتوانین له سه ر هه مان هێڵی بیر كردنه وه بڕۆین، تایبه تی كولتووریمان بپارێزین و له هه مان كات هاوچه رخی ئه م رۆژگاره مان بین؟

كلیلی وه ڵامی ئه م پرسیاره ش له وه دایه هه موو ئه م ئامراز و شێوازی بیركردنه وه و داب و نه ریتانه ی له گه ڵ زانراوه زانستییه كانی ئه م چاخه مان ده گونجێن بپارێزین و له ژیانی رۆژانه ماندا سوودی لێ وه ربگرین با وه ك مێژووی قۆناخێكی هزری و شارستانی شانازی پێوه بكه ین و به به شێكی پیرۆزی مێژووی پێشكه وتنی خۆمان بزانین و كه سایه تی ئه مرۆمان و ناسنامه مان بپارێزین.

( له م سه رده مه دا سوودی كۆ كردنه وه و لێكۆڵینه وه ی ده قی فۆكلۆری چیه)؟

سامانی كه له پووری گه نجینه یه كه هێشتا نه دۆزراوه ته وه، ئه م كه له پووره مه زنه ناسنامه ی كورده و هه ر له دێرینه وه پشتاوپشت بۆمان ماوه ته وه و پێویستی به كۆ كردنه وه و لێكۆڵینه وه یه كی زانستی هه یه.

فۆلكلۆر ئاوێنه یه كه چۆنیه تی به سه ر هات و ژیان و ئه زموونه كانی ده قگرتووی بیرتیژانی پێشینیانمان به ڕێكی بۆ ده گێڕێته وه ، زاسنته كانی كۆمه ڵی كورده واری ده خاته ڕوو، به رهه می به هاداری هۆشمه ندان و كارامه یه تی ، بۆ چوونه كانی به تۆماركراوی زاربیستی ده هێڵێته وه.

هه ر گه لێك خوێنده واری له نێودا بڵاو بووه وه ، سه ره تا ده كه وێته كۆ كردنه وه ی فۆڵكلۆره كه ی و به سه ر هاتی پێشینیانی . له سه رده می په ره سه ندنی خوێنده وارێ، فۆلكلۆر كۆ ده بێته وه، ئه ده بی نووسراوو نووسه ری بابه ته كه په یدا ده بێت، ئه وه ش كه خاوه نی هه بوو نابێته فۆلكلۆر.

كوردی له م ده رفه ته ناسكه دا كۆ كردنه وه ی فۆكلۆره كانی ئه ركێكی پێویست و پیرۆزه، ئه گه رنا پیره ژن و پیره مێرده كانمان ئه م گه وهه رانه له گه ڵ خۆیان ده به نه ناو بیراژه ی گۆڕه وه. به كورتی و به كوردی ده بێ دڵسۆزانی كورد ئه م ئه ركه پیرۆزه، بێ وه ستان و بیركردنه وه ئه نجام بده ن.

(پێویستی كۆ‌ كردنه وه و لێكۆڵینه وه ی ده قی فوڵكلۆر بۆ هه موو سه رده مانێك )

چونكه كۆ كردنه وه ی فۆكلۆر بۆ ئه وه یه ته نیا ره سه نایه تی و كه سایه تی و ناسنامه كوردیه كه مان له ده ست نه ده ین و له فه وتان رزگاری بكه ین و هه روه ها فۆلكلۆر ( له ته واو به شه كانیا) ئه ساس و پشتوانه ی ئه ده بیات و ... و فه رهه نگمان و بۆ سه رده می ئه مڕۆمان له هه موو وه ختێك زه ووری تره و كۆ كردنه وه و لێكۆڵینه وه ی زانستی ده بێ له سه ر بكرێ، چونكه له لایه ك بۆ هه ر مه به ستێك بێت خه ڵكانێك و كه سانێك هه یه.ده یانه وێ ناسنامه و كوولتووری كورد بشێوێنن. ده یانه وێ‌ مۆركی ره سه نایه تی و شه تڵی كوردی له سه ر هه موو شتێك لابه ن، ئه مه له لایه ك له لایه كی دیكه، مه به ستمان ئه وه یه شۆڕش و پێشكه وتنی ته كنۆلۆژیای ئه مڕو خه ریكه ته نگ به كه له پوور و فۆلكلۆره كه مان هه ڵده چنێ.

ڕه نگه ئه گه ر بڵێین ئه مڕۆ زووتره له سبه ینێ بۆ ئه وه ی ده ستوه كه ری بكه ین و هه موومان تێكرا هه وڵی كۆ كردنه وه و لێكۆڵینه وه ی فۆلكلۆر بده ین هێشتا كه مه. جاران داپیره و باپیره ی چیرۆكخوان، له شه وگاری درێژی زستان ئه فسانه ی بۆ ده گێڕانه وه، پیره ژن چه رخ و فه له كی دروستده كرد،‌به ئاسمان ده كه وت، حه فت چیای ده بڕی تا به مه به ست ده گه یشت، باشه ته یاره هه ر ئه و بیره نییه، لێكچوون و كارلێكردن و كارتێكردن شتێكی ئاساییه و هۆیه كه شی مێژووی دیرینی ئه و خه ڵكه و په یوه ندی به خه ڵكانی دی ده گه یێنێ، گه ر لێكۆڵینه وه و توێژینه وه به راوردكاری نه كرێ ناتوانرێ به راورد بكرێ خه مساری خۆمان و گه له باڵا ده سته كانیش له به ر چاومانه، فۆلكلۆری كوردی به ناوی خۆیان تۆمار ده كه ن و كه سیش نقه ناكات، ده توانین ئه مه به به ڵگه ی سه لمێنه ر بۆ دونیا بسلمێنین كه فۆلكلۆره كه مان ده دزرێ.

كورد زمانی خۆی پاراستووه بۆیه فۆلكلۆره كه شی هه ر پارێزراو ده بێ، گۆرانیی (كاثوكێ) ی مامۆستا حه سه ن جه زراوی به ره حمه ت بێ، له وانه یه به ده زمانی زیندووی جیهانی گوترابێته وه، به ڵام چونكه له نه ژاددا مۆركی ره سه نی كوردی له سه ره بۆیه ئه گه ر تێكه ڵاوی مۆسیقا و گۆرانی (‌رۆكیش) بكرێ هه ر موڵكی كورده. ماكسیم گۆرگی ده ڵێ: جوانترین به رهه می شاعیران له گه نجینه ی ئه ده بی گه له وه خوڵقاون واته هونه ر و ئه ده بی نه ته وه یی بنه ماو و بنه ڕه تی شاكاره كانی ئه مڕۆی ئه ده ب و هونه رن ده توانین بڵێین سه ر چاوه ی ئیلهامی ئینسان و دایكی ئه ده ب و هونه ری جوانین هه ر بۆیه ش له وڵاتانی پێشكه وتوودا نرخی تایبه تی ده ده نه فۆلكلۆر.ئه گه ر نووسه ر و شاعیر پێوه ندی نزیكی له ئه ده بی گه له وه نه بێ ناتوانێ له كۆمه ڵ نزیك بێته ه و به رهه مه كانیشی ته نیا ده مێنێته وه.به رهه می ئه و نووسه ر و شاعیرانه ی كه مۆركی گه لیان پێوه دیاره به هه ست وخه یاڵ و جوانی له ده روونی كۆمه ڵگاوه نزیكترن و خه ڵك به هی خۆی ده زانی.باشترین نموونه ی نووسه رێكی گه لی كه به رهه مه كانی له گه ڵ مرۆثاندا ده ژی یاشار كه ماڵی كورده، خۆی ده ڵێ: »من په روه رده ی فه رهه نگی نه نووسراوم و به چیرۆك و ئه فسانه و به یتان گۆش كراوم. پردی نێوان ئه ده بی نووسراو و نه نووسراوم، كه ده نووسم ده گه ڕێمه وه سه ر شێوازی فۆلكلۆری خۆمان.«ئه فسانه و چیرۆكی فۆلكلۆری، راسته و خۆ كار ده كه نه سه ر ئه ده بی ئه مڕۆ، به تایبه ت ده بنه هه وێنی چیرۆك نووسان. هه ر ئه م ده ریا قووڵ و به رینه زۆر مه له وانی به توانا و شاره زا پێ ده گه یه نێ.نووسه رێك ده ڵێ: پێش له شكسپێر و بایڕۆن،‌به رهه مێ وه ك ئۆتێللۆ - هاملێت و دۆن ژوان له ده روونی گه له وه خوڵقا بوون.

رۆسته م پێش فێرده وسی به یتی سه رزاری خه ڵك بووه و كوردیش خۆی به یتی حه ماسی رۆسته م و زه راب، رۆسته م و زه ردهه نگی هه یه. مه م وزین پێش له وه ی حه زره تی خانی بیكاته شاكاری ئه ده بی و حه ماسی، به یتی سه رزاری كۆڕی شه وانی خه ڵك بووه و ئێستاش هه یه.

ئه ده بی فۆلكلۆر بێجگه له شیعر و داستان له سه ر گۆرانی و مۆسیقا شوێن پێی به ر چاوی داناوه. ئارنۆڵد هاوزه ر ده ڵێ: ئاهه نگسازانێ وه ك :‌هایدن - موتسارت - بێتهۆثن - شۆبیرت - هه وێنی شاكاره كانیان له هه وا گه لی میللی خۆیانه وه وه ر گرتووه.

هه ر وه ك پێشتر ئاماژه مان پێكرد كه ئه ده بی فۆلكلۆر بێجگه له شیعر و داستان له سه ر گۆرانی و مۆسیقا شوێن پێی داناوه و له م بواره ش دا له تیئۆری ئه ده بی له سه ری نووسراوه هه ر گۆرانییه و گۆرانی وه ك كۆنترین به شی ئه ده بی فۆلكلۆر دانراوه.

هونه رمه ندی پایه به رز و له دڵ ‌نزیكی هه موو كوردێك مامۆستا »حه سه ن زیره ك« زۆربه ی گۆرانییه به سۆزه كانی له به یت و فۆڵكلۆره وه وه رگرتووه. هه روه ها شمشاڵه سێحراوییه كه ی مامۆستا »قاله مه ڕه« و زۆر مامۆستای گه وره ی كورد له به شه جیاكانی هونه ر و ئه ده بدا وه ك مامۆستا »عارف جه زراوی« ، مامۆستا »تاهێر تۆفیق«، مامۆستا »عه لی مه ردان«، مامۆستا »ماملێ«،‌مامۆستا »فایه ق بێكه س«، مامۆستا » پیره مێرد« و ده یان كه ڵه هونه رمه ند و چیرۆك نووس و شاعیری تر هه وێنی زۆربه ی به رهه مه كانیان له هه ناسه و سۆزی ده روونی كۆمه ڵگا وه وه ر گرتووه ،واته له فۆلكلۆره وه ناوه رۆك و ڕیشه ی به رهه مه كانیان ئاویان خواردۆته وه و ، بۆیه هه رگیز نارووخێن و وه ك دارێكی هه زار ڕیشه ی به هێز و پڕ سه مه ر هه ر به پێوه ده مێنن و نامرن، هه روه ها تا كولتوور و زمان و گۆرانی و فۆلكلۆری ره سه نی كورد بمێنێت و به ها و بایه خی پێ بدرێت، مانه وه ی كورد ئیسبات ده كات و هۆگریشییه. كورد شۆناسێكه پڕاوپڕ له شه رافه ت و پیاوه تی و كه لتوور و ... فۆلكلۆره كه یشی له خۆگری په یامی ئینسانی و خۆشه ویستی و پڕ ڕه مز و ڕازی ژیانیه تی.